ئەرێ ئەم برادەرانەى ئێمە لە بەغداد چى دەكەن.
Monday, 16/11/2009, 12:00
كاتێ یاساى هەڵبژاردنەكان لە عێراق پەسەند كرا بردادەرانى كورد لە بەغداد وا باسیان دەكرد وەكو ئەوەى دەستكەوتێكیان بە دەستهێنابێ لە كاتێكدا تەنها شەڕەكەیان شەڕێكى بەرگریكارانە بوو بۆ ئەوەى كەركوك ڕەوشێكى تایبەتى نەبێ كە لە ڕاستیدا ئەو داوایەى عەرەبەكان و توركمانەكان دەیانكرد هیچ لۆژیكێكى تێدا نەبوو، كورد نە توانییەى یەك بازنەیى بسەپێنێت كە ئەمە ئەگەر بكرایە شتێكى باش دەبوو نە توانییەى سیستەمى داخراو بسەپێنێت كە سەركردەكانى كورد بە تەماى ئەوە بوون، لە هەمویشى سەیرتر بێ ئاگایى برادەرانى ئێمەیە لە بەغداد كە نازانن لەوێ چى ڕوو دەدات، تەنها پارێزگاى موسڵ چوار ئەوەندەى سلێمانى و هەولێرو دهۆك كورسى بۆ زیاد كراوە ئەمە لە كاتێكدا خەڵكێكى زۆرى ئەو شارە ئاوارەى دهۆك وهەولێرو سوریاو ... بوونە، ئەگەر كار ئاوا بڕوات ئەوە لە پەڕلەمانى ئایندەى عێراقدا ڕۆڵى كورد تەنها ئەوە دەبێت ئەگەر تیندوى بووى هەندێك ئاوى سارد هەڵقوڕێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست