وه‌رن سه‌یری گاڵته جاری په‌یمانگای زانستی کۆمپیوته‌ر بکه‌ن
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
من که له ئه‌روپا گه‌رامه‌وه بۆ کوردستان بانگهێستیان کردم بۆ ئه‌م په‌یمانگایه بۆ ڤیستیڤاڵی سالانه‌ی په‌یمانگاکه، منیش رۆژی یه‌که‌م چوم خۆم ته‌نهاو زۆر پرسیارم کرد له خوێنکاره‌کانی ئه‌و په‌یمانگایه زۆر زانیاری سه‌یرم وه‌رگرت که خه‌دره ئه‌وه قبوڵ بکرێت.
ئه‌م په‌یمانگایه سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌کنیکی سلێمانیه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه، وه دوو به‌شی هه‌یه.. به‌شی داتا به‌یس و به‌شی نێتوۆرک.
ئه‌مه پهیمانگایاکه جارێ نیوه‌ی راستی مامۆستاکانی عه‌ره‌بن ئه‌چیته ناو په‌یمانگا مامۆستای کورد به ده‌گمه‌ن ده‌بینی وا ئه‌زانی چویت بۆ به‌سره.
وه سه‌رۆکی به‌شی داتا به‌یس له ژیانیا ده‌ستی به‌ر کۆمپیوته‌ر نه‌که‌وتوه‌و مامۆستای کوردیه، ئینجا وه‌ره ته‌له‌به‌ی داماو تێبگه له‌و وه‌زعه، وه سه‌رۆکی به‌شی نێتوۆرک عه‌ره‌به هه‌ردو سه‌رۆک به‌شه‌که دایم بۆڵه‌یان یه‌ت به‌سه‌ر تهلهبهدا نازانم بۆ، ئه‌مه قسه‌ی خوێندکاره‌کانه.
راگری په‌یمانگا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه‌و هه‌ر شتێکی ره‌مزیه، توانای ده‌رکردنی بریاری نیه، وه‌ک من له ده‌می خوێنکاره‌کانی خۆیانیم بیست ده‌ڵین زۆر له سه‌رۆک به‌شی داتابه‌یس ده‌ترسێت، وه‌ک ژن‌و مێردیان لێهاتوه‌و ژنه‌که زاڵبووه به‌سه‌ر پیهوهکهدا.
سه‌رۆک به‌شی نێتۆرک عه‌ره‌به‌و به واسته له‌ویا دانراوه که واسته‌ی مامۆستا رۆسته‌می هه‌یه که سه‌رۆکی ده‌سته‌یه. وه خوێنکاران زۆر لێی عاجزنو ئه‌ڵێن هیچ نازانێت و کوردی نازانێت‌و لێی تێناگه‌ین.
وه راگری په‌یمانگا که‌س نازانێت پارتیه یان یه‌کێتی وه که‌س نازانێت کێی له پشته وا بووه به راگر. سه‌رۆک به‌شی داتا بهیش زانیمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ی شارهوانیهو به‌و واسته‌یه بووه به سه‌رۆک به‌ش وه سه‌رۆک به‌شی نێتوۆرکێس به واسته‌ی مامۆستا رۆسته‌م بووه، به‌س نازانین راگری په‌یمانگا به واسته‌ی کێ بووه به راگر. ئینجا سه‌یری ئه‌م گاڵته جاریه هه‌مووی واسته‌یه له په‌یمانگاکه‌دا ئیتر خوێنکاری داماو تۆ به‌ته‌مای چیت و چیان لێ‌فێر بیت.
من زۆر گه‌رام به‌ناو په‌یمانگاکه‌دا خوێنکاری زۆر به‌هره‌دارو زیره‌کی تێدایه وه زۆربه‌ی خوێنکاره‌کانی له به‌ر زیرهکیو لێهاتوی خۆیان له ئێستاوه که‌وتونه‌ته سه‌ر ئیش و ئیشی خۆیان هه‌یه. من له شتێک دڵنیا بووم که زۆربه‌ی خوێنکاره‌کان له مامۆستاکانیان زیره‌کترن که‌چی لێم ده‌پرسین له‌وانه‌کاندا چۆنن ده‌ی وت ده‌ره‌جه‌مان که‌مه دیاره مامۆستاکان نا‌وێرن ده‌ره‌جه‌یان به‌نێ بۆیه‌ی شوێنی خۆیان لێژ نه‌بێت. به‌س به‌راستی خوێنکاری زیره‌کو لێهاتوی تێدا له بواری زانستی کۆمپوته‌ر. به‌س به‌داخه‌وه ئه‌و گهندهڵیو گه‌ڵته جاریهم تێدا بینی...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست