کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەزانن بۆ ئەندامى داواكارى گشتى لە كفرى حەساسیەتى بە وشەى تەزویر هەیە؟

Saturday, 25/06/2011, 12:00


كاتى خۆى (سباح حسن) كە لێكۆڵەرى داد بوو لە دادگاى لێكۆڵینەوەى كفرى بۆ تێكدانى پەیوەندى نێوان دادوەرەكان و بنكەى پۆلیسى كفرى فایلەكانى بنكەى پۆلیسى تەزویر دەكرد بۆ ئەوەى كێشەیان بۆ بناتەوە، چەند جارێك حاكمەكان و لێكۆڵەرەكانى پۆلیسى داوەتە شەردا، كاتێكیش تەقدیمى كرد بۆ ئەوەى ببێتە ئەندامى داواكارى گشتى خزمەتەكەى تەواو نەبوو، چەند بریارێكى دادگاى تەزویر كردو داى بە دەسەڵات بۆ ئەوەى خزمەتەكەى پر بكاتەوە، ئەگەر داواكارى گشتى داواى ئەو دوسێیانە بكات كە بە حساب بریار تێدا لە قازانجى ئەو دەرچووە ئەوسا دەردەكەوێت ئەو چۆن كلاوى ناوەتە سەر حكومەت. ئەم زانیاریانە وەردەم لە لێكۆڵەرێكى پۆلیس وەرگرد كە تەزویرى دۆسیەكانى لە لایەن سەباحەوە كێشەى بۆ دروست كردووە لە گەڵ حاكمدا. ئەگەر چێرۆكى تەزویرەكەشى راست نەبێت، پرسیار ئەوەیە ئەگەر خزمەتى تەواو نەبوو چۆن كرایە ئەندامى داواكارى گشتى، ئەو كاتە ئەوە دەگەیەنێت كە بە ناقانونى بووەتە ئەندامى داواكارى گشتى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە