کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتداران لە باشوورى كوردستان بە سیاسەتى مل شكاندنى گورگ و پشیلە كار دەكەن:

Wednesday, 14/07/2010, 12:00




كاتێك گورگ لە ڕانە مەڕێك دەدات بەوە ناوەستێتەوە تەنها ملى یەك ئاژەڵ یان دووان بشكێنێت، تا بۆى بكرێت ملى ئاژەڵ دەشكێنێت كە زیاترە لەو ڕادەیەى تێرى بكات، هەروەها پشیلەو چەند ئاژەڵێكى دیكە هەمان نەریتیان هەیە، ئەمە لەوەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە ئەو جۆرە ئاژەڵانە ئەوەندە برسێتى و ئازارى كەمى خۆراكیان چەشتبێت بۆیە بەو جۆرە چاو برسێتییە مامەڵە دەكەن. بەرپرسى لاى ئێمە وهەروەها عێراقیش جگە لەوەى ئەگەر بەراوردى بكەیت لە گەڵ دەوڵەتانى دونیادا بەرزترین موچە لەجیهاندا وەردەگرن، ئەمەش كاتێك دەردەكەوێت دەهاتى گشتى دەوڵەت لە گەڵ داهاتى ناوەندى تاك لە گەڵ داهاتى بەرپرسەكاندا بەرورد بكرێت. بۆ نموونە لە سلۆڤینیا كە دەوڵەتێكە ژمارەى دانیشتووانى دوو ملیۆن كەسەو یەكێكە لە ئەو دەوڵەتانە كە خێر بە دەوڵەتە هەژارەكان دەكات و بودچەى ساڵانە نزیكەى شەست ملیار دۆلارەو لە ساڵى(1991)ەوە بووەتە دەوڵەت، كەچى موچەى سەرۆكەكەى مانگانە (35) سى و پێنج وەرەقەیە(3500 دۆلار) كەچى داهاتى ساڵانەى هاوڵاتییەكى مامناوەند دوو دەفتەرو نەوەت وەرەقەیە(29000دۆلار) واتە موچەى سەرۆكى دەوڵەت مانگانە دوو ئەوەندەى هاوڵاتییەكى ئاسایى نییە.
گورگەكانى لاى ئێمە هەر بەوەشەوە ناوەستن ئۆتۆمبێل و مەسروفى ئۆتۆمبێلیان لەسەر حسابى ملەتە، هەروەها دانیشتنى ئێواران و گەشتە شەخسیەكانیانیش هەروەها باخەوانى باخەكانیان، ئەمە جگە لە شەریك بوون لە گەڵ گیرفانى خەڵكى و قورخكردنى بازار ، لەهەموشى زیاتر بە تاڵانبردنى سامانى ژێر زەوى و هەراجكردنى بۆ حسابى شەخسى. بۆیە هەق وایە لەم وڵاتە لە جیاتى زاراوەى دەسەڵاتدار وشەى گورگ و گورگەكان بە كار بهێنرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە