هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان چییە دەربارەى موچەو پاسەوانى كۆنە سەرۆك جاشەكان. ئەگەر كورد گەلێكى زندوو بووایە ئەمەى قەبوڵ نەدەكرد لە حزبە دەسەڵ
Saturday, 01/05/2010, 12:00
لە سەرەتاى ڕاپەڕینەوە بە ووتەو نوسینەكانى برادەرانى یەكێتى دوو بۆچوون هەبووە بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ جاش و سەرۆك جاشەكاندا، یەكێتییەكان داوایان كردووە عەفو بكرێن بێ هیچ مەرجێك، بەڵام مەسعود داواى كردووە عەفو بكرێن بەڵام موڵك و ماڵیان دەستى بە سەردا بگیرێت، بەڵام پاش ئەوەى بۆچوونەكەى یەكێتى سەپاو عەفوكران، مەسعود چەند جارێك ستایشى ئەو بڕیارەى كردووەو بە كارێكى باش وەسفى كردووە، هەرچەندە ئەو خەڵكەى ئەنفالكراوە هەروەها خەڵكێكى زۆرى رۆشنبیر بەو لێبوردنە ڕازى نیین و بەڕەواى نازانن، بەهەر حاڵ ئەوەى كە شتێكى سەیرەو ئەگەر كورد ملەتێكى زندوو بووایە قەبوڵى نەدەكرد ئەوەیە لە بەرانبەر چى موچە دەدرێتە كۆنە سەرۆك جاشەكان، یان لەبەرانبەر چى پاسەوانیان بۆ دابین دەكرێت، كە ئەو پارەیەى بۆیان سەرف دەكرێت ئەوەندەى پێنج بۆ شەش جار زیاترە لەو موچەیەى دەدرێتە خاوەن شەهیدێكى سەنگەر یان كەس وكارى ئەنفالكراوێك، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت لاى دەسەڵاتى كوردى پێگەى كۆنە سەرۆك جاشێك بەرزو پیرۆزترە لە شەهیدو ئەنفالكراوەكان، هەروەها چى بە نەوەى داهاتوو دەڵیێت كاتێك ئەوەى خیانەتى لە گەلەكەى كردووە پاداشت دەكرێت، ئایا چى واتایەك بۆ ئەنفال دەمێنێتەوە كاتێك كۆنە سەرۆك جاشێك موچەو وەرگرێت وپاسەوانى بۆ دابین بكرێت.
د. بەرهەم لە گەڵ بڕینى پارەى ڕێكخراوەكاندا دەبوایە بڕیاریشى دەركردایە بە بڕینى موچەى كۆنە سەرۆك جاشەكان ولادانى پاسەوانەكانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست