کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە (55) دولار بگە ئەمریكا: گۆڵێكى نوێ یان قوڵبڕینى خەڵك.

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


ئەمڕۆ دوو گەنجى كورد هاتن بەڵێننامەیان دا كە گوایە ئەمانە هیچ كێشەیەكى یاساییان لەسەر نییە ـ ووتم ئەم بەڵێننامە چییە دەیدەن، ووتیان ئەمە بەڵێننامەیە بۆ كۆمپانیایەكى توركى لە كەركوك كە (55) دۆلارمان لێ وەردەگرێت و دەمانبات بۆ ئەمریكا، لەوێ لەسەر كار دامان دەنات بە مەرجێك دەبێت ناومان لە فۆرمى خۆراك بسڕێتەوەو هەندێ شتى دیكەى لەو بابەتە، ئەو دوو گەنجە ئاماژەیان بەوەش كرد كە هەزار كەسى دیكە پێش ئەوان ئەم موعامەلەیەى كردووە، بۆیە داواكارم لە دەسەڵاتى شارى كەركوك بەدواداچوون بۆ ئەم زانیارییانە بكەن تا بزانن بە مەبەستى چییە، ئایا گۆڵێكى دیكەیە لە كورد بۆ مەبەستى سیاسى دەكرێت یان ئەمانە هاوشێوەى ئەو هەموو دزو قۆڵبڕانەى كۆمەڵگەى توركیا كار دەكەن كە عەزیز نەسین لە ڕۆمانەكانیدا باسیان دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە