کرده‌که‌ی ئه‌نکه‌ره کێشه‌ی ئه‌گه‌ری هاوکاری له خودی ده‌وڵه‌تی تورکيدا دێنێته گۆڕێ
Sunday, 11/10/2015, 21:05
هوڤپهيڤين – کرده‌که‌ی که ڕۆژی شه‌ممه له خۆپيشاندانه ئاشتيخازهکهی ئه‌نکه‌ره - ی دا ، هه‌تا ئێستا که‌س خۆی به‌خاوه‌نی نهزانيوه . کێشه‌ی بهرپرسياريهتهکهی ته‌نگژه‌يه وه‌کو ئه‌وه‌ی که فابريس بالانش تايبه‌تمه‌ندی ئه‌و ناوچه‌يه .
فابريس بالانش مامؤستای زانکۆيه له ليۆن – ی 2 هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی توێژينه‌وه و لێ کۆڵينهوهيه له‌سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌ريای سپی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
لو فيگارۆ: خۆپيشاندانێکی به‌رهه‌ڵستکارانی تورک ، که دژی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر له‌نێوان سوپا و ڕاپهڕيوه کورده‌کاندا ، ڕۆژی شه‌ممه کرايه ئامانجی دوو ته‌قينه‌وه که نزيکه‌ی سه‌د کوژراوی لێ که‌وته‌وه. ئه‌و هێرشه له چ لايه‌نێکه‌وه دێت ؟
فابريس بالانش: ئه‌و دوو لايه‌نه سهرهکيانهی که گومانيان لێ ده‌کرێت گروپه جيهاديهکان (داعش ، ئه‌لنوسره ...تاد) و بزوتنه‌وه‌ی ناسيۆناليستی توندڕه‌وی تورک. داعش له تونايدايه هه‌تاکو ئه‌نکه‌ره دوای پشتگيرکهرانی کوردی سوريا بکه‌وێت ، ئه‌مه يهکهمين کرده‌وه نيه له تورکيا :سروچ له 20 ته‌موزی 2015 ، که سی کوژراوێکی له نێوان هه‌مان هه‌وادارانی ئه‌م خۆپيشاندانهی ئه‌نکه‌ره‌ی کۆتايی هه‌فته، لێ که‌وته‌وه . نابێت ڕێحانلی-ش له بيربکهين ، که 13 ی مايسی 2015 دا ڕويدا و به ڕه‌سمی ئێردۆغان خستيه پاڵ چه‌پی توندڕه‌و ، به‌ڵام هيچ گومان نيه له‌وه‌ی که له‌لايه‌ن بزوتنه‌وه جيهاديهکانهوه ئه‌نجام درابوو. ده‌شێت که له ناسيۆناليسته توندڕهوهکانيشهوه بێت. ئه‌مانه به‌توندی دژی هه‌موو دانپيانانێکی ناسنامه‌ی کورد و گه‌شه‌کردنی به هه‌نگاوی کۆمه‌ڵکای تورکن . کاری توند و تيژی ده‌که‌ن به‌بێ هيچ لێپرسينهوهيهک . له هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌کاندا ، کرداره‌که‌ی ئه‌نکه‌ره گومانی ئه‌گه‌ری سازشی ده‌وڵه‌تی تورکی تێدا به‌دی ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که په‌يوه‌ندی به پێ کا کا – وه هه‌بێت ، باوه‌ڕ ده‌که‌م ، ده‌توانين له ليستی گومان‌لێکراوان وه‌ده‌ريان بێنين ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی که بێگومان له لايه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زيران داودئۆغلو به پله‌ی يه‌که‌م ده‌ستنيشان کراوه . خۆپيشانده‌ران داواي وه‌ستاندنی توند و تيژيان ده‌کرد له باشور و خۆرهه‌ڵاتی تورکيا ، که زياتر له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌وه ده‌کرێت تا پ ک ک ، له لايه‌کی تريش ، هه‌ده‌په ( پارتی ديموکراتی گه‌لان) ، ڕێکخه‌ری بنه‌ڕه‌تی خۆپيشاندانه‌که ، مونافيسێکی پ ک ک نيه .
له چ فه‌زايه‌کی نيشتمانی و ناوچهيی دا ئه‌و کردهيه خۆی ده‌نوێنێت ؟
هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له تورکيا له يه‌کی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتودا ده‌بێت. ئا که‌په نه‌يتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ته‌موزی 2015 دا ڕێژه‌ی زۆرينه‌ی موتڵه‌ق بهێنێت له په‌رله‌ماندا ، نه‌شیتوانی حکومه‌تێکی چهندلايهنه دروست بکات . به‌تايبه‌تی به‌هۆی گرنگی رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ده‌په، پارتی سه‌ر به کورد، که ڕێژه‌ی له سه‌دا ده‌ی تێپه‌ڕاند. واته هه‌موو ستراتيژی ئێردۆغان بۆ ئه‌وه‌يه که کارتێکردنی ئه‌و پارته که‌م بکاته‌وه له ڕێگای هێزه‌وه و ميديای بهرههڵستکارانيش ده‌مبه‌ست بکات ، وه‌کو زه‌مان ، ڕۆژنامهيهکه نزيک به فه‌تحوڵا گوله‌ن ، يان ڕۆژنامه‌ی کهماليستهکان حوڕيه‌ت . ڕاپۆرتێکی نوێی ئهمنيستی ئه‌نته‌رناسێۆنال ئه‌و توند و تيژيانه شه‌رمه‌زار ده‌کات که کورده‌کان و لايه‌نگرانی هه‌ده‌په ده‌کاته ئامانج .
له ڕوی ناوچهييهوه ، تورکيا کارردانهوهی ته‌نگژه‌ی سوريای له‌سه‌ره، که ئێردۆغان ده‌نگی کۆنسێرڤاتيڤه کورده‌کانی له‌ده‌ست دا ، هۆکاره‌که‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و بوو به‌رانبه‌ر به کۆبانێ . ئێردۆغان پشتگيری گروپه جيهاديهکان ده‌کات له تێکۆشانياندا دژی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، هه‌روه‌ها دژی پ ی د (گه‌وره‌ترين پارتی کوردی سوري) که ناوچه‌يه‌کی به‌تايبه‌تی له باکوری ئه‌و وڵاته پێکهێناوه .
ڕێگایدا که داعش کورده‌کان ڕه‌شه‌کوژ بکات له کۆبانێ ، به‌م شێوه‌يه به ڕوناکی پيشانیدا که دۆستی ڕاسته‌قينه‌ی ئه‌و گروپه تێرۆريستهيه ، هه‌تا ئێستا ته‌واو ڕوناکی نه‌خراوه‌ته سه‌ر کرده‌که‌ی سروچ ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌يه که تێرۆريسته‌کانی داعش ، که دزه‌يان کرده ناو کۆبانێ له حوزه‌يرانی ڕابردودا و 200 که‌سيان ڕه‌شه‌کوژ کرد ، له جه‌رابلوسه‌وه هاتبون له ڕێگای تورکياوه. چۆن بتوانرێت بير له‌وه بکرێته‌وه که ده‌سگاکانی هه‌واڵگری تورکه‌کان ئاگادار نه‌بووبێتن؟ له بری لێدانی داعش ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که به هه‌ڵاوه بانگه‌وازی بۆ کرد ، ئێردۆغان به باشتری زانی که له کورده‌کان بدات ، ده‌ستی به شه‌ڕ کرده‌وه له باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات دا و به بۆمبا باران ڕێگری له پ ی د کرد له خۆراوای کۆبانێ که داعش له جه‌رابلوس وه‌ده‌رنێ .
کۆما جڤاکێن کوردستات (که‌جه‌که) ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که سه‌رکردايه‌تی ڕاپهڕيوه کورده‌کان ده‌کات ، چه‌ند سه‌عاتێک پاش ئه‌و کردهيه بڕياری " سه‌رده‌مێکی بێچالاکي بۆ هێزه‌کانمان ، مه‌گه‌ر گێريلاکانمان هێرشيان بکرێته‌سه‌ر" ڕاگه‌ياند هه‌تا کۆتايی هه‌ڵبژاردنه‌کان له يه‌کی نۆڤه‌مبه‌ردا. ئاخۆ پارته‌کانی سه‌ر به کوردان ده‌توانن سود له‌و ته‌قينه‌وه‌يه بۆ هه‌ڵبژادنه‌کان وه‌ربگرن و پارته‌که‌ی سه‌رۆک ئێردۆغان بکه‌نه که‌مينه ؟
کورده‌کان هيچ هيوايهکی سياسيان له‌گه‌ڵ ئێردۆغان نه‌ماوه . ئه‌م خۆی خسته شه‌ڕی مان و نه‌مان دژی پ ک ک له حوزه‌يرانی 2015 وه، به‌م شێوه‌يه به يه‌ک لايه‌نه کۆتايی به ئاگربه‌ست و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و ئاشتی هێنا. به هيوايه به‌م شێوه‌يه ده‌نگی ناسيۆناليسته‌کان به‌رامبه‌ر به "دوژمنی ناوه‌وه" ڕابکێشێت . به‌ڵام ڕاپرسيهکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وه ناڕوات : ئا که په ده‌نگ له‌ده‌ست ده‌دات و هه ده په زۆر له‌سه‌روی له سه‌دا 10 ماوه‌ته‌وه ، به‌م شێوه‌يه تورکيا جارێکی تر وای لێ دێت که نه‌توانرێت حوکم بکرێت. له پاش سروچ ، له‌باتی ئه‌وه‌ی که له داعش بدات ، له پێ کا کا – ی دا . له پاش ته‌قينه‌وه‌که‌ی ئه‌نکه‌ره ، له‌ده‌ستی دێت هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵپه‌سێرێت و هه ده په به قه‌ده‌غه کردن بدات ؛ سه‌رۆک وه‌زيران داود ئۆغلو به ئاشکرا کورده‌کانی تاوانبار کرد به‌و کردهيه . مێدياکانی سه‌ر به حکومه‌ت تێۆريه زۆر ئازيزهکانيان سه‌باره‌ت به ده‌سيسه زيندو ده‌که‌نه‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ گوته‌کانی داود ئۆغلو : له پاش سروچ ، هه ده په ده‌نگی برده‌وه و ڕێگری له ئاکه‌په کرد که بيباته‌وه ، ڕونتر خۆی ئه‌و کاره‌ی کردوه ، وه‌کو ئه‌وه‌که‌ی ئه‌نکه‌ره . ڕه‌نگه به‌لای ئێمه‌وه عهبهسيهت بێت . به‌ڵام لای چينه‌کانی ميللهت ئه‌وانه‌ی که ڕه‌نگه ده‌نگ به ئاکه‌په بده‌ن، ئه‌وه ده‌ڕوات .
ته‌رجه‌مه‌ی له فهرهنسيهوه
لينکی گوتاره‌که له ڕۆژنامه‌ی لوفيگارۆ دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست