کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەى هەرێم سەقامگیر بێت پێویست دەكات:

Saturday, 24/12/2011, 12:00


بۆ ئەوەى هەرێم سەقامگیر بێت پێویست دەكات:
سەرۆكى هەرێم لە پارتى، سەرۆك كۆمارى عێراق لە یەكێتى، سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران لە گۆران، سەرۆكى پەرلەمان لە یەكگرتوو بێت:

زۆر لە دەوڵەتەكانى دونیا لە كاتى تەنگەژەو بارودۆخى نالەباردا پەنایان بردووەتە بەر حكومەتى هاوبەش، بێ گومان حكومەتى هاوبەش بەشى خۆى كێشەو گێرەى هەیە، بەڵام ئەڵتەرناتیڤێكى گونجاوە بۆ ئەوەى زۆربەى خەڵك دام و دەزگاو ئەزمونەكە بە هى خۆیان بزانن و كێشەى سیاسى و كۆمەڵایەتى قوڵ كار نەكاتە سەر تێكراى رەوشەكەو لە ئەنجامدا هەموو ئەزمونەكە دەكەوێتە ژێر مەترسییەوە بە تایبەت لە بارودۆخى ئەمرۆى باشوورى كوردستان كە بەشێكە لەو عێراقەى كە لە بەرمیلێكى باروت دەچێت، لەوەیە هاوبەشیەكى وا لە حكومەتدا لە باشوورى كوردستان لە ئەنجامدا كارو كردەوەى پۆزەتیف بێتە كایەوە، هیچ نەبێت لە چارەسەركردنى گەندەڵى و شەفافیەت و كاراكردنى پەرلەمان و حكومەت و شتێكیش لە عەدالەتى كۆمەڵایەتى، بەڵام بێ گومان نابێت هیچ رێكەوتنێك لەسەر حیسابى بەرژەوەندییە باڵاكانى گەل بێت و تەنها رێكەوتن بێت بۆ بەرژەوەندى تەسكى چەند حزبێك یان چەند كەسێك یان دانانى كەسێك لە پۆستێك بێ ئەوەى دەسەڵاتى خۆى هەبێت و مومارەسەى بكات، دەبێت هەر كەسێك لە پۆستەكەى خۆیدا بە تەواوەتى مومارەسەى دەسەڵاتى خۆى بكات و هیچ كۆسپ و رێگریەك نەبێت لە مومارەسەكردنى دەسەڵاتەكانى، ئەم رەوشەى لە باشوورى كوردستان دروست بووە ئەوە هەڵناگرێت حزبێكى گەورەو خاوەن جەماوەر بخرێتە دەرەوەى ملاملانێكە و ئەنجامى باشیشى لێ نابێتەوە، لەم بارودۆخەدا ناشكرێت حزبێك بتوانێت زۆرینەى پەرلەمانى پێكەوە بنات و خۆى حوكم بكات، چونكە لە ئەنجامدا ئەمە دەبێتە كەرت بوونى ئەم هەرێمەو ئەو یەكگرتنە شەكلییەى ئێستا هەیە ئەوەش نامێنێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە