کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جه‌بار شێخانی و قۆڵبڕینی خه‌ڵکی.

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


بێم باش بو له‌م نوسینه‌مدا به‌ سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕ و به‌کارهێنه‌رانی پێگه‌ کوردیه‌کان ڕابگیه‌ن م و ئاگاداریان بکه‌مه‌وه‌ له‌ به‌کار هێنانی ئینته‌رنێت و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ پێگه‌ کوردیه‌کاندا.
لێره‌دا باس له‌ ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی ده‌که‌ین و وه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ین چۆن ده‌ستی داوه‌ته‌ ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌ قێزه‌ونه‌ و هه‌ڵساوه‌ به‌ قۆڵ بڕینی خه‌ڵکی له‌ ڕێگه‌ی پێگه‌که‌یه‌وه‌ که‌ پێگه‌یه‌کی ناسراوه‌ و ڕۆژانه‌ 16.237 که‌س سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ده‌کات به‌ پێی ئامرێک له‌ پێگه‌ی statbrain.com
جه‌بار شێخانی هه‌ستاوه‌ به‌ ڕێکلام کردنی مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێری نێو ده‌وڵه‌تی که‌ گوایه‌ ده‌توانێت ئیجازه‌ی نێوده‌وڵته‌ی به‌ ڕه‌سمی به‌ نرخی $500 دۆلار بۆ خه‌ڵکی ده‌ربهێنێت .
سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ کارێکی ناقانونییه‌و یاساخه‌و به‌ پێی یاسای 126 ده‌زگای دیفی ئێڵ ئه‌ی به‌ریتان ڕووبه‌ڕوی سزای توند ده‌بیته‌وه‌.
جه‌بار شێخانی هه‌ستاوه‌ به‌م کاره‌ یاساخه ‌و قۆڵی چه‌نده‌ها که‌سی بڕیوه‌ به‌م کاره‌ ناشرینه‌ که‌ گوایه‌ مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێریان بۆ دروست ده‌کات و له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا و به‌ نرخێ 500$ به‌ڵام جه‌بار شێخانی خۆی ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه‌و وه‌ هه‌موو که‌سێکی تریش ده‌توانیت خۆی ئیجازه‌یه‌ک بۆ خۆی دروست بکات ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ ته‌نانه‌ت 10$ دۆلاریشی تێ ناچێت.
ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی پێویستن بۆ دروست کردنی مۆڵه‌تنامه‌یه‌کی شۆفێری ئه‌مانه‌ن ..
1. سه‌ره‌تا پێویستمان به‌ سۆفتوێرێکه‌ به‌ ناوی فه‌یک ئایدی مه‌یکه‌ر که‌ ده‌توانیت به‌ خۆڕای له‌ ئینته‌رنێت به‌ ده‌ستی بهێنیت.
2. کارتێکی به‌تاڵی سپی به‌ قه‌باری مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفێریه‌که‌ که‌ ده‌توانیت به‌ 20 سێنت بیکڕیت
3. جیهازێکی که‌پس کردنی هه‌وێ ،

ته‌نها ئه‌م چه‌ند شته‌ت ده‌ویت بۆ دروست کردنی مۆڵته‌نامه‌یه‌کی شۆفێری ، وه‌ ئه‌مه‌ یاساخه‌و به‌ ئاسانی ده‌ناسریته‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ .
بۆیه‌ سه‌رجه‌م به‌کارهێنه‌ران ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ خۆیان له‌ ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی بپارێزن و فریو نه‌خۆن به‌و رێکلامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م پیاوه‌تان لێ نه‌یه‌ت که‌ که‌وتۆته‌ ناو ئه‌م داوه‌وه‌.


ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که‌ که‌ جه‌بار شێخانی چۆن قۆڵی ئه‌م پیاوه‌ی بڕیوه‌.
ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ ناوی زیاد راعد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا جه‌بار شێخانی 500$ دۆلاری لێ خواردووه‌ و ماۆڵته‌نامه‌ شۆفێریه‌ یاساخه‌که‌شی بۆ نه‌ناردووه‌.

وێنه‌که‌ هی زیاد راعد ه‌
به‌ڵگه‌ی ناردنی پاره‌که‌ له‌ لایه‌ن زیاده‌وه‌ بۆ جه‌بار شێخانی
ranj mohammed ([email protected])

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە