بودجه ..... (و ما أدراک ما البودجه)
Friday, 05/02/2010, 12:00
بودجه له کوردستانه ئازاده فیدرالیه‌ته‌که‌ی ئێمه وه‌ک لاپه‌ڕه‌کانی قورئانی پیرۆزی لێهاتوه ، ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستی بۆ به‌ریت و تاوتوێی بکه‌یت پێشوه‌خت ده‌ست نوێژت گرتبێت و به‌و نیازه‌وه کۆنوسه‌که‌ی بگریته ده‌ست و بیخوێنیته‌وه که بڕگه‌که‌نی نێردراوێکی پیرۆزی هه‌ردوو زلحزبن و ئه‌گه‌ر به چاوی شک و گومانه‌وه تاوتوێی ناوه‌رۆکه‌که‌ی بکه‌یت ئه‌وا کافر ئه‌بیت و ئه‌که‌ویته به‌ر غه‌زه‌بی نێره‌رانی ئه‌و بودجه پیرۆزه که بۆ یه‌که‌م جاره له ته‌مه‌نی درێژی ئه‌م فیدرالیه‌ته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی ئێمه‌دا ده‌خرێته به‌ر روناکی نه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و تاوتوێکردن به‌ڵکو بۆ خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵدان به‌سه‌ریدا وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن له ده‌ستکه‌وته‌کانی کابینه‌ی شه‌شه‌م .
ئه‌مان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ردوو زلحزبدا ئه‌یانه‌وێت خوداوه‌ند ئاسا چۆن له قورئانی پیرۆزدا فه‌رمویه‌تی { الحاقە ما الحاقە } ه‌و دوا جاریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ روونکردنه‌وه‌ێیه‌کی به دوودا نایه‌ت و { الحاقە } هه‌ر به{ الحاقە } ئه‌مێنێته‌وه‌و که‌سیش بۆی نیه بڵێت له‌ل ، به هه‌مان شێوه بودجه‌ێیه‌ک بخه‌نه به‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی { که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بزانن ورده‌کاریه‌کانی چۆنیه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و پۆله کوڕه به جه‌رگ و ڕۆشنبیره بۆ ناو هۆڵی پارله‌مه‌ن چۆن بوه } که بۆ یه‌که‌م جاره ئۆپۆزسیۆنێکی کارا له ریزه‌کانیدا بونیان هه‌یه ، ئه‌وانیش وه‌ک ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه‌و ئاماده‌بوانی مزگه‌وت و حوسه‌ینیه‌کان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاته‌وه بکه‌ونه سه‌ڵاوات لێدان و الله و أکبر .
ئه‌م بودجه‌یه که کابینه‌ی شه‌شه‌م ئاماده‌ی کردوه ، زاده‌ی سه‌قه‌تی ئه‌و پرۆسه سه‌قه‌ته‌یه که ساڵه‌های ساڵه به‌رده‌وامه‌و هه‌ر یه‌که له‌به‌ر هۆێیه‌ک و بۆ مه‌به‌ستێک چاومان لێپۆشیبو . بودجه له ته‌مه‌نی رابوردووی حکومه‌ته دوو ئیداریه‌که‌ماندا سه‌قه‌تو شاراوه‌بوه‌و به دزیه‌وه‌و به سه‌ر پێی به رێوه‌چوه‌و دیزه به ده‌رخۆنه‌کراوه‌و وه‌ک داهاتێکی دوو زلحزب و دوو بنه‌ماڵه سه‌یرکراوه .
بودجه له وڵاتی ئێمه هێشتا به ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و کاتانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ئه‌کرێت که داهاتی هه‌ردوو زلحزبه‌که‌یه ، کاتێک که داهاته‌کانیان له ئابونه‌ی ئه‌ندامانیان و یارمه‌تی لایه‌نگرانیان و ئه‌و داهاتانه پێکده‌هات که به زۆر‌و زۆره ملێ و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له هه‌ندێک له دانیشتوان و خاوه‌ن سامانه‌کان ئه‌سه‌ندران ، له گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی له‌و دیو سنوره‌وه وه‌ر ئه‌گیران و هه‌ر یه‌که‌ش له‌وی دیکه‌ی ئه‌شارده‌وه . بودجه هێشتا ئه‌و که‌سو لایه‌نانه خۆیان به خاوه‌نی ئه‌زانن که به هه‌مان بیروبۆچوونی جاران و هۆزو بنه ماڵه و حزبی سه‌رکرده بیر ئه‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌مان داهاته‌که‌ی جاران سه‌یری بودجه‌که‌ی ئێستا ئه‌که‌ن کاتێک که بودجه‌یان له له تاڵانی و ئه‌ودیوکردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به ده‌ست ئه‌هێنا ، ئه‌وان ئێستاش به ئه‌قڵیه‌تی داهاتی جارانی خاڵه گومرگیه‌کانی سه‌رسنورو سه‌ده‌ها خاڵی گومرگی سه‌ر رێگاکانی نێوان شاره‌کان سه‌یری بودجه ئه‌که‌ن ، هه‌ر بۆیه‌شه ئاوه‌ها به سه‌قه‌تی و به چاوشارکێکردن له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن وبه ناچاری بودجه‌که‌یان ئه‌خه‌نه به‌رده‌ست ، چونکه له خووڕه‌وشتی ئه‌واندا نه‌بوه‌و نابێت که‌س له دارایی حزب بزانێت { ته‌نیا له ناو ریزه‌کانی حزبه‌کانی خۆشیاندا } ئه‌وانه‌ش که ویستویانه له‌و نهێنیه بزانن هه‌ریه‌که به شێوه‌ێیه‌ک سه‌رنگومکراون .
ئه‌مه‌ش خوێیه‌که هه‌ر خۆمان فێرمانکردن له‌و رۆژه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌مان له‌به‌ر هۆێیه‌ک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ، نه‌مانکرد له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ێیه‌کی فراوان یاخود کۆنفره‌نس و کۆنگره‌ێیه‌ک پێبده‌ین به زه‌ویداو له پێش هه‌موو ڕاپۆرتێکدا داوا له سه‌رانی حزبه‌کانمان بکه‌ین ڕاپۆرتی دارایی[ به شه‌فافی ] بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه . هه‌ر له‌و رۆژانه‌شه‌وه ئه‌و سه‌رانی حزبانه‌مان فێری گه‌نده‌ڵیکردو گه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵیش که‌وته جه‌سته‌ی هه‌موو حزبه‌کانو [هه‌ر یه‌که به ڕێژه‌ێیه‌ک ] وه‌ک خۆره ته‌شه‌نه‌یکرد به ناویاندا .
له کۆتاییشدا تکام وایه له‌و شێره کورانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مه‌ن ، چاوێکیان بکه‌نه هه‌زار بۆ ئاگاداری له خۆیان ، چونکه ئه‌وان ده‌بنه هۆی نانبرینی مفته‌خۆرو چڵکاوخۆرانیان و ده‌ستیان داوه‌ته تاوێرێکی وا گه‌وره‌و ئاگراوی که ئه‌وانه‌ی سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م کاره پیرۆزه‌ش بون ده‌ستیان دابوه له‌و تاوێره بچوکتر‌و به هۆیه‌وه تیاچون و بێسه‌رو شوێن و ئاواره‌کران .
عه‌باس رۆسته‌م 5/2/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست