کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە كاك نەشیروان دەڵێم: چوار كەست وەك و سیاسەت مران ، بەڵام چوار ملیۆن كەست رازى كرد

Friday, 27/01/2012, 12:00





دەمێكە ئێمەى چاودێرانى سیاسى رەخنەمان لە هەندێك لە پەرلەمانتارانى گۆران و خودى بزوتنەوەكەش گرتووە لە بەر ئەوەى سەرەراى هات و هاواریان هیچى تازەیان پێنییەو جیاواز نین لە عەقڵى دەسەڵات، گرنگ نییە من رەخنە لە خەڵكى تر بگرم لە كەم و كورتییەكانى لەوە گرنگتر ئەوەیە رەخنە لە خۆم بگرم و جیاواز بم لەو لایەن و كەسانەى كە رەخنەیان لێ دەگرم، كاك نەشەێروان هەرچەندە درەنگ هاتە دەنگ، كە دەبوو هەر لەسەرەتاوە بە دەنگ بهاتایە، بەڵام هاتنە مەیدان بەو گورو تینەو سەراحەتە هیوایەكى نوێى بەخشیە ئەو كەسانەى تامەزرۆى گۆرانى راستەقینەن لەم وڵاتە كە دەنگەكانیان بەو بزوتنەوەیە بە خەسار نەچووە، مادام ئیرادەیەكى كاریگەر هەیە لە لارێدان قەبوڵ ناكات، هەروەها چیتر نابێت یەك چركە لە خۆپەرستى و لادان لە بەرژەوەندى خەلك رابوەسین بەڵكو دەبێت لە كاتى خۆیدا لێى بێینە دەنگ، ئەگەر هەر لەسەرەتاوە وا بوینایە ئەم كوردستانە نەدەبووە مۆڵگەى ماڤیاو دزو جەردە كە لەمسەرەوە بۆ ئەو سەر تەراتێنى تێدا دەكەن، نەك هەر بە ناشەرعى بەڵكو هەندێك جار دزى بە یاساش دەكرێت، بۆ نموونە موچەى زۆرو دەرماڵەى زۆر و تەخشان و پەخشان ى موڵكى گشتى...... یان ئەگەر ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى موچەو دەرماڵەى بیست ملیۆن دینار بەسەرەوە بێت ئەمە بۆ خۆى ماڤیایە.
ئەو چوار ئەندام پەرلەمانەش مردنى سیاسى خۆیان راگەیاند ، پێم وایە لە رووى كۆمەلایەتیشەوە ناو خەڵكدا بە خەڵكى خۆپەرست و هەلپەرست تەماشا دەكرێت و چیتر كەس گوێیان لێ ناگرێت باسى سیاسەت بكەن، چونكە بەكردەوە سەلماندیان كە ئەوانە بەرژەوەندى خۆیان خستوەتە پێش بەرژەوەندى گەلەكەیانەوە.
ئەوەى پێوێستە لێرەدا ئاماژەى پێبكرێت ئەوەیە خەڵكى دیموكراسى و پێشكەوتنخواز لەم وڵاتە دەبێت عەقیدەیەكى نوێ بێننە كایەوە ئەوەش بریتییە لە خۆ جیانەكردنەوە لە خەڵكى لە جۆرى ژیان هەروەها لە راستگۆیى لە شەفافیەت، لە دەست پاكى، بۆ ئەوەى وڵاتێكى دیموكراسى و ئازادو خۆشگوزەران بێتە كایەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە