کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ سووكایەتى بە پێشمەگە دەكات؟؟. یەكێتى و پارتى بۆیان نییە باسى پیرۆزى پێشمەرگە بكەن

Tuesday, 02/03/2010, 12:00



بێ گومان پێشمەرگە ئەو كەسە بووە كە وازى لە ژیان و خێزان و خۆشگوزەرانى خۆى و ماڵ و منداڵى هێناوە لە پێناو سەربەرزى گەلەكەیدا، پێشمەرگە بە پارەى خۆى چەكى دەكڕى و بێ بەرانبەر پێشمەرگایەتى دەكرد، كەچى كاتێك ڕاپەڕین كرا لە جیاتى ئەوەى ژیانێكى خۆشگوزەران و پڕ كەرامەت بۆ پێشمەرگە دابین بكرێت یەكێتى(بەسەركردەكانى ئەمڕۆى گۆڕانیشەوە) و پارتى ماڵ بە ماڵى سەرۆك جاش و موستەشارەكان دەگەڕان و پارەو پاسەوانیان بۆ دەبین دەكردن، توخوا خوێنەرى بەڕێز شتێك لەمە زیاتر هەیە پێى بوترێت سوكایەتى بە پێشمەرگە.
لە كاتێكدا دەبوو پێشمەرگە تۆزێ بحەوێتەوەو ژیانێكى باشترى بۆ دابین بكرێت دەیانبردنە سەر شاخەكانى سەفین و كەپكى حەمەد ئاغاو..... بە دەستى یەكتر بەكوشتیان دەدان و لە ڕادیۆكانیانەوە بە جاشى كلك زەردو كلك سەوز وەسفیان دەكردن، كە تۆ خۆت ئەگەر بە پێشمەگە بڵێى جاش، ئیتر لۆمەى خەڵك بۆ دەكەى پێى بڵێى ملیشیا، لەمە سوكایەتی كردن بە پێشمەرگە زیاتر چى دەبێت كە وەسفى بە جاش بكەى، لەسوكایەتى كردن كارى خراپتریش ئەنجامدراون، كاتێك پێشمەگە بە دەستى یەكتر كوژراون و بە دیلیش گولەباران كراون.
جگە لەوەش وەسفكردنى ئەو هێزانەى كە ئەمڕۆ لە كوردستاندا هەن بە ملیشیا بۆ خەڵكى ئەكادیمى و شارەزا جى دەهێڵین: كە ئەو زاراوەیە بۆ هەر هێزێك بە كار دێت كە سەر بە حزبەكان یان لایەنەكان بن و بڕیار لە سەركردەى حزبەكان یان لایەنەكانەوە وەرگرن، كە ئەم حاڵەتە بە داخەوە لە كوردستاندا بووەتە واقع، كە گەورەترین مەترسییە لە سەر پرۆسەى دیموكراسى و بە هەدەر دانى ژیانى ئەوانەى كە ئەمڕۆ خەڵك بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن نان و پیازیان پیوە دەخوات. ئێمەو مانان دەمانەوێت هێزێكى سەربازى سەر بەگەل دابمەزرێت نەبێتە پردێك بۆ ناشرینكردنى ڕووى گەلى كورد لە جیهانى دەرەو تێكدانى پرۆسەى دیموكراسى لەم هەرێمە، ئەگەر خوێنى ڕۆڵەى كورد دەرێژرێت با بۆ بەرگرى كردن لە گەل و نەتەوە بێت نەك پاراستى بەرژەوەندى تەسكى حزبایەتى یان شەخسى. ئیتر بە هیواى پێكەوە نانى سوپایەكى یەكگرتووى كوردستان كە لە چوارچێوەى دەستوورو یاسادا ڕێك بخرێت دوور لە چەكدارى حزبى كە ئەو كارەساتانەى لێ بووەتەوە نەك هەر سوكایەتى بە پێشمەرگە كردووەو بە جاش وەسفى كردووە بەڵكو خوێنى پێشمەرگەى بەدەستى پێشمەگە ڕشتووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە