بۆ پەڕلەمانى كوردستان: بۆ ئەو یاسایەتان بەو دەردە بردووە؟.
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
زۆر شت لەم وڵاتەدا دەكرێت زانستى نییە چونكە خەڵكى ناپسپۆڕ دەیكات و گۆى لەخەلًكى شارەزا ناگرن چى ئەگەر كەم و كورتییەكانیانیش پێ بڵێن، ئەمەش واى كردووە ئەو كەسانەش كە شارەزان شتەكان پشت گوێ بخەن و ئەنجامەكەشى ئەمەیە یاسا لەپەڕلەماندا بەم شێوەیە دەربچێت:
جیابوونەوەى ئارەزومەندانە (تەلاق خولعى) هەر لەناوەكەى دیارە دەبێ بەڕێككەوتن لەنێوان هەردوولادا ژن وپیاو بكرێت، جیایە لە ئەو جیابوونەوەیەى لە نێوان ژن و پێاودا كە دادوەر بڕیارى لەسەر دەدات و پێى دەڵێن جیابوونەوەى دادوەرى (التفریق القچائى)، پەڕلەمانى كوردستان لەم هەمواركردنەوەى دواییەدا لەبڕگەیەكدا هیچ واتایەكى بۆ جیابوونەوەى ئارەزومەندانە نەهێشتووەتەوە كاتێك دەڵێت:
دادوەر دەتوانێت بڕیار بدات بە جیاكردنەوە ئەكەر بە(تحكیم) بۆى دەركەوت ژنەكە لەتوانایدا نییە لەگەڵ پیاوەكەیدا بژێت تەنانەت ئەگەر پێاوەكەش نەیویست جیاببێتەوە. ئەمە دەبێتە جیابوونەوەى دادوەرى(التفریق القچائی) كە یاسا مافى بەژن داوە پەناى بۆ بەرێت بۆ جیابوونەوە كە لەماددەكانى(40 ـ 45)دا هاتووە و هیچ پێویستى نەدەكرد ماددەى(46) لەیاساى بارى كەسایەتى بەو شێوەیە سەقەت بكرێت. ئەوەى پێویست بوو لەم ماددەیەدا بگۆڕێت ومەبەست بپێكێت تەنها داڕشتنەوەى بڕگەى سێ بوو بەم شێوەیە:
بڕگەى ـ 3 ـ
للزوج أن یخالع زوجته على عوچ لا یزید عما قبچته من المهر المسمى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست