کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشوورى كوردستان لە نێوان سێكۆلاریزمى (عەلمانى) بەرەڵاو ئیسلامى سیاسى بێ ئینتمادا:

Saturday, 11/12/2010, 12:00


ئەگەر تەماشاى حزبەكانى ئەمرۆى باشوورى كوردستان بكرێت دوو بەرەى سەركى دەبینیت: بەرەیەكى بەناو عەلمانى ــ دیموكراتى، بەرەكەى دیكەشى بە ناو ئیسلامى، بەرەى یەكەمیان تا ڕادەیەك بە هەموویانەوە تا ئێستاكە جیاوازى نازانن لە نێوان سامانى گشتى و سامانى تایبەتى خۆیاندا، دام و دەزگاو دامەزارو لاى ئەوان موڵكى شەخسى و میزاج و ئارەزووە، باس و خواستى دیموكراسیش تەنها دروشمەو هیچى تر، چەند حزبێكى بچوكى لێدەركە كە ئەوانیش چەپەكانن ئیتر لە كاتى ڕاپەرین و پێش ڕاپەڕینیشەوە هەمان سكرتێرو هەمان سەرۆكى حزب و هەمان ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتییە كە یەكێكیانیش بمرێت منداڵێكى جێگاى دەگرێتەوە، ئەوەى باسى دیموكراتى دەكات بەردەوام كوتەكێكى بەدەستەوەیە، ئەوەى باسى سۆشیالیزم دەكات بەردەوام دیوەخانى ئاغاو كوێخا گەرم دەكات و كرێكارو خەڵكى چەوساوەش خەڵكى ئەم وڵاتە هەر نین، تەماشا بكەن عەلمانییەت لاى برا عەلمانى و دیموكراتەكان ئەوەیە بە ملیۆنەها دۆلار لە پارەى ئەم گەلە لە دەعوەت و دەعوەت كارى بێ مەعناو بێ ژمار سەرف دەكرێت كە تییدا عارەق و وسكى و بیرە.... سەر مێزەكان دەڕازێننەوە، تەنانەت بەرپرسەكان دەعوەتى تایبەتى خۆیان لەسەر پارەو سامانى گشتى دەكەن، چەند كەسێك لە گەڵ یەكێك لە وەزیرەكاندا بۆ سەر گەرم كردن دەچنە جێگایەك، دوایى یەكێكیان دەڵێت با من پارەكەى بدەم، وەزیر بە پێكەنینەوە دەڵێت ئەى من پارەى ملەتم بۆ چییە بۆ كارى وا نەبێت؟. كەسێكى دیكە هەندێك پارە دەداتە وەزیرێكى دیكە لە وڵاتێكى ئەوروپا بۆ ئەوەى ئەگەر گەڕایەوە كوردستان بیداتە دەست باوكى لە باشوورى كوردستان، كاتێك وەزیرەكە دەچێتە لاى باوكى كەسەكە دەڵێت: وەڵا كوڕەكەت ئەوەندە پارەى پێدام بیدەمە دەستى تۆ بەڵام پاركەى تۆشم لە دیسكۆدا سەرف كرد، داواى لێبوردن دەكەم جارێ نیمە بیدەمەوە. لە باشوورى كوردستان دوو چین دروست بووە چینێكى لە مافى خۆى زۆر زیاتر دەبات، چینێكى دیكەى مافى خۆیشى پێ نادرێت، بۆیە ئەم حاڵەتە كەمینەیەكى ڕازى و زۆرینەیەكى ناڕازى دروست كردووە.
ئەما بە نسبەت ئیسلامى سیاسى ئەوە كارەساتێكى لە گەڵ خۆیدا هێناوە لەوەیە كورد لە ئایندەدا باجى بداتەوە، لە پاش ڕاپەڕینەوە لە هەندێك جێگا واى لێهاتووە بە دەگمەن ناوى كوردى دەبیسیت، ئەگەر لاى ئیسلامییەكان هەموو كوردى باكورو ڕۆژهەڵات قڕ بكرێت هیچ پەیوەندى بەوانەوە نییە، بەڵام بۆ غەزەو فەلەستین ئەگەر بۆیان بكرێت ئەوە نانى دەمى خۆیان دەنێرن، جگە لەوەى خەریكە كۆمەڵگەى كوردەوارى بە دەردى هەندێك لە دەوڵەتە عەرەبییەكان دەبرێت بە دوور كەوتنەوە لە زانست وبە كۆڵكە مەلا كردنى كۆمەڵگە كە لەهیچ كاتێكدا ئەمە لە خزمەتى گەشەكردنى هیچ وڵاتێكدا نییە، چى ئایەتوڵاكانى نەجەف هەیە بیهێنە ناتوانێت كومپیوتەرێك دروست بكات، عیبادەتى ئەمرۆ دەبێت ڕوو كردن لە زانست بێت. پێم وایە ئەو (هێمن بابان) ى كە بۆ سایتە بەڕێزەكەتانى نووسیووە و دەڵێت ماڵى مەلا مستەفا لە (1961 ــ 1975) جەیشى عێراقیان پەك خستووە و نەیانهێشتووە بەرەنگارى یەهودو سەهیۆنى ببێتەوە بەرهەمى ئیسلامى سیاسیە لە كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە