وه‌ڵامێک بۆ نه‌جمه‌دینی سه‌ید باقی
Thursday, 06/08/2009, 12:00
له ژماره چواری گۆڤاری به‌ڵگه‌داکه هی پیاوێکی فاشیلی درۆزنه ، نه‌جمه‌دین سه‌ید باقی ناوێک له لاپه‌ڕه 16-17 دا وه‌ک ئه‌وه‌ی کێوی پیره‌مه‌گروونی گرتبێت ده‌چێت نوسێنێکی به‌ڕێز د. که‌مال میراوده‌لی ده‌هێنێت که له ساڵی 1973دا له‌سه‌ر جاڵجاڵۆکه نوسیویه‌تی، له کۆتایشیدا وه‌ک ده‌ره‌ئه‌نجامی قسه‌کانی ده‌ڵێت (ئایا ئه‌گه‌ر که‌مال میراوده‌لی بچێت به‌لای جاڵجاڵکۆکه و حوشتره‌کانیه‌وه باشتر نیه وه‌ک له‌وه‌ی خه‌ریکی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت!).
جا خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌م نه‌جمه‌دینی سه‌ید باقیه ئه‌وه‌نده نه‌خوێنه‌واره نازانێت که پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی ده‌بێت بۆ کێ بێت. ئه‌و ئه‌وه‌نده که‌م سه‌واده نازانێت که مه‌سعود به‌رزانی شه‌هاده‌ی سێی ناوه‌ندیشی نیه. ئه‌وه‌نده داماوه و جێگای به‌زه‌ییه واده‌زانێت ئه‌وی خه‌ریکی جاڵجاڵۆکه بوو ئیدی بۆی نیه خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، له کاتێکدا که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یان ووڵات هه‌موو مرۆڤێک بۆی هه‌یه چونکه ئه‌و پۆسته هی میلله‌ته وه پێویست به هیچ جۆره بڕوانامه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به‌رز ناکات. ئه‌و نه‌جمه‌دینه هێنده داماوه که نازانێت ڕۆنالد ڕیگان که سه‌رۆکی ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو له پێشدا ئه‌کته‌ر و پێشکه‌شکاری زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی بوو. وه ئارنۆلدیش که حاکمی کالیفۆرنیایه وه سه‌رۆکایه‌تی نزیکه‌ی40 ملیۆن دانیشتوان ده‌کات ئه‌کته‌ر و یاریزانی جوانی له‌ش بووه، به‌ڵام نه‌مانبیست که خه‌ڵکی ئه‌مریکا بڵێن به ئارنۆڵد (تکایه بچۆ به‌لای ئاسنه‌که‌ته‌وه و واز له سیاسه‌تی ووڵات بهێنه). به‌ڵام کاک نه‌جمه‌دین چونکه نه‌خوێنده‌واره به که‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێت بچۆ به‌لای جاڵجاڵۆکه‌وه و واز له سیاسه‌ت بهێنه.
پیویسته بگووترێت سه‌رۆکی ئاشبه‌تاڵه‌کان باوکی ئه‌و مه‌سعوده یه‌که‌م بوو له کوشتنی مارمیلکه ، زۆر حه‌زی به‌راوکردنی مارمیلکه ده‌کرد ، ئه‌گه‌ر دکتۆر که‌مال له هۆنراوه‌کانی یا نووسینه‌کانی باسی له جالجالۆکه کردبێت ، ئه‌وا مه‌لا مسته‌فا نه‌ک هه‌ر ته‌نها باسی له‌مارمیلکه ده‌کرد به‌لکو به شانازییه‌وه ژماره‌ی مارمیلکه کوژراوه‌کانی بۆ ده‌وروبه‌ر به‌یان ده‌کرد...جا چونکه کاکه نه‌جمه‌دین بێسه‌واده، پێم خۆشه هه‌ندێک شتی بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه:
1- پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی ووڵات، نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژێکی میلله‌تن، وه هه‌موو تاکێک له هه‌ر چین و توێژێک (جوتیار، کرێکار، زێڕنگه‌ر، مسگه‌ر، ئاسنگه‌ر، دارتاش، فه‌یله‌سوف، سیاسه‌تناس، ژنی ماڵ، پۆلیس، وه‌رزشکار، هونه‌رمه‌ند،...هتد) بۆی هه‌یه خۆی بۆ ئه‌و سێ پۆسته کاندید بکات.
2- ئه‌وه‌ی خه‌ریکی زانستی جاڵجۆڵکه و حوشتر و مێرووه‌کانه بریتیین له‌و زانستانه (بایۆلۆجی، پزیشکی ڤێتێرنه‌ری، ئاژه‌ڵناسی). مرۆڤایه‌تی له‌و زانستانه‌وه ڕێگاکانی به مرۆڤبوونی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و ساڵانه هه‌زاران داهێنان له‌و بوارانه‌دا ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی کاکه نه‌جمه‌دین و سه‌دانی وه‌ک ئه‌و بخه‌نه ئیسراحه‌ته‌وه. به‌ڵام ناهۆشیارێک و بێسه‌وادێکی وه‌ک کاک نه‌جمه‌دین زۆر به که‌می و به سوکی سه‌یریان ده‌کات.
3- با کاک نه‌جمه‌دینش بزانێ که که‌مال میراوده‌لی پسپۆڕیه‌کی بایۆلۆجی نیه (وه‌ک خۆی ده‌ڵێت جاڵجاڵۆکه) به‌ڵکو بریتیه له ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه.
[email protected] 05-08-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست