ئه‌و رۆژانه‌ی .... ئه‌م ڕۆژانه‌یان هێنایه کایه‌وه
Sunday, 22/11/2009, 12:00
وه‌ک له‌بیرم مابێت ساڵی خوێندنی 1953 ـ 1954 بو کاتێک کڵپه‌ی گڕی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی جه‌ماوه‌ر { بهسهرکردایهتیو پێشه‌نگی شیوعیه‌کان و حزب ولایه‌نه دیموکراتیخوازه‌کانی دیکه } ههموچینو توێژه‌کانی گه‌لانی عیراقی گرتبوه‌وه‌و قوتابیانیش وه‌ک پێشهنگو نووکی ڕمی ئه‌و تێکۆشانه بون و ژیانیان له به‌کرێگیراوانی ڕژێمی پاشایه‌تی دارده‌ستی ئیستعمار و سه‌فاره‌ته‌کانیان له‌به‌غداد تاڵکردبوو بوبونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گاریگه‌ر بۆ سه‌ر ڕژێم و پیلانه‌کانی ئاغاکانیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به‌چه‌ند په‌یمانێکه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژێمه به‌کرێگیراوه‌کانی تریان له تورکیا‌و ئێران و پاکستان و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی پێگه‌ی په‌یمانی ناتۆ له ناوچه‌که‌داو گه‌مارۆدانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا که قه‌ڵای یارمه‌تیدانی گه‌لانی ژێرده‌سته بو له تێکۆشانیاندا بۆ ڕزگاری نیشتمانی‌و دیموکراتیه‌ت .
شاری سلێمانیش جیا له هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان و عیراق جێگهێهکی دیاری خۆی هه‌بو له‌و تێکۆشانه‌دا ، بۆیه له ههوڵو کۆششی ڕژێمی پاشایه‌تی و داروده‌سته‌کانی بۆ سهرکوتکردنو به‌ربه‌ستکردنی ئه‌م ته‌وژمی تێکۆشانه له‌م شاره تێکۆشه‌ره‌دا ناچاربون عمرعلی که ئه‌فسه‌رێکی به‌رزی سوپا بو بکه‌ن به {متێرف} پارێزگاری شاره‌که‌و هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکیان پێبه‌خشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وسا سه‌ردانی شاره‌که‌ی کرد‌و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی کرد که ئه‌وکاته ئه‌و قوتابخانه‌یه مه‌ڵبه‌ندو سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جموجوڵ‌و سه‌رکێشیه بو که قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه پێشه‌نگی بون .
ئێمه‌ی قوتابیانیش چاونه‌ترسانه به‌ڕوی داپڵۆسێنهراندا رۆژدوای رۆژ گوڕی زیاترمان ئه‌دایه کاره‌کانمان که ئه‌و کاته من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تی قوتابیان‌و لایه‌نگرو دواجار پاڵێوراوێکی حزبی شیوعی بوم ، وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تی قوتابیان له کۆمه‌ڵێک مه‌یداندا کارم ئه‌کرد ، له‌و کارانه‌شم به‌به‌شداری به‌ڕێز دکتۆر کمال مه‌زهه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌کی دیوارمان ده‌رئه‌کرد که بۆ ئه‌وکاته بوبوه جێگه‌ی ڕاکێشانی سه‌رنجی کۆمه‌ڵێکی فراوانی قوتابیان به هۆی ئه‌و بابه‌ته به نرخانه‌ی تێیدا بڵاوده‌کرانه‌وه که زوربه‌ی هه‌ره زۆری کۆکراوه‌و هه‌ندێکیشیان بیروبۆچوونی خۆمانبون .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه که به هۆی پهیوهندیمهوه له کاری ڕێکخراوه‌یی یه‌کیه‌تی قوتابیان به یادی به‌خێر به‌ڕێز مامۆستا شێخ سدیقه‌وه ،پێیڕاگه‌یاندم که ژماره‌یه‌کی زۆری به‌یانێکی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌تی یه‌کیه‌تی گه‌یشتۆته ده‌ستمان و ده‌بێت به شێوه‌ێیه‌کی به‌رفراوان بڵاو بکرێنه‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و بهیانانهم له دوو زه‌رفدا له به‌ڕێز مامۆستا سدیق وه‌رگرت و له پشوی نیوه‌ڕۆدا چومه ناو قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و پۆل دوای پۆل هه‌ر رحلهیهی زیاتر له دانهێیهکم تێخست ، کاتێکیش که ئه‌وه‌نده‌م نه‌مابو کاره‌که‌م ته‌واو بکه‌م له پڕدا { هه‌زار جار یادی به خێر } مام ئه‌حمه‌دی فه‌ڕاش پشت ملی گرتم و وتی ئه‌وه کوڕی مام ڕۆسته‌م چی ئه‌که‌ی ، باوکت باشچاوهشی پۆلیسه‌و خۆشت شیوعی وزلهێیهکی تێسراواندم و له‌به‌ر ناسیاوی له‌گه‌ڵ باوکم به‌نرخی زلهێیهکی تر وازی لێهێنام .
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه به‌و شێوه فراوانه ههراهوریاێیهکی نایه‌وه له ناو قوتابیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و کاربه‌ده‌ستاندا ،بۆیه داروده‌سته‌و به‌کرێگیراوانی ڕژێم به‌سه‌رکردایه‌تی عمرعلی پارێزگار که‌وتنه خۆیان به‌مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له قوتابیان وجه‌ماوه‌ری شاره‌که وه‌ک کاردانهوهێیهک له ئاستی ئه‌و کاره جهماهوریانهی که له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌دران .
هه‌ر له‌و کاره نامرۆڤانهیاندا گشت قوتابیانی ئاماده‌ییان له هۆڵی قوتابخانه‌که کۆکرده‌وه‌و له‌ناکاو عمرعلی به پۆشینی به‌رگی ئه‌فسه‌ری‌و به ته‌واوی تاج و نهجمهو نیشان‌و خه‌تی سووری ئه‌رکانه‌وه له ده‌رگای لای ڕاستی شانۆکه‌وه خۆیکرد به هۆڵه‌که‌داو وه‌ک فس‌فس پاڵه‌وان که‌وته خۆ نواندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و جنێو دان به تێکۆشه‌رانی شاره‌که و به دوای خۆیدا تێکۆشه‌ری ناسراوی شاره‌که‌مان شێخ سدیق به کهلهپچهکراویو به زنجیرێک له‌لایه‌ن پۆلیسێکه‌وه هێنرایه سه‌ر شانۆکه بۆ چاوترساندنی قوتابیان ، به‌ڵام وه‌ڵامی قوتابیان بۆ ئه‌م کاره نه‌گریسه‌ی عمرعلی هه‌موو به یه‌که‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی ده‌م بکه‌نه‌وه به‌یه‌ک ئاواز که‌وتنه ویزهویزو گاڵته‌کردن پێی ، بۆیه ئه‌ویش وه‌ک فیشه‌که شێته هه‌ڵچوو هۆڵه‌که‌ی به‌جێهێشت .
شێخ سدیقیش سه‌ربه‌رزانه‌و بێئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ خۆفرۆشان بنوێنی و نهێنیه‌کانی بۆ دوژمنان بدرکێنێ ، دوای ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار‌و دیلی له‌و مه‌ینه‌تیه ڕزگاری بو .
دو به‌دوای ئه‌وه‌ش عمرعلی شێتانه که‌وته گرتنی تێکۆشه‌ران له دانیشتوانی شاره‌که و قوتابیان و ڕه‌وانه کردنیان به‌ره‌و خواروی وڵات‌و ڕه‌وانه‌کردنی قوتابیه گیراو‌و دهرکراهوکان له خوێندن بۆ سه‌ربازی ، منیش که یه‌کێک له‌و قوتابیه ده‌رکراوانه بوم له‌به‌ر که‌می ته‌مه‌نم ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازی نه‌کرام وبهههوڵو کۆششی باوکم گه‌ڕامه‌وه به‌ر خوێندن .
22/11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست