کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ماوەى كەمتر لە (10) دە ساڵدا دەسەڵاتى بەغداد تواناى داگیركردنى شارەكانى باشوورى كوردستانى دەبێت

Wednesday, 05/09/2012, 12:00




ئەم بابەتە بۆ تۆقاندنى خەڵك نییە، بەڵكو تەنها هۆشیاركردنەوەى خەڵك و لایەنە سیاسیەكانى هەرێمە لە مەترسیەكى جدى لە ئایندەیەكى نزیكدا، من نووسەرى ئەم بابەتە لە سەرەتاى روخانى رژێمەكەى سەدام حوسینەوە تا ئێستاكە بە هەڵەیەكى گەورەم زانیوە كورد ببێتە بەشێك لەو پلانەى كە عێراق بتوانێت لەسەر پێى خۆى راوەستێت و لە ئەنجامدا بە هێز بێت، بە هەڵەیەكى گەورەشم زانیوە كەسێكى وەك و تاڵەبانى و یەكێتى گیرۆدە بن بە پۆستێكەوە لە بەغداد كە پۆستێكى رەمزیەوە دەسەڵاتێكى ئەوتۆى نییە، لە چەندین بابەتدا ئاماژەم پێكردووە دەبوایە ئەو پۆستە بدرایەتە كەسێكى وەك و (محمود عوسمان) ، ئەو سەركردانەش كە خاوەن حزبى گەورەو جەماوەرن قورسایى خۆیان بخستایەتە كار بۆ رێگرى كردن لە هەبوونى دەسەڵاتێكى بەهێز لە بەغداد، لەبەرانبەر ئەوەشدا دروستكردنى هەرێمى كوردستان لەسەر بناغەیەكى پتەو، كە بە داخەوە ئێستا ئەو تێروانینە پێچەوانەوە بووەتەوە، دەسەڵاتى شیعەكان بە تایبەت مالكى و حزبەكەى رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبن، لەماوەى چەند ساڵێكى كورتدا دەبنە خاوەن هێزو تفاقى جەنگى پێشكەوتوو، لە هەمان كاتدا پەیوەندى باشیان لە گەڵ ئەمریكادا دروست كردووە، هەروەها عەربەكانى كەركوك تایفەگەریان بەلاوە خستوەو پاڵیان داوەتە مالكیوە بۆ دژایەتى كورد، لە هەمان كاتدا رەوشى ناوخۆى باشوورى كوردستان رۆژ بە رۆژ بەرو خاپتر دەچێت و لێكترازان زیاد دەبێت، كێشەى ناوخۆى قوڵ و گەورە هەیە بە درێژاى ئەم چەند ساڵە كەڵەكەى كردووە، حزبەكانى دەسەڵات دەستبەردارى شێوازى حوكمى كلاسیكى نابن كە لە سیستەمى دیوەخان و پاشایەتى دەچێت، هێزە كاریگەریەكەى ئۆپۆزسێۆنیش هەموو قورسایى خۆى خستوەتە سەر كێشەكانى ناوخۆ كە بەراى من ئەوە (50%) ى ئەركەكانێتى و لەوەدا دەستخۆشى لێدەكرێت، بەڵام پەنجا لە سەدەكەى ترى پشتگوێ خستووە كە بریتییە لە ئەو مەترسیە جدییەى كە لە ئایندەدا رووبەرووى ئەم هەرێمە دەبێتەوە كە مەترسیەكە ئەوەندە گەورەیە لەوەیە بوار بە كەس نەدات نە دەسەڵات و نە ئۆپۆزسیۆن هیچ شتێك بمێنێتەوە قسەى لەسەر بكرێت، بۆیە باشتر وایە بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە كێشەكانى ناوخۆى باشوورى كوردستان نەبرێنە بەغداد ، ئەگەر لایەنێك هەڵەیە ، ئەوە هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناكرێت، باشتر وایە هەموو لایەنەكان سەرەراى بیرو راى جیاوازیان هەوڵى جدى بخەنە گر بۆ ئەوەى ئەم رەوشەى بەغداد بەم جۆرە نەمێنێتەوە، بەردەوام بوونى ئەم رەوشە لە ئایندەیەكى نزیكدا هیچ ناهێڵێتەوە لە سەرى ملاملانێ بكرێت یان قسەى لەسەر بكرێت، داگیركردنەوەى باشوورى كوردستان لە لایەن بەغدادەوە كۆتایى هەموو دۆسیە ناوخۆیەكان دەبێت بە باشى و خاپیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە