کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌سه‌ر هاتێک له‌ یادی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستاندا

Wednesday, 01/04/2009, 12:00


کاتی هه‌ڵمه‌تی حزبه‌کان بو بۆ خۆ ئاماده‌کردن و هه‌ڵپه‌و هه‌وڵدان به‌ نیازی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگی دانیشتوان له‌ باش و له‌ جاش به‌ گرتنه‌ به‌ری ڕێگه‌ی شایسته‌و ناشایسته‌ له‌ گه‌مه‌ێه‌کی دیموکراتی به‌ ناوو بێ ناوه‌رۆکدا ، ئا له‌و کاته‌دا
که‌سێک به‌ ناوی شێخ فه‌تاح له‌ کۆمیته‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانی یه‌کیه‌تیه‌وه‌ به‌ یاوه‌ری پیشمه‌رگه‌ێه‌کی برا ئاسای تالبی برامه‌وه‌ سه‌ردانیکردین ، دوای به‌خێرهاتن و یه‌کترناسین ، که‌وته‌ ستایشکردن و هه‌ڵدان به‌ شان و باهوی جوانه‌ مه‌رگی سه‌رکرده‌و هه‌ڵۆی باڵه‌فڕی سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانی کوردستان ، ئه‌و به‌چکه‌شێره‌ی هه‌مو لا پاڵی شاخێک و دۆڵ وبنه‌ به‌ردێکی ئه‌م کوردستانه‌ شاهێدی نه‌به‌ردی و قاره‌مانی ئه‌و که‌ڵه‌ پیاوه‌ن و چه‌ند جێگه‌ی داخیشه‌ ئاوا به‌ هه‌ڵه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێکی هه‌ڵه‌شه‌و تاکڕه‌وانه‌ بێوه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ، ئه‌و تاوانه‌یانکرد به‌رامبه‌ری و تالبی براتیان شه‌هیدکرد و ئێمه‌ش ئێستا له‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌ یه‌کێک له‌ شه‌هیده‌کانی خۆمانی ئه‌زانین ، بۆیه‌ وا له‌ کۆمیته‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانه‌وه‌ ڕاسپێردراوم سه‌ردانتان بکه‌م و پێتان ڕابگه‌ێنم که‌ ڕۆژێک دیاریبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ستافی کامێرای ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بێینه‌ خزمه‌تتان و بتانبه‌ین بۆ خزمه‌ت به‌ ڕێز مام جه‌لال له‌ قه‌ڵاچوالان ، دوایییش بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ سازدانی کۆڕێک له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مره‌ .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌م ڕسته‌ هۆنراوانه‌ی کاکه‌ شێخ برینی کۆن و نوێم کولایه‌وه‌ ، بۆیه‌ بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دانیشتنه‌که‌ له‌به‌ر سێبه‌ری ماڵی خۆمدایه‌ ، هه‌ڵچۆم و به‌ کاکه‌ شێخم وت برا تۆ له‌م هۆنراوه‌یه‌تدا که‌ له هاوارو فیغانه‌کانی ئیستگه‌که‌تان ئه‌چێت وا ده‌رئه‌که‌وێت ئاگاداری پێشه‌کیه‌کانی ئه‌و تاوانه‌ نه‌بیت که‌ چۆن و به‌فه‌رمانی کێ ئه‌و تاوانه‌ کراو بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی مانگێک جارده‌ری ئیستگه‌که‌تان جاڕی کوشتنی خاینی خۆفرۆش تالب رۆسته‌می ئه‌دا به‌گوێی خه‌ڵکدا ، وه‌ک یه‌کێك له‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كێنی شۆڕشی نوێتان، یاخود ڵه‌وه‌ ئه‌چێت جه‌نێبت ئه‌وكاته‌ ڵه‌ سه‌نگه‌رێكی دیكه‌دا بوبیت ! . ئێستاش كه‌ئێوه‌ نیازتانه‌ به‌سه‌ر ئه‌وجۆڕه‌ تاوێنانه‌دا بچنه‌وه‌و پینه‌وپه‌ڕۆیانبکه‌ن ، من وای به‌باش ئه‌زانم(وه‌ک نه‌ریتێکی کورده‌واری) ، بنه‌ماڵه‌که‌مان لێره‌ کۆ ببینه‌وه‌و مام جه‌لالیش به‌ خۆی و کامێراکانه‌وه‌ بێت و سه‌ردانمان بکات و سه‌ری ئه‌و دایکه‌ پیره‌ دووجار جه‌رگ سوتاوه‌مان ماچ بکات و به‌رگی ڕه‌شیش له‌به‌ری خوشکه‌کانمان بگۆڕێ و داوای لێبوردنمان لێبکات چونکه‌ به‌ ناوی ئه‌وو یه‌کیه‌تیه‌که‌یه‌وه‌ برای ئێمه‌ خه‌ڵتانی خوێنیکرا ، ئێمه‌ش برای ئه‌ومان نه‌کوشتوه‌ تاکو بچین بۆ لای بۆ قه‌ڵاچوالان، له‌ پاڵیشدا داوامکرد له‌ هه‌ر کۆڕێکدا بۆ یادکردنه‌وه‌و (ره‌دی أعتبار) بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ ده‌بێت مۆڵه‌تم بده‌نێ ووتاری بنه‌ماڵه‌که‌ پێشکه‌شبکه‌م . دیاربو داواکاریه‌که‌مان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرا و دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌کرا .
لێره‌دا ئه‌وه‌ی لام سه‌یر بو پێش ئه‌وه‌ی من ده‌م هه‌ڵبێنمه‌وه‌ بڵێم کاکه‌ شێخ له‌وه‌ ئه‌چێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌تان بۆ به‌ سه‌رکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان به‌شێکبێت له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانتان به‌ره‌و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ خۆی له‌کاردانه‌وه‌یدا بۆ وته‌کانی من فه‌رموی تۆ ڕه‌نگه‌ وا بزانیت که‌ ئێمه‌ به‌ نیازی زۆرکردنی ده‌نگه‌کانمان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن به‌م ئه‌رکه‌ هه‌ستاوین ، له‌وه‌ش ئه‌چو کاکه‌ شێخ نیازمی خوێندبێته‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ سه‌ری زمانمدا بو ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاراسته‌ بکه‌م .
دوای چونم به‌ره‌و ناوشار به‌و په‌ستیه‌وه‌ خۆمکرد به‌ (مه‌حه‌له‌که‌ی) عه‌لی بۆسکانی ره‌حمه‌تیدا که‌ به‌ڕێز دکتۆر عزالدین مسته‌فای لا دانیشتبو . دوای یه‌کتری ناسین له‌گه‌ڵ دکتۆردا، کاک عه‌لی ره‌حمه‌تی هه‌ستی به‌ په‌شۆکاوی منکردو پرسی چی قه‌وماوه وا په‌شۆکاوی ؟ منیش به‌سه‌رهاته‌که‌ی خۆمم بۆ گێڕانه‌وه‌ ، هه‌ر که‌ له‌ قسه‌که‌م بومه‌وه‌ ، دکتۆر فه‌رموی : برا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی تۆو ئه‌وه‌ی من دوێنێ له‌ لای مام جه‌لال دیم ڕێکه‌وتێکی زۆر سه‌یرن ، من دوێنێ بۆ کارێک لای مام جه‌لال بوم له‌ قه‌ڵاچوالان دیم مامه‌ زۆر به‌ په‌شۆکاوی خه‌ریکی فایلێکه‌ ، بۆیه‌ لێم پرسی ئه‌وه‌ چیه‌ وا خه‌ریکی ئه‌و فایله‌ی ، له‌ وه‌ڵامدا وتی دکتۆر ئه‌وه‌ فایلی تالب ڕۆسته‌م ناوێکه‌ که‌ خۆمان کوشتومانه‌و خۆشمان ده‌بێت (ره‌دی أعتباری) بۆ بکه‌ینه‌وه‌ . به‌ڕێز دکتۆر عزالدینیش ئه‌وه‌نده‌ بیره‌وه‌ریه‌کانی تیژه‌ باوه‌رناکه‌م ئه‌و باسه‌ی له‌ بیر چوبێته‌وه‌ . ‌ ‌
31 /3 /2009




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە