گه‌رچی ویستم ده‌رنگتر بێم به‌ڵام چیبكه‌م لێنهگهڕایی . . . كاك سه‌لام خورشید.!
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا نوسینه‌كه‌ی خۆت بخه‌مه به‌رچاوان و كه‌مێك له‌و جۆره مینجه مینجهی كه ڕایان سپاردویت بیكه‌ت ،، بۆت بكه‌مه قسه و خواسێكیشی له‌سه‌ر بكه‌ین .
من ده‌زانم جۆری نوسینه‌كه‌ت و ده‌سكه‌وتی نوسینهكهشت له چیدایه .
به‌ڵام به‌رێزم . . . دونیا ٥ و ٢ ڕۆژێكه و په‌تی درۆش كورته و خۆ گێل كردنیش كاری شه‌رمه!
با وته‌كانی كاك سه‌لام سه‌یر بكه‌ین و كه‌مێك سه‌رنجیان بده‌ین .
سه‌لام خورشید: ده‌ڵێ . . . به شی دووه می نا مه که م..بۆبه رێز کاک شاهۆ که ریم+که تۆش ناوه که ت خوازراوه+له یه کێک له سایته کوردیه کان نووسراوێکت له سه رپا له وانی ده روازه ی راپه رین شه هید سمایل وه رتی بلاوکردۆته وه وبه شێوه یه کی زۆر نا ره واباسکردووه،که به رهه می ئازاد ی ئه مرۆی کوردستان سه رچاوه ی خوێنی شه هید سمایل وه رتی و عه لی نه بی و ئه رسه لان کاک هه مزه و خوا لێخۆشبووعه زیز به گ ..وله گه ل57شه هیده کا نی 5ئازار
من له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ؛ بێگومان ژیان نامه‌ی سمایل وهرتیتان خوێندۆته‌وه كه كه‌سێك به‌ناوی خێزانی سمایل وهرتیهوه ناردی بۆ كوردستان نێت و ته‌واوی ژیانهكهیان باسكردبوو ،
من ده‌مه‌وێت له خودی ژیان نامه‌ی ئه‌و بنه ماڵهیهوه ده‌ست پێ بكه‌م كه خۆیان بڵاویان كردبۆوه ، كه ده‌ڵێن خاوه‌ن خه‌باتی سه‌ره‌تایی و دڵسۆزی كورد‌و كوردستان بوه .
من لاریم له‌وه نیه كه ڕاستن و ناكرێت گومانیان له‌سه‌ر دا بنێن ، ته‌نها من پرسیارێك له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ،
كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو تێكۆشان و ئازایه‌تیه بوو بێت و ببوبێت مایه ترس بۆ به‌عس و دژیاتی به‌عسی كردبێت ، له كه‌سه ههرهتێكۆشهرهكانی كوردایه‌تی بووبێت ، چۆن و به‌چی لێی قوبوڵ بكرێت كه بگه‌ڕێته‌وه ناو باوه‌شی به‌عس و وه‌چۆن به‌عس متمانه‌ی پێده‌كات و ئه‌ویش متمانه به به‌عس ده‌كات كه بچێته‌وه باوه‌شیان ، گه‌ر ئه‌مه ئینگهیهكی تیا نه‌بوبێت پێشتر . . . لالۆ . . . ! وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڵێت ٦ مانگ دابراوه‌و پاشان هاتۆته‌وه ناو به‌ری كوردستانی ، خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت كه ٦ مانگ به به‌ڵگه‌وه جاش بوه ئه‌ی نازانم بۆ جه‌نابتان بڕوا به كهسو كاره‌كه‌ی خۆشیان ناكه‌ن . . . سه‌یره !!!
گه‌رچی كوژرانی سمایل وه‌رتی په‌یوه‌ندی به‌م ئازادیه‌ی ئێستامانه‌وه نیه‌و ناكرێت ئه‌و ناوه‌ی لێبنێن ، چونكه ئه‌و له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژیدا چوه جێگای خۆی ،
به‌ڕێزم ، نه‌من خه‌ڵكی هیندوستانم و نه‌ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن ، گه‌ر موچه‌ی پێ وه‌ر ده‌گریت كاره‌كه‌ت با به شێوه‌یه‌كی تر به‌ر ده‌وام بێت و خۆت له‌م جۆره كارانه مه‌ده.
ئێستا مووچه له جاران باشتر ده‌پچرێت ، جۆره‌ها كاری موچه خۆرمان لایه ، جاش نه‌ماوه جاسوسمان هه‌یه ، دۆلار هێنده زۆره به‌شی زۆر شت ده‌كات ، باشتره كارێكی تر بدۆزیته‌وه گه‌ر له‌به‌ر سه‌ردانه‌كه مه‌لا ئه‌مه‌ت كردوه ، ئه‌وه‌یان جێ ی پێكه‌نینه . با ئه‌و مردوانه ش دانهچڵهكێن و برینیان نهكولێنینهوه كاك سه‌لامون عه‌له‌یكوم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست