کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌کر شکێنه‌که‌ی ده‌ستی حه‌یده‌ر فه‌یلی ،بڕبڕه‌ی پشتمی وردوخاشکرد! .

Sunday, 14/03/2010, 12:00


حه‌یــــــــده‌ر فه‌یلی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان له‌ وتارێکیدا له‌ماڵــــــــــــپه‌ڕی (الناس) له‌ جه‌لال و جه‌لالیه‌کان جه‌لالیتر که‌وتۆته‌ به‌رگریکردن له‌ به‌رێز جه‌لال ، وه‌ک بڵێی مێژوو خۆی دووباره‌ ئه‌کاته‌وه‌ کاتێک (لا خه‌به‌ر) ئێمه‌ی شیوعی به‌ فیتی سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسای حزب به‌رگریمان له‌ ستالین و شاوسیسکۆو ئه‌نوه‌ر خۆجاو ...... ئه‌کردو به‌ مه‌لائکه‌ت و فریادره‌سی چه‌وساوان و گه‌لانی ژێرده‌سته‌ ناومان ئه‌بردن و کاره‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانیانمان نه‌ ده‌هاته‌ به‌ر چاو .
لێره‌دا من مه‌به‌ستم به‌راورد نیه‌ له‌ نێوان به‌رێز جه‌لال و ئه‌و که‌سانه‌دا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مه‌به‌ستم به‌راوردکردنی به‌رگریه‌که‌ی حه‌یده‌ر فه‌یلیه‌ له‌ به‌رێزی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وساو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست زیاده‌ڕه‌وی تێدائه‌کات وبـــــــــوه‌ بــــــــه‌ (ملکی أکپر من الملک) .
حه‌یده‌ر فه‌یلی له‌ وتاره‌که‌یدا ئه‌ڵێت ، جه‌لال داهاتی وڵات و دامه‌زراندنی لایه‌نگرانی خۆی بۆ به‌هێزکردنی حزبه‌که‌ی به‌کارنه‌هێناوه‌ ، کۆی نه‌سریه‌که‌شی بۆ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بۆ که‌مده‌رامه‌ته‌ عه‌ره‌به‌کان سه‌رف ئه‌کات و به‌شی که‌مده‌رامه‌ته‌ کورده‌کانی لێنادات .
حه‌یده‌ر فه‌یلی ، به‌رێز جه‌لال وه‌ک کوردێکی دڵپاک و عێراقیه‌کی ڕۆشنبیرئه‌ناسێنێت و ئه‌ڵێت که‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌رێزی کوردێکی ڕه‌سه‌نه‌ ، به‌ به‌رده‌وامی پشتیوانی‌ له‌ کێشه‌ی عه‌ره‌به‌کانکردوه‌و برواشی وایه‌ که‌ تاکه‌ رێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد له‌ عیراقێکی فیدرالی یه‌کگرتودایه‌ و خه‌مخۆری هه‌موو کێشه‌ چاره‌نوسسازه‌کانی عه‌ره‌به‌کانه‌و دمشق شاریه‌تی و به‌یروتیش کتێبخانه‌که‌ی و قاهره‌ش مه‌زارگایه‌تی، عبالناێریش هاورێ و جواهریش دۆستی و یاسر عه‌ره‌فاتیش خۆشه‌ویست و جۆرج حه‌به‌شیش له‌ هاورێکانی بو و ڕاستگۆیانه‌ش فه‌رموی که‌ واژۆی تاکه‌ بریارێکی نه‌کردوه‌ بۆ له‌ سێداره‌دانی هیچ تاوانبارێک .
من لێره‌دا ناڵێم ئه‌مه‌ی حه‌یده‌ر فه‌یلی ئه‌یڵێت له‌ چه‌ بناوانێکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یانگرتوه‌و ئه‌وه‌ ئه‌هێڵمه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ره‌ به‌رێزه‌کان و کوردیش ئه‌ڵێن بۆ عارفان ئه‌لفێک به‌سه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم که‌ له‌ چه‌له‌حانه‌کانی رۆژانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق خودی ئه‌وانه‌ی که‌ په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌که‌ی جه‌لال بون و به‌شێکی سه‌ره‌کی بون له‌ شۆڕشه‌ نوێكه‌ی ، به‌ به‌ڵگه‌و دۆکیومێنته‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و ماستاوه‌ی کاک حه‌یده‌ریان ڕژانده‌ سه‌ر زه‌وی و مایه‌ پوچیانکرد ، چونکه‌ هه‌ر به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری داهاتی کوردستان له‌ خزمه‌ت به‌هێزکردنی حزبه‌که‌ی دایه‌و زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رانی ده‌سته‌ڵات له‌و حزبه‌و له‌ ایه‌تی له‌ خزم و موریدو که‌سه‌ نزیکه‌کانی جه‌لالن ، شکیشی تێدا نیه‌ که‌ ئه‌وان له‌ کاک حه‌یده‌ر باشتر به‌ نهێنیه‌کانی یه‌کدی ئه‌زانن ، عه‌ره‌بیش ئه‌ڵین (أهل مکە أدری بشعابها) به‌ واتا دانیشتوانی شاری مه‌ککه‌ شاره‌زاترن له‌ دۆڵ و شیوه‌کانی شاره‌که‌یان . خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی گۆڤاری لڤین ئه‌وا کار له‌کار ئه‌ترازێ و کاکه‌ حه‌یده‌ر به‌ ته‌واوی مایه‌ پوچ ئه‌بێت .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم چه‌ند ساڵێکه‌ ، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک و دوای نائومێدیم له‌ رودانی هه‌رچ گۆڕانێک له‌ پێكهاته‌ی سه‌رکرادیه‌تی حزب و هه‌ڵویستیان له‌ ئاستی روداوه‌کانداو په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ردوو زلحزبه‌وه‌ و دابڕاویان له‌ چینه‌ چه‌وساوه‌کانی کوردستان و هه‌ڵپه‌یان به‌ دوی ده‌ستکه‌وته‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و(به‌ناو) حزبه‌ شیوعیه‌ی کوردستان نه‌ماوه‌و لاکه‌نار که‌وتوم ، به‌ڵام وا ئه‌م شه‌کر شکێنه‌ی ده‌ستی کاکه‌ حه‌یده‌ر منی گه‌یانده‌ ئه‌و خاڵه‌ی به‌ ته‌واوی شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ سه‌یری ڕابوردوی خۆم بکه‌م و چاو به‌ره‌وژێر بم له‌ ئاستی دایک و خوشک براو هاوسه‌رو کچ و کوڕه‌کانم که‌ به‌ هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی منه‌وه‌ له‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ (که‌ له‌ ناوه‌رۆکی خۆمدا شانازی به‌و ڕابوردوه‌وه‌ ئه‌که‌م) دووچاری ئازارو ناره‌حه‌تی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌م کردون و هه‌مو ئه‌و باجه‌ش که‌ئێمه‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ وهه‌زاره‌ها بنه‌ماڵه‌ی دیکه‌ پێشکه‌ش به‌و ڕێڕه‌وه‌ پیرۆزه‌مانکرد وا به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ بونه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌سانێکی وه‌ک ئه‌م سه‌رکرده‌ لێنه‌هاتوانه‌ جێگه‌ی فه‌هدو حازم و ێارم و جه‌مال حه‌یده‌ری و سه‌لام عادل و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانی حزب بگرنه‌وه‌و رۆژانێک دابێت سکرتێره‌ خانه‌نشینکراوه‌کانی حزب ببنه‌ ڕاوێژکاری سه‌رانی ئه‌و حزبانه‌ی که‌ زیاتر له‌ هه‌شتا ساڵه‌ وه‌ک دوژمنێکی چینایه‌تی و نوێنه‌ری چینی بۆرژواو ده‌ره‌به‌گ و کۆنه‌په‌رستی عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌ی به‌ ئێمه‌یان ناساندوه‌و و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ببێته‌ وته‌بێژی حکومه‌تێک که‌ دارده‌ستی ئه‌و چینانه‌یه‌و تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش له‌دوو ئیداره‌یی و دوو هێزی چه‌کداریو دوو سازمانی ئه‌منیه‌تی ودوو کۆمپانیای زه‌به‌لاح رزگاری نه‌بوه‌و به‌ شاهێدی هه‌موو لاێیه‌ک گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌کانی گرتۆته‌وه‌ .
13/3/2010
کوردستانپۆست: هه‌موو وشه‌کانی 'به‌رێز ، مام ،تاڵه‌بانی" له‌ به‌رده‌م ناوی جه‌لالمان لابردووه‌ ، چونکه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ گه‌ڵ رێزمان بۆ مرۆڤبوونی ، خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی هه‌لپه‌رست و خیانه‌تکارو فایلداره‌ و ده‌ستوده‌مپیسه‌ ، جێگای رێز نییه‌.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە