بۆ لیستى گۆڕان و ئیسلامییەكان و پارتى: لەكەركوك چاوپۆشى لە یەكێتى بكەن.
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
لەم ڕۆژانەداو پاش هەڵبژاردن من خەڵكى عەرەبم بینیوە باسى لەوە دەكرد لە یەكێك لە بنكەكانى دەنگدان لەجیاتى هەموو خێزانەكەیان دەنگى داوە تەنانەت بە مردووەكانیشەوە، كە ئەو دەنگانەش هەموو ماڵە بەسەر كوردەوە، تكا دەكەین ئێوەش هەڵەكەى یەكێتى دووبارە مەكەنەوە كە لە هەڵبژاردنى پێشودا كردیان كە بووە هۆى سوتانى هەزاران دەنگى كورد لە ناوچەى سۆران، ئەگەر حسابات لەگەڵ یەكتردا دەكەن لە هەولێرو سلێمانى و دهۆك هیچ كێشە نییە لەبەر ئەوەى كورسییەكانى ئەو پارێزگایانە یەكلایى بووەتەوە بۆ كورد نە زیاد دەكات و نەكەم، لەبیرتان نەچێت ئەو كەركوكەى كە بە ئاگرو ئاسن لە كورد زەوت كراوە هێشتا چارەنووسى نادیارەو هیچیش لە شكەستهێنانى یەكێتى كەم ناكاتەوە، بۆیە بەرژەوەندى كورد وا دەخوازێت واز لەحەق و حیساب لە گەڵ یەكێتیدا بینن لەكەركوك، ئەگەر ئەو كورسیانە لاى یەكێتى و كورد بێت باشترە بچێت بۆ خەڵكى دیكە.
بۆیە ئەم بابەتەم نوسى لە كەناڵى(ك.ن.ن) باسى لەوە دەكرد كە سكاڵا دژى هاوپەیمانى كراوە لە كەركەك لەبەر ئەوەى خروقات كراوە، هەروەها گوایە پارتى توڕەیە لەیەكێتى لەبەر ئەو خروقاتانە كە لەبەرژەوەندى یەكێتییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست