سەرۆک ئەمکوژێت بمبینێت!!!!...

Friday, 01/01/2010, 12:00


پارانەوە لە کوشتن ئەو پەڕی بێ دەسەڵاتی یە. بە مەرجێک مرۆڤ خواستی بێ ڕاستیەکان بخاتە ڕوو.ئەو پەڕی ترسنۆکی و شەرمەزاریە مرۆڤ راستییەکان نەدرکێنێت بۆ خۆ دورخستن و پاناگرتن لە دەستی مەرگ و هەڕەشەی مەرگ.ئەو کیانەی کە لەسەر درکاندنی راستی تیرۆر ئەکرێت یان شەهید ئەکرێت بێ کەس وتەنی ئەڵیت نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین.کیانێک هەڵقوڵاوی درکاندنی ڕاستی بێت و بەردوام بەدوای هەڵدانەوەی ڕاستییەکانەوە هەنگاو بنێت و شرۆڤەی درۆکان بکات و نەهێڵێت خەلکی پێ چەواشە بکرێت.ئەوە کیانێكی زیونی هەیە و هەتا هەیە میلەت ناتوانێت لە یادی بکات . ناوێکی مێژوی بۆ خۆی تۆمار ئەکات. وەک ئەو سەرکردە تێکۆشەرانەی کە لە پێناوی راستی و خزمەت و راژەکردنا گیانی خۆیان بەخشی یە میللەت وەک قازی مەحەمەدو شێخ مەحمود و شێخ سەعیدی پیران و عوبێدوڵای نەهری ....هتد‌ کە ئەمانە هەتا کورد و مێژووی کورد هەیە باس ئەکرێن وناویان هەر بەگەورەیی ئەمێنێتەوە و پەیکەری زێرینیان بۆ دروست ئەکرێت ووێنە‌ مێژویان‌ لە پەرتوکی قوتابخانەکانی خوێندن دائەنرێت و ئەخوێنرێت. ‌بەڵام قەت ئەو سەرکردانە ناویان ناچێتە مێژووەو بە باش باس ناکرێن کە خەڵکی چەواشە ئەکەن و راستییەکان تیرۆر ئەکەن و ئازادییەکانی مرۆڤ خەفە ئەکەن و نوکی پێنوسە راستی یەکان بە تەوری سیاسەت وردو خاش ئەکەن.پەڕاوی رۆژنامە راستگۆکان ئەسوتێنن. میللەت روتو ڕەجاڵ ئەکەن .رۆژنامە نوسەکان ژەهر خوارد ئەکەن . هەموو میللەت ئەکەن جەلاد بە سەر یەکتریەوەو شەڕ بەرپا ئەکەن و ئاسودەیی ئاوەدانی لە خاک ئەتۆرێنن.خۆشنودی و ئارامی ناهێڵن لە نیشتمانە.خەڵکی لە سەر وتنی ڕاستیەکان سەر ئەبڕ‌ن. بڕ یار لە سەر من و چەندەهای وەکو من دەر ئەکەن .فتوای رۆژنامە نوسەکان بە دەستی جەلادەکان حەڵاڵ ئەکەن . ئاخر سەرۆک ئەگەر خوێنی من بە حەڵاڵ ئەزانی بمکوژە ..با ناوی منیش بچێتە ناو پەڕاوی بەنرخەکانی مێژوە پاکەکانی میلەتەکەمەوە.بمکوژە با ناوی من بچێتە ناو پەرتوکە بە نرخەکانی ئایندەی وڵاتەکەم بڵێن شە‌هید ی رێگای ڕاستی وەکو هاورێی خۆشەویستم شەهید سۆرانی کاکەحەمە.
 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە