کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەروبەندى ئەنفالى دۆڵى جافایەتیدا دەڵێم: تێگەیشتنى نەوشیروان و یەكێتى بۆ دەنگەكانى پارتى لە هەڵبژاردنى یەكەمدا هەڵە بوو

Wednesday, 29/02/2012, 12:00






یەكێك لەو فەزیحە ئەخلاقیەى دەسەڵاتى كوردى تێى كەوتووە كە هەر كوردێكى خاوەن ویژدانى شەكەت و بێتاقەت كردووە پاداشت كردنى ئەو كەسانەیە كە هاوكارى رژێمێكیان كرد كە ژن و منداڵ و گەنجى كوردى لە موسڵ و بیابانەكانى خوارووى عێراق قەتڵو عام كرد. چەند سەركردەیەكى یەكێتى دەڵێن پێشنیارى لێبوردن لە كۆنە سەرۆك جاشەكان لە لایەن ئەوانەوە بووە، مەسعود بارزانى پێشنیارى كردووە سامانى گوێزەرەوەو نەگوێزەرەوەیان دەستى بەسەردا بگێرێت، بەڵام یەكێتى لە گەڵ لێبوردنى رەهادا بووە بەو مەرجەى هیچ پۆست و پلەو پایەیەكیان پێ نەدرێت.
بەڵام یەكێتى و پارتى بەوەوە نەوەستان بوە ملاملانێ لە نێوانیاندا بۆ راكێشانى ئەو كۆنە سەرۆك جاشانە، هەرچەندە یەكێتى وەك و زۆربەى خەڵكەكەى یان سەركردەكانى لە سەرەتاوە ئەو كۆنە سەرۆك جاشانەیان رەت دەكردەوە، بەڵام پاش هەڵبژاردنى یەكەمى كوردستان كە پارتى لە یەكێتى زیاتر دەنگى هێنا، یەكێتى ئەوەى وا لێك دایەوە كە یەكێك لە هۆكارەكانى وەرنەگرتنى ئەو كۆنە سەرۆك جاشانەیە، كە لەم دوایەشدا نەوشێروان سەهو نەبم بە مستەفاى حەسەنە گەورەى وتبوو((ئێمە هەڵەكانى پێشوو دووبارە ناكەینەوە)) كە مەبەستى لە هەڵوێست بووە دەربارەى كۆنە سەرۆك جاشەكات، لە راستیدا ئەو دەنگانەى پارتى هێناى لە هەڵبژاردنى یەكەمدا دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆ:

ــ پارتى حزبێكى غەریب نەبوو لە ناو خەڵكیدا، دەنگدەرو لایەنگرى بە شێوەیەكى بەرچاو لە هەموو شارو گوندێكى ئەم كوردستانە هەبوو.

ــ كاتێك راپرین كرا بەشێكى بەرچاو لە خەڵك ترسى لە مەعیشەتى خۆى و مال َو منداڵى هەبوو، لاى ئەو توێژە بەرچاوە گومان هەبوو كورد خۆى بتوانێت ژیانێكى گونجاو بۆ ئەوانە دابین بكات، بۆیە دەنگیان دا بە پارتى لەبەر ئەوەى بانگەشەى رێكەوتنى لە گەڵ رژێم دەكرد و دەیوت چارەسەر لە بەغدایە، هەروەها خەڵكى سەر بە رژێم و توركمانەكانیش زۆربەیان دەنگیان بە پارتى دا، جا بۆیە دەنگەكانى پارتى ئەوندە پەیوەندى بە ژیانى خەڵك خۆیەوە هەبوو ئەوندە پەیوەندى بەوەوە نەبوو كە پارتى باوەشى بۆ چەند كۆنە سەرۆك جاشێك كردبوەوە، ئەو كاتە ئەگەر پارتى ئەو كۆنە سەرۆك جاشانەشى لە خۆى نەگرتبایە هەر ئەو دەنگانەى دەهێنا. ئەم موعادەلەیە لە هەموو كاتێكدا بۆ سەرەتاى راپەرین قسەى لەسەر دەكرێت، بەڵام بۆ قوناغەكانى پاش راپەرین كە بەرژەوەندیەكان سەر لە نوێ بونیاد نرانەوە و خەڵك ئەوەندە بەرژەوەندیەكانى بە هەرێمەوە گرێدراوە ئەوندە بە بەغدادەوە گرێ نەدراوە، بۆیە من پێم وایە ئێستا گرەوەكە ئەو لایەنە دەیباتەوە كە جەخت لەسەر برینى موچەو ئیمتیازاتى كۆنە سەرۆك جاشەكان دەكات و داوا دەكات تسلیم بە دادگا بكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە