کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەقى شەرعى زۆر بە هێز هەیە لە ئیسلامدا پشتگیرى ئەوە دەكات ئاین لە سیاسەت جیابكرێتەوە

Friday, 11/05/2012, 12:00


وتەیەكى پەیامبەرى ئیسلام(محمد) هەیە كە دەڵێت((ئۆمەتەكەم(ئیسلام) دەبێتە (73) فرقەوە هەموویان لە ئاگردان تەنها فرقەیەكیان نەبێت))، بێ گومان كەسێكى وەك و محمد پێشەوایەكى گەورەیە لە مێژووى مرۆڤایەتیدا، زانیویەتى ئەو شەرعەى كە ئەو بە خەڵكى ناساندووە رۆژێك دێت دەكرێتە كەرەستەى بازرگانى، هەر یەكێك بە جۆرێك مامەڵەى پێوە دەكات، كە لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆى ئەوەى كە خودى شەرعەكەش ناشریت بێت و موسوڵمانانیش گیرودى ئەو هەموو بازرگانە ببن كە بە شەرعەوە بازرگانى دەكەن، ئەو پێشەوایە زانیویەتى رۆژێك دێت ئەو بارودۆخە بە خراپ بەسەر ئۆمەتەكەیدا دەشكێتەوەو دەبێتە هۆى دواكەوتنیان و نائارامیان و بەدبەختیان، هەر بۆیە لە(73) فرقەدا هەمووى بۆ ئاگرە تەنها یەكێكیان نەبێت، با ئێمە خوێندنەوەیەكى عەقڵانى بۆ ئەو فرقانە بكەین، هەموو ئەو فرقانەى كە ئاین بە كار دێنن بۆ دەسەڵات و پارە و دونیا دەكرێت گومان بخرێتە سەریان كە لە ئەوانەى ئاگر بن، بەڵام تەنها فرقەیەك كە ناكرێت گومان بخرێتە سەرى ئەو فرقەیەیە كە ئیسلامێكى راست و رەوان پەیرەو دەكات و تەنها مەبەستیشیى خوداپەرستى و موسوڵمانبوونە بێ ئەوەى هیچ مەرامێكى سیاسى یان ئابوورى لە موسوڵمان بوون هەبێت، واتە فرقە راستەكە هەر ئەو فرقەیەیە، هەر ئەو موسوڵمانەیە كە خوداپەرستى خۆى دەكات و ئاینیش بەكار ناهێنێت بۆ هیچ مەبەستێكى دیكە، هەر بۆیەش دەبینیت تاكەكانى ئەم فرقەیە رۆشنایى لە دەموچاویان دیارە و جێگاى متمانەى خەڵكن و بە هیچ شێوەیەك هۆكارى ئازارو نەهامەتى خەڵك نین كە ئەمە خۆى لە خۆیدا ئامانجى هەموو ئاینێكە بە ئاینى ئیسلامیشەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە