دکتۆر سامان سیویلی یان سامانی زه‌یتوونه‌که‌

Tuesday, 08/02/2011, 12:00




کاتێ کاك سامان سیویلی هاوڕی کریکاریم بینی له‌ که‌ناڵه‌ ڕوو زه‌رده‌که‌ی کوردستان تیڤی وه‌ک(دختۆرێک وچاودێرێکی سیاسیی) قسه‌وباسی له‌سه‌ر به‌یانامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کرد توشی شۆک بووم قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ که‌ ئیمه‌ی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاری کریکاری ده‌که‌ین له‌کارگه کاندا یان له‌چێشتخانه‌ ویان له‌هه‌رجێگایه‌کی تر بۆ دابین کردنی بژیووی خۆمان و خانه‌واده‌کانمان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌رزانه‌ نه‌ک وه‌كو ئه‌و کۆیله‌ به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ ی که‌چاوشۆڕی ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌کانن، دوای ئه‌وه‌ی که‌توشی شکستی ده‌روونی تێکشکانی که‌سێتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناو ڕۆشنبیری ده‌بنه‌وه‌ به‌وێنه‌ی (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قه‌رداخی ونه‌زه‌ند خانم سه‌رۆ ئازا و هاوپێشه‌کانیانکه نۆکه‌روزوڕناژ‌ه‌نی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی قه‌ڵه‌م کوژو ژن کوژو ڕۆشنبیر کوژ .منیش وه‌ک هه‌موو کوڕه‌ هه‌ژارێکی نیشتیمانه‌که‌م که‌قه‌ده‌ری شه‌ڕی کورد کوژی چاره‌نووسی زۆربه‌ی کوردانی ده‌ڤه‌ری شاری شتوتگارتی له‌م کارگه‌یه‌دا و له‌کارگه‌کانی تردا کۆکربووه‌ من و هاوڕێ کانم له‌گه‌ڵ دکتۆره‌ ته‌زویره‌که‌ی سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ی پارته‌ دیموکراته‌ ته‌زویره‌که‌ی کوردستان له‌کارخانه‌یه‌کدا کارمان ده‌کرد که‌لای زۆربه‌ی کورده‌کانی ناسراوه‌ به‌زه‌یتوونه‌که‌ هه‌رچه‌نده‌ بۆ منێکی زه‌حمه‌ت کێش چێی شانازه‌یه‌ کاتێ ببینم که‌ کوردێك خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌کی به‌رزبێ یان درێژه‌ به‌خوێند بدا دواڕۆژێکی ڕونی هه‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م بۆ خزمه‌تی خاك و نیشتیمان به‌ڵام ئه‌مانه‌ چونکه‌ له‌ کارخانه‌که‌شدا هه‌ر مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ بوو ئه‌وه‌نده‌ نه‌فس نزم بوو وه‌ک سه‌رۆکه‌ دزه‌ که‌ی په‌نیر و زه‌یتوونی ده‌دزی ...........

ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ لێره‌دا سوکایه‌تی کردن یان بوختان کردن نیه‌ به‌ئینسانێک به‌ڵکو ئه‌مه‌ دیوه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی ئه‌م به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌یه‌ که‌ده‌سته‌ڵات له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا قوت وبودجه‌ی ئه‌م هه‌ریمه‌ ده‌کات به‌قوڕگیاندا له‌پێناو به‌گه‌ڕخستنی مه‌کینه‌ی ڕاگه‌یانده‌نه‌کانیان بۆ چه‌واشه‌کردن شه‌رعیه‌ت دان به‌شه‌ڕێکی تری ناوخۆ بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ڕێ ڕۆژنامه‌کانی ده‌سته‌ڵات وبنسێبه‌ری ده‌سته‌ڵاتی ماڤیایی کوردیه‌وه‌ شه‌ڕی به‌یانه‌مه‌که‌ی گۆڕان ده‌که‌ن هه‌موومان ده‌زانیین ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌سته‌ڵاتی خێڵ ڕاماڵی ده‌بێ سامان و حه‌مه‌سه‌عی و مه‌هاباته‌کان و هه‌موو ئه‌ومرۆڤه‌ بوده‌ڵانه‌ی ئه مڕو له‌سایه‌یی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ماڤییه‌دا ته‌خشان و په‌خشان به‌داهاتی میلله‌ته‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌بێ ڕۆژی وێژدانیان دادگایی یان بکات .

ئه‌گه‌ر سامان سیویلی ڕاستگۆیه‌ باپیمان بڵی دکتۆراکه‌ی له‌کام زانکۆ وه‌رگرتووه‌ تێزی دکتۆراکه‌شی له‌ تیڤێکه‌ی کاروان ئاکرێیه‌وه‌ بۆ هاوڕیانی زه‌یتوونه‌که‌ی به‌یان کا .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە