شەڕى پارە نەك شەڕى (بار) ە ! ! !
Saturday, 30/06/2012, 12:00
لە دوواى ڕاپەرینە مەزنەكەى ساڵى 1991 ى گەلەكەمان داهێنانێكى نوێ بوو بۆ بەدەستهێنانى پارە لەجێ ى ئەوەى كە بیكەین بەشەڕى (بار) ە كەناوەرۆكەكەى دووخالأ لەخۆ دەگرێ :
1- شەڕى ((بار)) ە : بەمانا كوردەوارى خۆمان كە تائێستا هەستى پێ ناكەین چ بارێكى خستۆتە سەر شانمان و بیرنەكەینەوە كە باركراوین و بەخۆمان نەزانیوە .
2- شەڕى ((بار)) ە : بۆ پەڕینەوە لەو دەریا قوڵەى كەبەهیچ جۆرێك ناتوانین (بار) ەكەى بدۆزینەوەو لێ ى دەربازبین .
هەردوو بارەكان تێكەلأ بكەین هەم (بار) ە قورسەكەو هەم (بار) ە قوڵەكە ئێمەى پێوە گرفتار كردووە .
دروست بوونى ئۆپۆزسیۆن ڕێك ئەوەمان پێ دەڵێ كەبۆ پشتیوانى دەسەڵاتە بۆ مانەوەى ، تەنها سەرقالأ كردنە لەشەڕى پارەداو سۆزى خەڵك بەدەست بێنن و سەرقاڵمان بكەن لەشەڕى پارەداو سۆزى خەڵك بەوە ڕادەكێشن كەئەوەتا بەهەدەردانى سەروەت و سامانى خەڵكەكە بەفیڕۆ دەڕوواو ئێمەین وەك ئۆپۆزسیۆن بەرگرى لێ دەكەین ، لێرەدا پرسیارێك خۆ قووت دەكاتەوە دەبێ بپرسین ئەرێ چ خێرە تەنها باس باسى پارەیە بۆ ناڵێین ئەو ڕۆژە ڕەشانەى نەتەوەكەمان چاوەڕێ یەتى كەدەسەڵاتى دوا ڕۆژى پاشایەتى لە كوردستان دروست بۆتەوەو دوو بنەماڵە زۆر زیرەكانە بەكارتان دەهێنێ بۆ ئەوەى كەس نەپڕژێتە سەر لێپرسینەوە لە دابەشكردنى بیمەى كورسى دەسەڵات بۆ شازادەكانیان ، دەسەڵات زۆر زیرەكترە لەئێوە كە ڕایكێشاونە ناو شەڕى پارەوە ئێوەش خەڵكەكەتان ڕاكێشاوەتە ناویەوەو پێوەى خەریك كراوە !!! باشە ئەو پارەیەى كە دەڵێن قووتى خەڵكە ئەبێ بۆ ئەو كورسى و دەسەڵاتە هى خەڵك نى یە كە ئەوان هەموویان بۆ خۆیان قۆرخ كردووە و بۆ هەتا هەتایە مسۆگەریان كردووەو دەستبەردارى نابن .
خەڵكى كووەیت تێكڕاى ماڵ و سامانەكانیان بەجێ هێشت ئاوارەى ووڵاتان بوون تا دوواى ئازاد بوونى لە دەستى ڕژێمى دكتاتۆرى (سەدام حسێن) دوواى گەڕاەنەوەیان هاتنە سەر شەقام و هەرچى پارەو پوولى بەملیۆنان دینارى عێراقى هەبوو ئەو (25) دینارەى بە سەفتە لەسەر جاددەكان دەیان سووتاند تەنها ڕزگاریان ببێت لە چنگى دەسەڵاتى دكتاتۆر ، دەبا ئەو دەرسە ئێمەش بیخوێنین و ئۆپۆزسیۆن لەجیاتى شەڕى پارە خەڵك فێرى شەڕى ڕزگاربوونمان بكات باشترە و ئەو كاتە ئۆپۆزسییۆنى خەڵكە نەك پشتیوانى دەسەڵات بن ، چونكە دەسەڵات زۆر زیرەكانە ئەوەى لە ئۆپۆزسیۆن دەوێت كەخەڵكى لەبیرۆكەى لابردنى دەسەڵات دوور خەنەوە بۆ بۆ بیرۆكەى قووتى خەڵك ، ماوەتەوە بڵێم : شەڕ شەڕى پارەیە كە ئۆپۆزسیۆن دەیكات نەك شەڕى لابردنى (بار) ە بەسەر نەتەوەكەمانەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست