کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنوسان خیانەت لەحزبەكەى خۆى دەكات !!!

Friday, 14/01/2011, 12:00


روونكردنەوەیەك بۆڕاى گشتى :-

ئێمە وەكو رەوتى گەشە كەبەڵێنمان بەهەموو لایەك دابوو بەوەى كەهەموو راستیەكانى ناو یەكگرتووى ئیسلامى كوردستانتان وەكو خۆى بۆ بڵاوبكەینەوە و لەرابردووش دا لەڕێگەى كۆمەڵێك بەیاننامە كۆمەڵێك پەیاممان گەیاندە ئێوەى بەڕێز ، بۆیە ئەمجارەیان ڕاستیەكى ترتان بۆروون دەكەینەوە كەرەنگە جێگاى شۆك بۆهەموو لایەك بەتایبەت رۆژنامەنووسان و دۆست و لایەنگرانى یەكگرتووى بەناو ئیسلامى بۆئەوەى بزان كەسانێك لەپەناى پاشگرى ئیسلامى چى دەكەن و چۆن بارودۆخەكە دەگوزەرێنن :- بەڕێزان ماوەیەك لەمەوبەر لەرێگەى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستانەوە زەوى تەرخانكرا بۆ189 رۆژنامەنووسى هەولێر بەڵام دواتر ئەوە ئاشكرابوو كەلەنێو ئەو 189 رۆژنامەنووسە 18 كەسیان پێشتر سوودمەندبوونە بۆیە زەویەكانیان لێسەندرایەوە ، پاش لێسەندنەوەى ئەو 18 پارچە زەوییە لەورۆژنامەنوسانەى كەپێشتر سوودمەندببون ئەنجومەنى سەندیكا بەتایبەت یەكێتى و پارتى و یەكگرتوو ئەو18 زەوییەیان بەشێوەى ففتى بەففتى و بۆهەریەكەیان 6 پارچە زەوى لەنێوان خۆیان دابەشكرد ، بەڵام فەزاحەتەكە لێرەوە دەست پێدەكات ئەو 6 پارچە زەوییەى بەر یەكگرتوو كەوتبو درابوو بە حامدمحمدعلى سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان كە نوێنەرایەتى یەكگرتوو دەكات لەسەندیكاى رۆژنامەنوسان بەڵام زۆر بەداخەوە حامد محمد سكرتێرى سەندیكا دوور لەهەموو بنەمایەكى ئەخلاقى و ئینسانى و بەبێ ئەوەى حزبى لێ ئاگاداربكاتەوە و ئەوزەویانە بەشێوەیەكى دادپەروەرانە دابەش بكات هەڵساوە بەنهێنى و دوور لەئاگادارى حزب چەند كەسێكى نزیكى خۆى ئاگادر كردۆتەوە و زەوییەكانى پێداون كە یەكێك لەوانەى زەوى پێدراوە لەلایەن حامد محمد پۆلیسى زێرەڤانیە یەكگرتووە بەناوى جلال كلكەسماقەیى و یەكێكى تریان شۆفێرە بەناوى بیلال !!! ئێمە دەپرسین دەكرێ پۆلیس و شۆفێر بەناوى رۆژنامەنوسیەوە زەوى وەربگرن؟ئەو وەڵامە جێدەهێڵین بۆسەندیكا و هەموو لایەنێكى پەیوەندیدار ، بۆئاگادارى هەموولایەكیش ئەو دوو كەسە ناسنامەى سەندیكاشیان هەیە بەبێ ئەوەى هیچ لەرۆژنامەگەرى بزانن !!! بەڵام چەند رۆژێكە ئەونهێنیە ئاشكرابووە و گەورەترین كێشەى ناوخۆیى لەسەر ئەوخیانەتەى حامدمحمد لەسەرئەو 6 پارچە زەوییە تووشى یەكگرتوو بووە بەجۆرێك كەچاوەڕێ دەكرێت دەیان كادیرى چالاكى راگەیاندنى یەكگرتوو بەهۆى ئەو ناحەقیەى لەلایەن سكرتێرى سەندیكاوە لێیان كراوە دەست لەكارەكانیان بكێشنەوە ، چەند رۆژێكە مەكتەبى راگەیاندنى یەكگرتوو دانبشتن و كۆبونەوەى بەردەوام ئەنجامدەدات بۆئەوەى چارەسەرى ئەگرفتەگەورەیەبكەن و هەواڵەكە تەشەنە نەكات بۆدەزگاكانى راگەیاندن و واش چاوەروان دەكرێت حامدمحمدعلى لەلایەن مەكتەبى ناوەندى راگەیاندنى یەكگرتووەوە سزابدرێت و لەوپۆستەى كەهەیەتى لەمەكتەبى راگەیاندن دووربخرێتەوە ، داواش لەكادیرانى راگەیاندنەكانى یەكگرتوو كراوە دان بەخۆدابگرن و كێشە گەورەنەكەن !!! چەند رۆژێكیش لەمەوبەر بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو كەنالى هەولێر لەگەڵ چەند كەسێكى ئەوتەلەفزیۆنە سەردانى سەندیكاى رۆژنامەنووسانیان كردوو نارەزایى خۆیان گەیاندە سەندیكا بەرامبەر ئەوخیانەتەى سكرتێرى سەندیكا ،بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەوشەش كەسە زەوییەكانیان بەنهێنى بەناوى خۆیان كردووە چاوەرێى ئەوەناكرێت زەوییەكانیان لێبسەنرێتەوە، یەكێكیش لەوشەش كەسە كارمەندى كەناڵى ئاسمانى سپێدەیە و لەلایەن بوخارى جمیل بەرێوەبەرى گشتى سپێدە بەتوندى سەركۆنەكراوە لەبەرامبەر ئەوەى كەناوبراوى ئاگادارنەكردۆتەوەو بەبێ پرسى ئەو كارى لەوشێوەى بەنهێنى ئەنجامداوە ، چەندكادیرێكی راگەیاندنى یەكگرتوو كەخۆیان بەماف خوراو دەزانن و دژى ئەوخیانەتەن بەنیازن لەم نزیكانە بەیاننامەیەك بۆراى گشتى بلاوبكەنەوەو داوا لەئەنجومەنى وەزیران بكەن تەداخولى ئەوجۆرەكارانەبكات كەبەنهێنى ئەنجادراوە و لەسەربنەماى خزمەتى سەندیكا زەوییەكان دابەش نەكراوە لەنێویەكگرتوو ، بۆیە ئێمە لەرەوتى گەشە بەتوندى ئەوكارە نەشیاو و چەپەڵە ئیدانە دەكەین و چاوەرێى ئەوەدەكەین لەلایەن یەكگرتووەوە حامدمحمد لەحزبیبش دوور بخرێتەوە و زەوییەكانیش لەوكەسانە وەربگیرێتەوە ، بەڵێنیش بەهەموولایەكیش دەدەین لەنوێترین گۆرانكارییەكان ئاگادارتان دەكەینەوە.

ئەمەش ناوى ئەوكەسانەیە كەزەوییەكانیان وەرگرتووە بەنهێنى

1/على عوسمان

2/عبدالكریم

3/جلال كلكەسماقەیى

4/فهمى

5/فائزەعلى

6/--------؟ئەم ناوە تائێستا نەزانراوە

لەگەل رێزدا

رەوتى گەشە 13/1/2010 سلێمانى






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە