کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مژده‌بێت جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران چوار ملیار دۆلاره‌که‌خودا ناردی بۆت

Wednesday, 16/03/2011, 12:00



وه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کاندا هاتوه‌، له‌م رۆژانه‌دا به‌رێز سۆران عومه‌ر له‌مه‌یدانی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانیدا دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاشکراکردوه‌که‌ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و چوارملیار دۆلاره‌ ونه‌ی که‌له‌لاێیه‌که‌وه‌ئۆپۆزشیۆن به‌دوایدا وێڵن و له‌لاێیه‌کی دیکه‌شه‌وه‌به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م بێئاگاداری خۆی له‌و پاره‌مۆڵه‌پیشانداوه‌و چاوه‌روانی ئه‌وه‌یه‌که‌خودا به‌ره‌حمه‌تی خۆی بۆی بنێرێت ، دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌بانکی [ ئێچ ئێس بی سی ] دانراوه‌و هه‌ر‌دوو له‌به‌رێزان نێچیرڤان به‌رزانی و ئاشتی هه‌ورامی به‌ته‌نها مافی تاووتوێی ئه‌و پاره‌مۆڵه‌یان هه‌یه‌و له‌و دوو به‌رێزه‌ش به‌و لاوه‌که‌سێکی دیکه‌ئاگاداری چاره‌نوسی ئه‌و پاره‌یه‌یان نیه‌ .
ئاشکراکردنی ئه‌و دوو به‌ڵگه‌ئابروبه‌رانه‌یه‌روداوێکی کۆنی رۆژانی دوای ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 ی وه‌بیر هێنامه‌وه‌که‌له‌دانیشتنێکی شه‌وانه‌له‌ماڵی یادی به‌خێر زۆر به‌رێز [ کاک ئه‌مین مه‌ولود ] * و به‌ئاماده‌بونی به‌رێزان کاک [ قادر جه‌باری ] * و هه‌زارجار یادی به‌خێر [ کاک عه‌لی بۆسکانی ] و من رویدا ،‌له‌و دانیشتنه‌دا به‌رێز کاک قادر جه‌باری که‌ ئه‌و کاته‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی کوردستان بو ، به‌ڕاست و به‌چه‌پدا هێڕشی ئه‌برده‌سه‌ر ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزان و به‌وه‌تاوانباری ئه‌کرد که‌گوایا دوای ئاشبه‌تاڵ هه‌مو سه‌روه‌ت وسامانی شۆڕشی به‌تاڵانی بردوه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خێزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌کاری ئه‌‌هێنێ و شۆڕشگیڕانی لێ بێبه‌شکردوه‌.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و دۆکیۆمێنتانه‌دا هاتوه‌ڕاستبن و ئه‌وه‌ش که‌ئه‌و کاته‌کاک قادر جه‌باری وتی وابوبێت ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که‌ئه‌م بنه‌ماڵه‌به‌رێزه‌ ، هه‌مو سامانێکی ئه‌م کوردستانه‌له‌سه‌ر زه‌وی وژێر زه‌وی به‌میراتێک ئه‌زانن بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان و چۆنیان بوێت ته‌خشان و په‌خشانی ئه‌که‌ن !! .
*به‌رێز [ ئه‌مین مه‌لود ] که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی شاری سلێمانیه‌و به‌چه‌پ و هه‌وادری شیوعیه‌کان ناسراو بوه‌و له‌یه‌که‌م هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر لیستی پارتی بوه‌ئه‌ندام په‌رله‌مانو دواجار به‌وه‌زیری وزه‌.
*به‌رێز [ قادر جه‌باری ] که‌سایه‌تییه‌کی شاری که‌رکوکه‌و به‌رپرسێکی پارتی بو ، دوای نسکۆکه‌ی شۆڕش یه‌کێک بو له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سوشیالیست و دواجار گه‌ڕایه‌وه‌ناو پارتی و بوه‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارته‌.


‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە