ئه‌رێ باسی (ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی) نه‌بڕایه‌وه!
Saturday, 31/01/2009, 12:00
زۆر جار له‌سایته‌کانه‌وه‌باسی ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌کرێت، وه‌زۆربه‌ی باسه‌کانیش ته‌نها باس له‌که‌سایه‌تی ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌که‌ن، ئیتر هه‌ر که‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ک باسی ده‌کات، یان ڕاستر هه‌ر که‌سه‌و به‌ویستی خۆی لێی ئه‌نوسێن، ده‌مێ ده‌یکه‌نه‌پۆلیس، ده‌مێکیش جاش، ماوه‌یه‌ک ناپاک، ماوه‌یه‌ک وڵاتفرۆش! وشه‌ی وایده‌ده‌نه‌پاڵ مه‌گه‌ر درابێته‌پاڵ عه‌لی کیمیاوی!!. من ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ناناسم، وه‌لێ له‌ڕێی پلار و ڕه‌خنه لاوازه‌کانی ئه‌و نوسه‌رانه‌وه وام لێهاتووه که(ڕه‌فعه‌ت)م خۆش‌بووێت، چونکه ڕه‌خنه‌کان که گیراون له ڕه‌فعه‌ت ته‌نها باسی خانه‌واده‌ی ئه‌و کراوه (که ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستی مرۆڤ ده‌رده‌خات)، ڕه‌خنه‌کان نه‌ک هه‌ر بابه‌تییانه نه‌بووه، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌که، که‌زۆر جار له‌قسه‌ی سه‌رته‌نوور(ته‌ندوور) ده‌چێت (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ژنانی سه‌ر ته‌نوور).
یه‌کێک له‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ده‌ڵێت (ڕه‌فعه‌ت یه‌کێتی بووه، پاشان پارتی گه‌لی کوردستان، پاشان بووه‌ته پارتی). سه‌یره تۆ بڵێت هه‌ر که‌سێ، که یه‌کێتی یان پارتی گه‌ل یان هه‌ر حیزبێکی تری کوردی بێت، ئیتر ببێت به‌ناپاک؟! یان ببێت به‌مرۆڤێکی زیانبه‌خش یان خۆفرۆش؟. ڕاسته، که مرۆڤ ئازاد نابێت گه‌ر به‌عه‌قڵییه‌تی حیزب بیر بکاته‌وه. به‌ڵام کارکردن له ئۆرگانی هه‌ر حیزبێکدا به‌ڵگه نییه له سه‌ر ناپاکی. مرۆڤ ده‌بێت بزانێت چۆن کارده‌کات و تا چه‌ندێ له خزمه‌تی ڕاستیی دایه. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و که‌سانه خۆیان له ئۆرگانی حیزبه‌کانیشدا کارده‌که‌ن، به‌ڵام حیزبایه‌تی بۆ خۆیان ره‌وایه، به‌ڵام بۆ ڕه‌فعه‌ت ناڕه‌وا!
(برایه‌کی ڕه‌فعه‌ت به‌عسی بوه!!) ئه‌وه قسه‌یه براده‌رێکه که دیاره‌گه‌ر خزمایه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌فعه‌تدا، به‌دڵنیاییه‌وه هاوناوچه‌ی یه‌کن، به‌ڵام با له‌وه‌گه‌ڕێین که خزمه ئه‌هلی یه‌ک ده‌ڤه‌رن یان نا. سه‌یری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بکه که ده‌بێژێت برایه‌کی ڕه‌فعه‌ت به‌عسی بووه! هه‌رچه‌نده نازانم که ئه‌و به‌ڕێزه له کوێ ده‌ژی، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره گه‌ر له ووڵاته پێشه‌کوتنخوازه‌کان بژی که مافه‌کانی مرۆڤ تا ڕادده‌یه‌کی به‌رچاو چووه‌ته پێشێ، نه‌ک ده‌بووه مایه‌ی پێکه‌نین، دوور نییه، که خه‌ڵکیش به‌چاوی نه‌خۆشێکی ده‌روونی سه‌یری نه‌که‌ن. ئاخر هه‌ڵوێستی برا چ په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵوێستی (برا)وه هه‌یه؟ ئایا ده‌توانیت له دادگادا یه‌کێک بکه‌یت به به‌عسی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که برایه‌کی به‌عسی بوه؟ (ئه‌وه‌ش دڵنیا نییه له‌وانه‌یه ته‌نها تۆمه‌تێک بێت). ئاخر ئه‌وه بیرکردنه‌وه تۆقێنه‌ره‌که‌ی پارته‌زله‌کانی، کوردن که برا له‌جێی برا تیرۆر ده‌که‌ن، گه‌رنا ته‌نانه‌ت له ئایینی ئیسلامیشدا هاتووه (که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌یه‌ک دایک و باوک بووین ئیتر ده‌بێت وه‌ک یه‌ک بیربکه‌ینه‌وه، وه‌ک یه‌ک هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، وه‌ک یه‌ک بژین، وه‌ک یه‌ک چاره‌نوس هه‌ڵبژێرین! باشه من به‌و براده‌ره ده‌ڵێم گه‌ر ئه‌وه‌نده بوێریت و چاونه‌ترسیت که به برای ڕه‌فعه‌ت ده‌ڵێت به‌عسی، ئه‌وه‌بۆ ئازایه‌تی خۆت ده‌رناخه‌یت و باسی لوقمانی کوڕی مه‌لا مسته‌فا بکات، ئه‌دی ئه‌و برای کاک مه‌سعود نییه؟
لاوازترین ڕه‌خنه بریتیه له ڕه‌خنه له خانه‌واده‌ی ڕه‌خنه‌لێگیراو، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه نییه به‌ڵکو ده‌چێته قاڵبی جنێوه‌وه، بۆیه ئه‌ز که له‌گه‌ڵ به‌شێک له نوسینه‌کانی ڕه‌فعه‌تیشدا نیم وه‌لێ له‌و جنێوه نوسینانه‌وه ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌ی، بڵێم که که‌سایه‌تی ڕه‌فعه‌ت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جنێوانه‌یه. گه‌وره‌یی مرۆڤ کاتیک ده‌سه‌لمێت که بکه‌ویته‌به‌ر ده‌می جنێوفرۆشان.
له کۆتاییدا هیوام وایه خۆینه‌ران که‌متر گۆێ بۆ شه‌ڕه جنێو بگرن و هه‌ر شتێک به به‌ڵگه‌وه نه‌بوو کاتی خۆیانی پێوه‌نه‌کوژن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست