کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی میژویەكی تاریك و رەشی تۆمار كرد , بەراوردیك لە نیوان هیرش كردنە سەر بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی سالی 2005 و بەردبارنى لقی 4 ی پارتی لە سلیم

Sunday, 20/02/2011, 12:00


كاتیی خەلكی خۆپیشاندەر بەردبارانى لقی چواری پارتیان كرد لە سلیمانى , دیمەنی سالی 2005 كەوتە یادم كە چۆن لایەنگران و دەزگاكانى پارتی هیرشیان كردە سەر حزبی یەكگرتووی ئیسلامی. نەك لەبەر ئەوەی ئەو حزبە گەندەلە , یان داهات وسامانى میللەتیان بۆ خۆیان تاپۆ كردوە ,بەلكو تەنها لەبەر ئەوەی بە لیستیكی سەربەخۆ بەشداری هەلبژاردنى ئەو كاتەیان كرد ,رەچەشكینی فرە لیستیان داهینا كە پیش ئەوە وجودی نەبوو لە كوردستان ,كە دروشمەكانیان بریتی بوو لە بنەبركردنى گەندەلی و چاكسازی ئیداریی ودامو دەزگانى حكومەت و دەستتیوەرنەدانى حزبی لیان . بەو پییەیی دەسەلاتی كوردی هەمیشە بە گیانى دوژمنایەتی لە نەیارانى سیاسی خۆی دەروانیت ئەوەتا ئەگەر گۆران یان یەكگرتوو یان كۆمەل پرۆژەیەك پیشكەشی پەرەلمان بكەن هەمیشە رەفزی دەكەن . لەبەرامبەر هیریشی بەربەریی پیاوەكانى پارتی لە بادینان بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی بینیمان یەكگرتوو هیچ پەرچەكرداریكی توندی نەنواند تەنها لەبەر ئەوەی خوینی میللەت نەرژیت ئەی با پارتییش خوینی ئەو هەموو گەنجەی لە بارەگای لقی 4 پیی گەورەتر بوووایە و بارەگای چۆل بكردایە نەك پەنا بۆ فیشكە وگولە ببات كە ئەمە نەریكیتی چەوتی زالمانەیە بەلام پارتی نەیتوانى سود لە وئەزمونەی یەكگرتوی ئیسلامی وەربگریت لە بری زمانى گولأ زمانى فیشەك فیر بوە بەلام ژیری ولیهاتوویی و حەكیمی حزبی یەكگرتوو زۆر زۆر جیاوازە لە پیاوكوژەكانى پارتی .كە هەمیشە دروشمەكانى بریتیە لە با بەس بیت زمانى گوللە و فیشەك. با گیانى پیكەوەیی و پیكەوە ژیان برەو پیی بدەین , پیم خۆشە چەند خالییكی جیاوازی یەكگرتووی ئیسلامی وپارتی دیموكرات بخەمە روو دەربارەی هیرشەكان.

" ئەوانەی هیرشیان كردە سەر یەكگرتووی ئیسلامی هەموو پیاوانى ئاسایش وزیرەڤانى وریكخراوەكانى سەر بە پارتی بوون , كە لە فیلمەكاندا هەموو بینراوان كە چۆن كلاو سورانی پارتی گوللە باران و هیرشی سەر مەلبەندی دهۆكی یەكگرتوو دەكەن . بەلام ئەوانەی سلیمانى بەردبارانى لقی 4 یان كرد هەموو گەنج ولاوی خەلكی توورەی سلیمانى بوون, لەبەر هۆكاری زۆری گەندەلی وناعەدالەتی وبەهەدەر بردنى سامان وداهاتى میللەت ئەو كارەیان كرد , بەلام ئەوانەی هیرشیان كردە سەر بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی لە بادینان هۆكار ئەوە بوو كە بە لیستیكی سەربەخۆ بەشداری هەلبژاردنەكەیان كرد ئەو كاتە .

"لە هیرشەكەی پارتی بۆ سەر یەكگرتووی ئیسلامی كوژراوان بریندارەكان تەنها لە ناو بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی بوون , بەلام لە ناو لقی 4ی پارتی هیچ كەسی كوژراو برینداری تیدا نەبو هەموو برنیدارو كوژراوەكان خەلكی خۆپیشاندەر بوو.

لە بارەگانى یەكگرتووی ئیسلامی لە دهۆك فیشەك ئاراستەی ئەندامان ولایەنگرانى پارتی نەدەكرا .بەلام لە سلیمانى پیچەوانە بوو لە ناو بارەگای پارتی فیشك بارانى خەلك دەكرا.

" ئەوەی كرایە سەر یەكگرتوو نەخشە بۆ داریژراو لە سەعات سفردا بوو بە دارشتنى دەزگای موخابەراتی پارتی ,بەلام ئەوەی سلیمانى مۆلەتی یاسایی هەبوو.

"ئەوەی سالی 2005 یەكگرتووی ئیسلامی پیی گەورە كرد وە نموونەیەكی جوانى سیاسیی و مەدەنی پیشكەش كرد لە بری زمانى گوللە , زمانى ئاشتی وزمانى پیكەوە ژیان و مونافەسەی مەدەنیتی هەلبژارد, بەلام ئەوەی پارتی لە سلیمانى نەریتی دەسەلاتی دیكتاتۆری و دوور لە بەهای ئینسانى ودیموكراسی هەلبژارد , دەبوو پارتی میژوویەكی جوانى بۆ خۆی تۆمار بكردایە وەك یەكگرتووی ئیسلامی بارەگاكانى چۆل بكردایە تەنها لەبەر ئەوەی خوینی كەس نەرژیت كە 4 ئەندامى شەهید بوو بەلام چوار هەزار زیاتری لە جیگەی روواند,

لە كۆتاییدا ماوەتەوە بلین خۆزگە پارتی دیموكرات وەك یەكگرتووی ئیسلامی بكردایە با هیرش وبەردباران بكرایە هەرگیز پەنای بۆ زمانى فیشكە نەبردایە , ئایە بارەگایەك پیرۆزە یان خوینی گەنج ولاوی كوردستان ؟ كاك فازیل میرانى كە ئەو رۆژە وتت هەر كەسیك كاری ئاوا بكات دەستی دەبرین وە وتت عەعدا لەكەس ناكەین و وە رازیش نین كەس تەعدامان لی بكات ئەی ئەوە تەعدا نەبوو كردتانە سەر بارەگاكانى یەكگرتووی ئیسلامی؟ ئەگەر بلیت ئەوە خەلكی گیرەشوینە ئەی ئیو ەچۆن ئامادەن قەرەبوی هەموو شەهید وكوژراوەكانى یەكگرتوو بكەنەوە ئەگەر پارتی نەبیت؟ ! بۆیە دەبیت فیری ئەزمونى كاری مەدەنی وزمانى یەكتر قبول كردن ببن نەك بارەگایەك پیرۆزتر بیت لەلاتان لە خوینی لاوو گەنجانی كوردستان لەلای خوای گەورە كەعەبەی پیرۆز بروخینریت زۆر هەونترە بەلام خوینی مرۆفی بیتاوان نەرژیت!! دیارە پارتی بارەگاكەی لە كەعبەی پیرۆز پیی پیرۆزترە ,بەم كارەی كردتان دیسان لاپەرەیەكی رەشتان تۆمار كرد....



...................................................





سەیری ئەم هەوالە بكە

د.موسه‌نا ئه‌مین: شانازى ده‌كه‌م به‌ بڕیارى ده‌ستگیركردنم به‌هۆى به‌شداریم له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى




ـ ـ محمد ئه‌ركان

من پێم وایه‌ شنازیه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ به‌شدارى بكات له‌ چالاكیه‌كى مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڕیارى ده‌ستگیركردنى ده‌ربچێت و په‌شیمانیش نیم له‌ به‌شدارى كردنم له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ى به‌رده‌ركى سه‌را و له‌كارێكدا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و پرینسیپه‌كانى دیموكراسیدا بێت.

سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ى ئه‌و له‌گه‌ڵ بڕیارى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌دا د.موسه‌نا ئه‌مین ووتى: برایانى سه‌ركرادیه‌تى یه‌كگرتوو له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجامى وه‌رگرتنى زانیارى هه‌ڵه‌وه‌ بووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ جێ به‌جێ كرا ئه‌وا من ئاماده‌ى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ر دادگایه‌كى بێلایه‌نم و شانازى به‌ به‌شدارى كردن ده‌كه‌م له‌و چالاكیه‌دا.



پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌ به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى كۆبونه‌وه‌یكى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتیوانى گه‌لانى میسر و تونس به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تى و ڕۆشنبیر به‌شداریان تێدا كردبوو پێش كه‌وتنه‌وه‌ى توندو تیژى ، له‌ ئێستادا لیژنه‌ى پێكهێنراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كانى سلێمانى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى چه‌ند نوسه‌ر و ڕۆشنبیرێكى داوه‌ له‌وانه‌ فاروق ره‌فیقى نوسه‌ر و ڕوناكبیر و د.موسه‌نا ئه‌مینى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو .

له‌وباره‌وه‌ د.موسنا ئه‌مین له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردیو هه‌واڵه‌كه‌ى پشت ڕاست كرده‌وه‌ و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌شدارى كردنى ئه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌كى به‌رده‌ركى سه‌را هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نایاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌ و سه‌رجه‌م وته‌كانى تۆمار كراوه‌ و ئاماده‌یه‌ ڕووبه‌ڕوى دادگایه‌كى عادیلانه‌ ببێته‌وه‌.

د.موسه‌ننا ووتى " ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه‌ به‌ شێوازێكى یاسایی ئه‌و تۆڕه‌ مۆڵه‌تى ڕه‌سمى وه‌رگرتبوو له‌ پارێزگا بۆ ئه‌نجام دانى كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى شۆڕشى گه‌لانى میسر و تونس و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێكى جه‌ماوه‌ر و دڵخۆش به‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و شۆڕشانه‌ و وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆ و كه‌سایه‌تیه‌كى ناسراو له‌ ده‌روه‌ پێم خۆش بوو به‌شدارى بكه‌م و په‌یامى گه‌لى كورد بگه‌یه‌نم كه‌ كورد گه‌لێكى ئازادیخوازه‌ و له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر له‌ زوڵم و سته‌م تێ ده‌گات.

ناوبراو ئاماژه‌ى دا" من په‌یامێكى كورتم پێش كه‌ش كرد كه‌ به‌ تۆمار كراوى لامانه‌ كه‌ كورته‌كه‌ى ئه‌وه‌ بوو " ئێمه‌ پیرۆزبایی ده‌كه‌ین له‌و گه‌لانه‌ و ڕزگاریان بووه‌ له‌ دیكتاتۆرانه‌ ، پاشان ئه‌مه‌ شاڵاوێكى نوێیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێكى خوێنده‌وار و په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆجیا پێى هه‌ڵده‌ستن و به‌ ئاشتیانه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت".

د.موسه‌نا وتیشى ڕاشكاوانه‌ من وتومه‌ ده‌بێت له‌ كوردستانیش ده‌بێت سود له‌و ئه‌زمونه‌ وه‌ربگرێت هه‌رچه‌نده‌ كوردستان شتى زۆر جوانى تیایه‌ له‌وانه‌ ئێستا ئێمه‌ به‌ئازادى قسه‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام پێویسته‌ چاكسازیش له‌ كوردستان بكرێت و په‌یامى ئه‌م شۆڕشانه‌ به‌ڕوونى ئه‌وه‌یه‌ نا بۆ گه‌نده‌ڵى".

هه‌روه‌ك ئه‌وم ووتوه‌ كه‌ ده‌بێت خه‌ڵكى كوردستان و كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان خزمه‌تى زیاتر بكرێتو پاش ته‌واو بوونى خۆپیشاندانه‌كه‌ داوام له‌ ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هاتووه‌ و پێویسته‌ نه‌هێڵرێ به‌ ئاقارى تر ببرێت و پاش ڕۆشتنه‌وه‌ى من بۆ نوسینگه‌ى سلێمانى مه‌كته‌بی سیاسی بیستمان كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ كه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى د.موسه‌نا ئه‌مین دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و گرفتێكى له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ نیه‌ چونكه‌ له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ ئێمه‌ ملمان بۆ یاسا كه‌چه‌و ئاماده‌یی وه‌ستاننین له‌ به‌رده‌م دادگایه‌كى سه‌ربه‌خۆدا و هه‌موو قسه‌كانى منیش تۆمار كراوه‌ و من بۆخۆم مامۆستایه‌كى زانكۆ و شاره‌زایی یاسام ده‌زانم سنورى یاسا چۆنه‌.

له‌ كۆتایی دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو وتی ئێمه‌ به‌شدارى كردنمان وه‌ك به‌شێكى جه‌ماوه‌ر بووه‌ و دژى حكومه‌تى هه‌رێم نین به‌ڵك ده‌مانه‌وێت بڵێین حكومه‌ت ده‌بێت بۆ خه‌ڵك گوێ بگرێت و به‌م شێوه‌ش ئه‌زموونه‌كه‌ى به‌ره‌و پێش ده‌چێت.

ا.م

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە