کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبە ئایینییەكانى باشورى عێراق پێش حزبە عەلمانییەكانى كوردستان دەكەون.

Tuesday, 20/10/2009, 12:00


ئەوەى ئەمڕۆ حزبەكان لە جیهانى دیموكراسیدا پەیڕەوى دەكەن هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانە بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوەكانى حزب لە هەڵبژاردندا، لەم ڕۆژانەدا هەندى لایەنى سیاسى لە باشورى عێراق بەو كارە هەڵساوە وەك و ڕەوتى سەدرو ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى، بەڵام برادەرانى لاى خۆمان دەیانەوێت ڕیمۆت كۆنترۆڵەكە لە دەستیان دەرنەچێت و بكەوێتە دەستى گەل بۆ ئەوەى كوڕو كچ و خزم و ناسیارەكانیان بێ ئیش نەمێنن و ئەوان دەوڵەمەند بن لە خەڵكى تر باشترە(خێر وە خۆێش نەك وە دەروێش).
هەروەها ئەگەر تەماشاى دەوڵەتى عێراقى بكەیت لە كۆتایى حەفتاكان و سەرەتاى هەشتەكان پێش ئەوەى سەدام هەمووى بەرەو كارەسات بەرێت، واتە پێش (28) ساڵ پێش ئێستا عەدالەتى كۆمەڵایەتى وپلان لەو دەوڵەتەدا لە ئێستاى كوردستان باشتر بووە، بۆ نموونە كەم فەرمانبەرى پلە تایبەت هەبووە موچەكەى دوو ئەوەندەى فەرمانبەرێكى بێت یان سێ ئەوەندەى خزمەتگوزارەكەى، زۆرجاریش وابووە خزمەتگوزارەكە پێش پلە تایبەتەكە خانووى لە حكومەت وەرگردووە، ئێستا لە وەزارەتى دادى هەرێمدا (بەڵى وەزارەتە دادەكەى هەرێم) پلە تایبەتەكان موچەكەیان هەشت ئەوەندەى هاوپیشەییەكى یاساییە وەك و خۆیان كە پلە تایبەت نییە، ئەوە باسى ئیمتیازاتى تر هەر مەكە. توخوا شەرمەزارى نییە بۆ ئێمەى كورد (28) ساڵ پێش ئێستا حكومەتەكەى حزبى بەعس لە برا عەلمانییەكان و دیموكراتییەكانى ئێمە باشتر بن، ئێمەیەك خەونمان بە دەوڵەتێكى كوردییەوە دەبینى وا ئێستا حكومەتەكەمان نەك هەر بەراورد ناكرێت لەگەڵ دەوڵەتە پێشكەوتووەكانى جیهان تەنانەت لە بەراورد كردنیش دەرناچێت لە گەڵ (28) ساڵى پێش ئێستاى دەوڵەتى عێراقى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە