خەڵك هەیە برواى وایە یەكێتى وپارتى مادامە پارەو هێزو دەسەڵاتیان بەدەستە ئیتر لاچونیان لە دەسەڵات زەحمەتە، من بروام وا نییە ئەگەر حزبێك پارەو هێزو دەسەڵاتى هەبێت ئیتر بۆ هەتا هەتایە لە دەسەڵات دەمێنێتەوە، باشترین نموونەش ئەوە میسر، تونس، لیبیا. ئەگەر خەڵك دەسەڵاتێكى قەبوڵ نەكرد، ئەوە ئەو قەبوڵ نەكردنە...
میسریە كۆنەكان دواى چەند هەزار ساڵێك زانیان فیرعەون خوا نییە، من باوەڕى تەواوم بەوە هەیە لەوەیە لە قۆناغێك لە قۆناغەكاندا راى گشتى كۆمەڵگە لە سات و كاتێكى دیارى كرودا هەڵە بێت، لەم چەند ساڵەى دوایدا لە...
لەبەر ئەوەى سەركرەى پارتى لە خێزانێكەوە هەڵقوڵاوە هەم دەسەڵاتى ئاینى وهەم دەسەڵاتى دونیایى هەبووە، بەوەى دەسەڵات و ئاین تێكەڵ بووە، لە زەمینەیەكى وادا سەركردەى ئەو حزبە فێرى ئەوە بووە تەنها فەرمان بدات و...
ئەم سیاسەتەش كە دەسەڵاتى هەرێم دەیكات هەر لە ماددەى (140) و ئاوەدانكردنەوەى گوندەكانى كوردستان دەچێت، ئەوەى تا ئێستا لە ماددەى(140) بەدى هاتووە عەرەبە هاوردەكانى كردە خاوەن كار لە كەركوكدا، لە كاتێكدا كوردى دەركراو لە كەركوكدا دە ملیۆن قەرەبوو وەردەگرێت، عەرەبى هاوردەى داگیركەر بیست ملیۆن دینار قەرەبوو...
ئەگەر تەماشاى حزبەكانى ئەمرۆى باشوورى كوردستان بكرێت دوو بەرەى سەركى دەبینیت: بەرەیەكى بەناو عەلمانى ــ دیموكراتى، بەرەكەى دیكەشى بە ناو ئیسلامى، بەرەى یەكەمیان تا ڕادەیەك بە هەموویانەوە تا ئێستاكە جیاوازى نازانن لە نێوان سامانى گشتى و سامانى تایبەتى خۆیاندا، دام و دەزگاو دامەزارو لاى ئەوان موڵكى شەخسى...
. كاتێك باسى خیانەت لە نەتەوەو نیشتمان دەكرێت هەندێك دەكەونە پاساو هێنانەوە بۆ ئەم كۆنە سەرۆك جاش یان ئەوى دیكە، دەیانەوێت بەهڵوێستێكى ئەم كۆنە سەرۆك جاش یان ئەوى دیكە چەمكى خیانەت بگۆڕن یان بیسڕنەوە، هتلەر...
ئەو سەرۆك جاشانەى كە ئەمرۆ لە كوردستاندا پاداشت دەكرێن و ژوورى دیوەخانیان لێگرتووەو جێگاى وەزارەتى پلان دانانیان گرتووەتەوەو خەڵك لە دام و دەزگاكان دادەمەزرێنن و واسیتە بۆ كورى شەهید و پێشمەرگەى دێرین وخاوەن ئەنفال دەكەن لە كاتى حزبى بەعسدا ئەوپەڕى سوكایەتییان پێكراوە سەرەڕاى ئەوەى بەر لەشكرى دوژمن...
ئەوەى ئێمە رۆژانە دەیبینین چى لەباشوورى كوردستان چى لە عێراقدا شتێك نییە ناوى مۆراڵ بێت و بڤە بێت جگە لە سەربەستى تاكەكان بە تایبەت گەنجەكان كە مەحروم كراون لە پڕكردنەوەى ئەو ئارەزووانەى كە خوا بە خۆرسكێ بە مرۆڤى داوە، گەنجى لاى ئێمە تەنها بەلاشە گەنجە ئەگینا لە ناوەرۆكدا هیچ جیاوازییەكى لە گەڵ پەككەوتەیەكى...
كورد بۆ بە دەوڵەت نەبووە؟ زۆر لەسەر ئەم بابەتە ووتراوە، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەم خاڵانەى خوارەوە هۆكارى سەرەكین و كورد ئەگەر دەیەوێت دەوڵەتى هەبێت دەبێت دیراسەى ئەم خاڵانە بە وردى بكات: 1 ـ جیۆپۆلیتیكى سیاسى: ئەم خاڵە ئێستا خاڵێكى سەرەكى و كاریگەرە لە كێشەى كوردا، كوردستان كەوتووەتە نێوان چەند دەوڵەتێكەوە...
كاتێك گورگ لە ڕانە مەڕێك دەدات بەوە ناوەستێتەوە تەنها ملى یەك ئاژەڵ یان دووان بشكێنێت، تا بۆى بكرێت ملى ئاژەڵ دەشكێنێت كە زیاترە لەو ڕادەیەى تێرى بكات، هەروەها پشیلەو چەند ئاژەڵێكى دیكە هەمان نەریتیان هەیە، ئەمە لەوەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە ئەو جۆرە ئاژەڵانە ئەوەندە برسێتى و ئازارى كەمى خۆراكیان چەشتبێت...
بۆ/ هەموو سایت وگۆڤارو رۆژنامەكان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى: هەق وایە هەڵمەتى واژۆ وەرگرتن و پشتگیرى بەرفراوان بكرێت بۆ لیستى گۆڕان بۆ ئەو هەڵوەیستە جوامێرانەى كە دەریانبڕیوەڕەتكردنەوەى وەرگرتنى (40000) چل هەزار دۆلار لە لایەن (21) ئەندام پەڕلەمانى لیستى گۆڕانەوەو دەركردنى بەیاننامەیەك سەبارەت بەو...
لە سەرەتاى ڕاپەڕینەوە بە ووتەو نوسینەكانى برادەرانى یەكێتى دوو بۆچوون هەبووە بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ جاش و سەرۆك جاشەكاندا، یەكێتییەكان داوایان كردووە عەفو بكرێن بێ هیچ مەرجێك، بەڵام مەسعود داواى كردووە عەفو بكرێن بەڵام موڵك و ماڵیان دەستى بە سەردا بگیرێت، بەڵام پاش ئەوەى بۆچوونەكەى یەكێتى سەپاو عەفوكران،...
لەم ڕۆژانەدا یەكێتى فۆرمى بەسەر خەلًكدا دابەش كردووە، بۆ ئەوەى ئەو هۆكارانە دیارى بكەن كە بۆچى خەڵك دەنگیان پێ نادات: لێرەدا چەند هۆكارێك دەخەینە ڕوو كە بەهۆى سەرەكى دەزانین بۆ دووركەوتنەوەى خەڵك لەیەكێتى: 1ـ یەكێتى لە چین و توێژەكەى خۆى دووركەوتەوە. یەكێتى هەرچى بووبێت و نەبووبێت جەماوەرەكەى ئەو خەڵكە...
لەم ڕۆژانەداو پاش هەڵبژاردن من خەڵكى عەرەبم بینیوە باسى لەوە دەكرد لە یەكێك لە بنكەكانى دەنگدان لەجیاتى هەموو خێزانەكەیان دەنگى داوە تەنانەت بە مردووەكانیشەوە، كە ئەو دەنگانەش هەموو ماڵە بەسەر كوردەوە، تكا دەكەین ئێوەش هەڵەكەى یەكێتى دووبارە مەكەنەوە كە لە هەڵبژاردنى پێشودا كردیان كە بووە هۆى سوتانى...
سەرنج و راى جیاواز هەیە دەربارەى نەوشێروان و بزوتنەوە جەماوەرییەكەى هەندێك دەڵێن نەوشێروان ماڵى دیموكراسى و كەش و هەواى ئازاد نییەو دەیەوێت ببێتە حاكمى ڕەها، كە (كەریم ئەحمەد) سكرتێرى كۆنى حزبى شوعى یەكێكە لە خاوەن ئەم ڕایانە، خەلًكیش هەیە نەوشێروان بە غاندى وەسف دەكات و بزوتنەوەكەى بە كەشتى نوح ناو...