کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە یادى ئەنفالدا دەڵێم: خیانەتە ئەگەر كۆنە سەرۆك جاشەكان بە خیانەتكار لە نیشتمان لە قەڵەم نەدرێن

Friday, 13/04/2012, 12:00


ئەوەى مایەى سەرسورمانە ئەو وتەیەیە كە زۆر لە ناوەندەكان دەیڵێنەوە تەنانەت ئەو ناوەندانەش كە كار لەسەر كەیسى ئەنفال دەكەن، وتەكە دەڵێت((ئێ كاكە با كۆنە سەرۆك جاشەكان بچنە بەردەم دادگا ئەگەر هیچیان لە سەر نەسەلما ئەوە ئازاد دەبن))، ئەوەى راستى بێت كۆنە سەرۆك جاشێك نە سەرباز بوبێت نە موحتاج بوبێت تەنها بۆ پارەو تەماح چەكى بۆ رژێمێكى داگیركەر هەڵگرتبێت كە ژن و منداڵ و گەنجى كوردى لە خۆرا كوشتبێت، ئەمە چى وەسفێكى هەیە جگە لە خیانەتكار، جگە لە خائن لە گەڵ و نیشتمان، بۆ دەبێت خەڵك سكالاى لەسەر بكات، یان بچێتە بەردەم دادگا بۆ سەلماندنى تاوانەكانى، خۆ ئێمە بە چاوى خۆمان ئەو هەموو بنكە سەربازیەمان نەدەدى كە بە جاش پركرابووەوە، ئەى كێ تاڵانى گونەكانى كوردستانى كرد، هەر جاشەكان نەبوون؟.
كوردى باشور تا ئێستا نە دەوڵەتەو نە فیدرالیەتیشى بۆ چەسپاوە، رۆژ بە رۆژ بەغداد بە هێز دەبێت و هەرێمیش چەقى بەستووە، دور نیە رۆژێك بێتەوە دەسەڵاتى داگیركەرى عەرەب وڵاتەكەمان داگیر بكاتەوە، ئێمەو نەوەكانى ئێمە چى بەو كوردانە و سەرۆك خێڵانە بڵێین كە دیسانەوە دەبنەوە بە جاش، یان لەم بارودۆخەى دەسەڵات لە باشوورى كوردستان دروستى كردووە كێ شەرم لەوە دەكات نەبێتەوە بە جاش، ئەگەر ئەنجامى سەرۆك جاش بوون پاداشت بێت و بۆ تاوانباركردنى داواى بەڵگەو شایەت بكرێت، ئەمە چەندى بە چەنە، دەى ئەو كاتە كۆنە سەرۆك جاش لە شەوەزەنگى تاریكدا تاوان دەكات و هەر واش بۆى دەچێتە سەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە