کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشوورى كوردستان لەسەر شاخى گایەكە، گاكەش لە سەر پشتى نەهەنگێكە لەدەریادا.

Friday, 05/02/2010, 12:00


ئەگەر تەماشاى هەموو دەوڵەتە دیموكراتییەكانى دنیا بكەیت، دەبینیت هەر چەند ساڵ جارێك حزبێك حوكم دەكات و چەند دەم و چاوێكى تازە دێن و كۆنەكان دەڕۆنەوە ماڵى خۆیان و خەریكى ژیانى تایبەتى خۆیان دەبن، دەوڵەتیش رۆژ بە ڕۆژ گەشە دەكات و بەهێزتر دەبێت، ئەوە دەوڵەتێكى وەك و ئیسرایلە چەندین حكومەتیان تەنها یەك ساڵ حوكمى كردووە وبەدەیان سەركردە هاتوون و چوون، ئەو دەوڵەتەش سەرەرایى ئەو هەموو دوژمنەى دەورى داوە، سەرەڕاى كەمى ژمارەى دانیشتوانى و كەمى ڕووبەرى ئەو دەوڵەتە بە بەهێزترین دەوڵەتى ناوچەكە لە قەڵەم دەدرێت.
ئێمەى كوردیش كاتى ئەوە هاتووە دەستاو دەستكردنى دەسەڵات بە شێوەى ئاشتییانەو دیموكراتییانە قەبوڵ بكەین، ئەگەر خەڵكانێك هەیە دەڵێن ئێمە خەباتمان كردووە و دەبێت هەر ئێمە بین، ئەوە هەڵەى گەورە دەكەن، بێ گومان ئەگەر خەباتیان كردووە بۆ چى كردوویانە، ئەگەر بۆ كورد كردوویانە، ئەوە بەرژەوەندى كورد لە قەبوڵ كردنى دیموكراتیدایە، جگە لەوەش بەكێ خەباتیان كردووە، هەر ئەو خەڵكە ڕەش و ڕووتە نەبوو كە بە سەدان هەزار كەس بوونە قوربانى لە ئەنفال و كیمیارباران و كۆڕەوو و .... جگە لەوەش ئەو خەڵكەى لە شارەكاندا بوو لە كاتى دیكتاتۆردا چى ژیانێكى هەبوو؟. یان دەبوو كەس و كارى لە سجن دا بووایە یان دەبوایە لە بەرەكانى شەڕى دكتاتۆردا لە سنوورى ئێران و دوواییش لەكوەیت لەبەر گەرماو سەرماو تۆپ و تەیارەدا بووایە.
ئەگەریش دەڵێن هەموو ئەم ئەزموونە لەسەر ئەم حزب یان ئەو كەسایەتى وەستاوە، ئەوە هەڵەیەكى گەورەترە، ملەتى زیندوو ئەو ملەتەیە بەكۆ بڕیار بدات و خاوەن بڕیار بێت و رۆڵى كەسەكان و سەركردەكان تەنها گوزارشت كردن بێت لە ڕاى خەڵك، ئەگەر قەدەرى ملەتێك لە سەر شاخى حزبێك یان كەسێك وەستابێت و ئەویش لە سەر پشتى نەهەنگێك وەستابێت و نەهەنگەكەش لە دەریادا بێت ئەوە نەمانى باشترە لە مانى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە