ڕاپەڕن خەڵكینە فرسەتە ڕاپەڕن خەڵكینە فرسەتە لەدژى ئەو (ئارێزعبداللە)یە.

Friday, 17/12/2010, 12:00


بۆ ڕاى گشتى و مەكتەبى سیاسى (ى. ن.ك), ئێمە كۆمەڵێك كادر و ئەندامانى (ى.ن.ك) لە دەڤەرى سۆران و دەوروبەرى پێمان وابوو گۆڕانكارى بەرچاو دەكرێت لە كۆنگرە بەڵام بەداخەوە, وەك هەموومان دەزانین ئەنجامەكانى كۆنگرە یەكێتى نیشتمانى كوردستانى بەرەو هەڵدێر برد. ئەوەشمان قبوڵ كرد وامان دەزانى كۆنگرە هەناسەیەك دەداتەوە بەر جەستە شەكەت و ماندوەكەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان.
هەموومان كۆك بوین لەسەر یەكگرتنەوەى مەڵبەندەكانى سۆران و چۆمان و شەقڵاوە بۆ پتەوكردنى ریزەكانى (ى.ن.ك) .وە هەموومان لە پێناوى مشت و ماڵ كردنەوەى خەنجەرە جەوهەر دارەكەى (ى.ن.ك) هەوڵى زۆرماندا , گەورەكردنى مەڵبەندەكان كەسى شارەزا و خاوەن ئەزموونى دەوێ, كەسێك كە كورسى مەڵبەند پڕ بكات . حەق بوو مەكتەبى ڕێكخستن و مەكتەبى سیاسى ڕاپرسیان لە نێوان ئێمەدا بكردایە بۆ بەخشینى ئەو پۆستە ,بۆ ئەوەى كەسێكى شیاومان بۆ دەستنیشان بكردایە
وەرن ئێوە (ئارێزعبداللە) بنێرن بۆ خۆشناوەتى بزانن كەر بەدەنگى دەڕوات؟!!!!.
دانانى ئەم زاتە بە لێپرسراوى مەڵبەند گورزێكى تر بوو لە جەستە شەكەت و ماندوەكەى (ى.ن.ك) تاندا.
لەبەرئەوەى دەم وچاوى (ئارێز عبداللە) زۆر ناشرینە لەناو ڕێكخستنەكانى (ى.ن.ك) لەو دەڤەرە . كەسێك هیچ مێژوویەكى نەبێت لەناو ئەم حزبە تێكۆشەرە و بەدرێژایى مێژوو دژى (ى.ن.ك) بووبێت و تەنها مەوقیفێكى پیاوانەى نەبوبێت لە نەهامەتیەكان ؟ مەكتەبى سیاسى عەشقى چى ئەو كەسە دەبێت؟ مەكتەبى سیاسى عەشقى چى (ئارێز عبداللە) بووە خزم و كەس و كارى ؟ یان خەبات و تێكۆشانى؟ .
خوا هەڵناگرێ تەنها لەتێكدانى ڕیزەكانى (ى.ن.ك) زۆر ئازایە لە ماستاوكردن یۆ ئەم و ئەو زۆر شارەزایە , ئێمە نازانین عەقڵى كام خەڵەفاو ئەو (ئارێز عبداللە)ەى پێشنیاركردوە بۆ ئەم پۆستە؟!!!!.
بەڕاستى حەقە ڕاپەڕین و جێ ى خۆیەتى هەڵوێست وەرگرین كەسێك ترسنۆك بێ شەرم و ماستاوچى چۆن دەتوانێت ڕابەرایەتىٍ ئەم مەڵبەندە بكاتٍ.
ئەگەر مەكتەبى سیاسى ئەو بەڵایە لانەدەن ٍ ئەوە ئۆباڵى هەموو شكستەكان لە ئەستۆى ئێوەیەٍ ,هەرچەندە زۆربەى هەرە زۆرى مەكتەب سیاسیەكان ئەو ڕاستیە دەزاننٍ وە دەزانن (ئارێز عبداللە ) چ جۆرە مەعدەنێكە .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە