ئەوەى مسعود بارزانى وتى راستە بەڵام:
Friday, 23/03/2012, 12:00
ئەوەى مسعود بارزانى لە نەورۆزدا وتى من لە وتاریِكدا پێش ئەو لەم سایتە نووسیومە بە ناونیشانى((ئەمرۆ هاشمى و موتلەگ سبەینێ مەسعودو جەلال))، بۆیە دەبێت ئێمەى كورد تەماشاى واقعەكە وەك و خۆى بكەین، هەموو حزبەكان لە مالكى و دارودەستەكەى بێزارن ، بە تەواوەتى دەستى بەسەر سوپاو هەاڵگرى و هەموو كایە گرنگەكانى دەوڵەتدا گرتووە، لە هەمان كاتدا هەوڵ دەدات پەیوەندى لە گەڵ ئەمریكاو دەوڵەتە عەرەبییە سونەكاندا چاك بكات، ئێرانیش بۆ مالیكى دۆستێكى ستراتیژییە، ئەمە مەترسییەكى زۆر جدیە لەسەر باشوورى كوردستان. بەڵام حزبە شیعەكان گوشار ناخەنە سەر مالكى لەبەر ئەوەى هەست بە مەترسى بۆ سەر شیعەى عێراق دەكەن لەبەر ئەوەى ئەوان دەزانن گەمارۆ دراون بە چەند دەوڵەتێكى سونى عەرەبى كە لە هەموو ئەو دەوڵەتانە ئیسلامى سیاسى زاڵەو ئەو ئیسلامانە هەندێكیان شیعە هەر رەفز دەكەن، سونەى عەرەبیش لە ناو یەكدا هەندێك ناكۆكیان هەیەو ناتوانن زۆرینە بە دەست بێنن بۆ پێكەوە نانى حكومەت و هەر جۆڵەیەك بكەن مالكى سەركوتیان دەكات.
من هەر لەو وتارەى پێشودا ئاماژەم بە چارەسەركردنى ئەو كێشەیە كرد كە ئەوەیە، چۆن تاڵەبانى ابراهیم جعفرى لە پۆستى سەرۆك وەزیران داگرتە خوارەوە لەبەر ئەوەى وتى((نابێت كورد سەرۆك كۆمار بێت)) كە پاشان جەعفەرى لە دەعوە جیابووەوە حزبێكى پێك هێنا، بۆیە دەبێت كورد لە ماوەى دوو ساڵدا هەموو هەوڵەكانى بخاتە گر بۆ لادانى مالكى و هەڵبژاردنى كەسێكى دیكەو هەوڵدان بۆ ئەوەى پۆستى سەرۆك وەزیران لە عێراقدا هەست ساڵ زیاتر نەبێت.
ئەمە بە نسبەت وتارەكەى بەرزانى ئەما وەڵامەكە ئەم خاڵانەیە:
ــ دەبوایە كورد لە دەستوردا ماوەى حوكمرانى سەرۆك وەزیرانى بە هەشت ساڵ دیارى بكردایە.
،، دەبوایە باشوورى كوردستان و عێراق وەك و دوو هەرێمى فیدرالى لە ئەنجومەنێكدا كۆببونایەتەوەو هەر بریارێكى چارەنوساز سەبارەت بە هەرێمەكان لەو ئەنجومەنە دەرچوبایەو دەنگدانیش لەسەر بریارەكان بۆ هەرێكى كوردستان و عێراق وەك یەك بووایە.
... ئەكەر مەسعود بارزانى دەیەوێت رووبەرووى مەترسیەكان ببێتەوە دەبێت هەوڵ بدات باشوورى كوردستان لە حومەتى دیوەخانەوە ببێتە حكومەتى دامەزراوەیى و هاوڵاتى پلە یەك و پلە دوو نەمێنێت و چیتر فرعەونەكان وەك وخەڵك بژین، خەڵك چیتر ئامادە نییە خۆى بكاتە سوتەمەنى بۆ كۆمەڵیك خەڵك كە كوردستانەكەیان بۆ خۆیان هەڵبژاردو نەمانەكەش بۆ خەڵكى، لەوەیە لێرەدا هەموو خاڵەكان نەخرێتە روو بەڵام رۆژانە دەیان وتار لەو بارەیەوە دەنوسرین و باس و خواستى لەسەر دەكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست