مه‌رگه‌ساتی 17 ی شوبات
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
مه‌رگه‌ساتی 17 ی شوبات
جارێکی تر کوردی سته‌م لێ کراو ده‌م کوت کرایه‌وه‌و ماف‌و داخوازیه ڕه‌واکانی خۆیان درایه‌وه به دهمووچاویاندا.ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی کورد ده‌بینین مێژویه‌کی زۆر خوێناوی هه‌یه ،و هه‌رده‌م به ده‌ستی زۆرداران و ناحه‌زانی مافه‌کانی پێشێل کراوه‌و خوێنی لاوانی کورد بۆته هه‌وێنی هه‌موو داپڵۆسانێک. به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی که خوێنی کوردی ڕشت و وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی به فیشه‌ک دانه‌وه ، هه‌ر کورد بوو دووژمن نه‌بوو. ئه‌قڵیه‌تی سیاسی کورد ئه‌وه‌ند به‌رته‌سک بۆته‌وه که جێی داخوازی میلله‌ته‌که‌ی خۆشی تێدا نابێته‌وه. ئیتر سه‌رۆکایه‌تی میلله‌تێک به که‌سێک یاخود لایه‌نێک چۆن ده‌کرێت که نه‌توانێت جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک بیت؟
له‌م ڕۆژگاری ڕاپه‌رینه‌دا به داخه‌وه نوسه‌ران و ڕووناکبیرانی کورد زوو به زوو نه‌هاتنه واڵام و هاوده‌نگ نه‌بوون له‌گه‌ڵ گه‌له سته‌م لێ کراوه‌که‌یان.به داخه‌وه له دوای 4-5 ڕۆژ دوایکارهساتهکهی 17ی شوبات که‌وتوونه‌ته ده‌نگ. به داخه‌وه هه‌ندێک له نوسه‌ره به ناو ڕۆشنبیره‌کانمان ته‌نانه‌ت به‌ردهاویشتنی لاوانیش به تیرۆر ده‌زانن، باشه من لێتان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به‌رد هاویشتنی لاوان تیرۆر بێت ، ئایه ده‌بێت ته‌قه‌کردن له هاوڵاتیان چی بێت؟
لای هه‌مووان ئاشکرایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌موو نۆکه‌ری ئه‌مریکان و له‌وانه‌وه ئهلف و بێی سیاسی فێر بوون و هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وان په‌یڕه‌وده‌که‌ن، ده‌بوو که‌متازۆر له‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده فێر ببونایه که نه‌ده‌بوو وه‌ڵامی ده‌خوازی هاوڵاتیان به فیشه‌ک وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
میلله‌تی کورد میللهتهتێکی سته‌م لێکراو و چه‌وساوه‌یه له دێر زه‌مانه‌وه بۆیه چی تر کورد نابێته کۆیله‌ی هیچ حیزب و ده‌سه‌ڵاتێک. موڵک و ماڵی ئه‌م میلله‌ته چیتر نابێت که‌سی تر خاوه‌نی بێت بێجگه له خۆیان .سه‌رده‌می توندڕه‌وی و ژێرده‌سته‌یی دوو بنه‌ماڵه باوی نه‌ماو هیچ که‌س به درۆ بریقه‌داره‌کانتان فریو ناخۆن.کورد ئێستا خاوه‌ندی ئایدۆلۆجی خۆیه‌تی و چیتر ژێر دههستهیی پێ قبوڵ ناکرێت.
ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه بزانین ئه‌م ڕاپه‌ڕینه قۆناخی یه‌که‌می ڕزگاری نیشتمانییه و ده‌بێت هه‌موو به ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بڕۆین و بوونی خۆمان له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا بسه‌لمێنین و ده‌نگی ڕه‌وای خۆمان به جیهان بگه‌یه‌نین . ده‌بێت په‌ڕله‌مانێکی ته‌ندروست و کارامان هه‌بوێت نه‌وه‌ک ئه‌م په‌ڕله‌مانه پلاستیکیه‌ی ئێستا که ته‌نها ڕهمزێکهو به فه‌رمانی سه‌رۆک نه‌بێت هیچ یاسایه‌ک ناتوانێت له مێز و کورسی په‌ڕله‌مان هه‌نگاو بنێته ده‌ر.
له‌به‌ر ئه‌وه داوام وایه هه‌موو تاکێکی کورد ڕاپه‌ڕن و کۆتای به‌م زوڵم و سته‌م کردنه بهینن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆتان ژێر ده‌سته بوون نه‌وه‌کانی دوای خۆتان به هه‌مان ئاڕاسته نه‌به‌ن.
ڕه‌نج هه‌ژار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست