کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى دیمۆكراسى لاى حیزبە به‌ناو دیموكراسیەكانى كوردوستان پەیرەوناكریت.

Sunday, 11/04/2010, 12:00


ئەمە واقیعیكى ئاشكرایە كەبەرژەوەندى تایبەتی و تاك رەوى وئەژمار نەكردن بۆ خوارەوە رێگریى سەرەكین ئەمە لەپراكتیكدا بۆمان دەردەكەویت كەزۆراستە ...بەرژەوەندى تایبەتی لەناوهەرحزبێكدا هەبێت دیموكراسى ماناى نابێت ئەوە بێگومان ئەوحزبە ئاراستەیەكى نادیموكراتیانە دەگریتەبەر ئەودەمە حزب دەبیتە ئامێرێك بۆ بەرژوەندو بازرگانیى پێكردن بۆ مە رامى كۆمەلێك كەس وە قورخكردنى دەسەلات و سامانى ئەوحیزبە و بەكارهینانى لە بەهێزكردنى پێَگەى خۆیانداو هەر ئەوكەسانە بە ئارەزوى خۆیان دەستكارى بەرنامەو پێرەودەكەن و چۆن لە بەرژەوەندیاندایەواى لێدەكەن دژایەتى كردنى هەموئەوكەسانە دەكەن كەبیانەوێ بەرژەوەندىحزب پیش بەرژەوەندى تایبەتی بخەن وە هەركەسێك نارازیبێت هەولى ئەوەدەدەن كەلەرواڵە تو كەسایەتیان كەم بكەنەوەو وە پەراوێزیان دەخەن و تادەگاتە نان برین و دەركردنیش جاچۆن ئەوحیزبە دیموكراتیە كەكاتیك رەخنەقبوڵ ناكات وپابەند نابێت بە بچوكترین بنەماكانى دیموكراسى وپێشێل كردنى بەرنامە وپەیرەو گوێنەدان بە بەستنى كۆنگرە كۆنفراس وخۆدزینەوە بە بیانوى جۆراوجۆر وە.....جالەهەموى سەیرو سەمەرەتر بەناوى ئۆپزسێۆنو ركابەرى دەسەلات خۆیان دەناسێنن, ئەمە مشتێكە لەخەرواریك لە ناو زۆربەىحزبەكان لەكوردستاندا حزب وەكو هەربوونەوەریكى زیندو وایە ئەگەر زووزوو لە كاتى خۆیدا خۆى فۆرمات ونوێنەكاتەوە ئەوە بە دڵنیایەوە توشى سەد دەردە سەری و كیشە دەبێت تارادەى دولەت بوونوو هەڵوەشانەوەش جالە ناویاندا,ناوى سەیرو جۆراوجۆر دەبیستى بەناوى سكرتیر ماشاللە ..ماشاللە لەو سكرتێرانە وەاللە زۆر شورەییەخۆیان سوكو رسوا كردووەو هەرۆژەى بەیانێكیان لەسەردەردەچێت توخواخۆتان نە ناسیوە برۆن لە ماڵەوە دابنیشن زۆر باشترە نەوك ببن بەگاڵتەجارى ئەندامەكانتان من نازانم بۆ ئەوەندە بە پەرۆشن ، لە ورۆ ژانە لەچەند سایدێكى ئەنتە رنێتدا جاوم كەوت بە نوسراویك باسى لە دوولەت بوونى حزبێك دەكرد وەاللە من لە جیاتى ئە وسكرتێرەو جێگرە كەى شەرم داى گرتبوم باشە ئێوەى سكرتێرو جێگر سكرتێر بۆ ناچنەوە ماڵە كانتان بۆ ئابروى خۆتان دەبەن دە برۆن وازبێنن ئەگەرراست دەكەن وباورتان بە دیموكراسیى هەیە بە لام ئێوە هە رچەندە زۆر بچوكن بە لام زۆرگەندەلن ئێوە تە نها مە بەستان پارە یە دە برۆ ن وازبێنن پیاو سیاسەتیشى بەرچاو دەكەوێت كە ئێوە بەورسوایە وە دەبینێت دەبرۆن پۆستە كانتان بەجێبێلن كە ئیدارەى حزبەكانتان بۆناكریت جا لە هە مووى سەیرتر هەندیكیان خۆیان بەدیموكرات خواز دەناسێنن كە هە موشیان زۆر لەستالین ستالینترن بە هۆى كەسێكى كەم ئەزمونى بیرتەسكەوە رێرەوى,حزبایەتى تێكدەدن وەكو میراتى باو باپیریان بیت لەكۆتایدا زۆرداواى لێبوردن لەوحزبو كەسایەتەیەسیاسیانەدەكەم كە مێژوێكى پرخەباتوتێكۆشانیان هەیە دژی داگیركەرانى كوردوكوردستان و بەدیهێنانى ئازادى ودیموكراسى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە