کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ كورد لەمەدا چى قازانج دەكات؟ زەوى كوردستان، كۆمپانیاى توركى، كرێكارى میسرى، كڕیارى عەرەب

Friday, 11/02/2011, 12:00



ئەم سیاسەتەش كە دەسەڵاتى هەرێم دەیكات هەر لە ماددەى (140) و ئاوەدانكردنەوەى گوندەكانى كوردستان دەچێت، ئەوەى تا ئێستا لە ماددەى(140) بەدى هاتووە عەرەبە هاوردەكانى كردە خاوەن كار لە كەركوكدا، لە كاتێكدا كوردى دەركراو لە كەركوكدا دە ملیۆن قەرەبوو وەردەگرێت، عەرەبى هاوردەى داگیركەر بیست ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرێت و نایشڕواتەوە، بەو پارەیە بۆ خۆیان دەستیان بە كاسبى كردووەو لە كەركوك باشتر دایان كوتاوە، هەروەها دەسەڵاتدارانى هەرێم لە جیاتى ئەوەى سیاسەتى بەعس بسڕنەوەو لادێكان ئاوەدان بكەنەوە، لە شارەكان نیشتەجێیان كردن و هەمویانیان كردە پاسەوان و باخەوان و شوانى بەرپرسەكان، بەو شێوەیەش زۆربەى گوندەكانیان چۆڵ كرد.
ئێستاش بە ناوى چارەسەركردنى قەیرانى نیشتەجێبوونەوە كۆمپانیاى توركیان هێناوەو بە كرێكارى میسرى خانوو لەسەر زەوى كوردستان دروست دەكەن و لە هەموو كەناڵە تەلەفزیۆنیەكانەوە ڕێكلامى بۆ دەكەن و داوا لە برا عەرەبە عێراقیەكان دەكەن بە هەڵەداوا بێن بۆ كڕینى، كار وا بڕوات لەوە دەچێت چەند ساڵێكى دیكە جگە لەهەموو ئەو كێشانەى ئەمڕۆ ئەم هەرێمە بە دەستییەوە دەناڵێنێت ئەمجارە بە دەستى نەتەوەى عارەبەوە لە كوردستاندا گیر بخوێن، چونكە ئەوانە نەك هەر فێر كوردى نابن و ناتوێنەوە، بەڵكو خەریكە كۆنترۆڵى كەلتور لە كوردستاندا دەكەن. بە هەزارەها بەعسى پاش ڕووخانى سەدام ڕوویان لە شارەكانى كوردستان كرد بە تایبەت ئەوانەى باشوورى عێراق، هەروەها نائارامى لە عێراق پاڵى بە خەڵكێكى عەرەبى زۆرەوە ناوە ڕوو لە كوردستان بكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە