ئه‌وه‌ی که شارراوه‌یه له مێژووی عومه‌ری کوری خه‌تاب
Friday, 18/12/2009, 12:00
د . أحمد ێبحی منێور که زاناێیهکی ئیســـــــــلامیهو مامۆســـــتا بوه له زانـــکۆی ئهزههرو به بــــاوکی گیانـــی [ قورئانیهکان] ناسراوه‌و قورئان به تاکه سه‌رچاوه ئه‌زانێت بۆ یاسادانان و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ، له وتارێکیدا که له سایتی [الشبابیکدا] بڵاوکراوه‌ته‌وه،داواکاره له موسڵمانان ته‌نها به‌و [ وه‌حیه ]بروا بهێنن که پێغه‌مبه‌ری کردوه به په‌یامبه‌ر ،له‌وه‌ش بترازێت که‌سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک عومه‌ری کوری خه‌تاب و ئه‌وانی دیکه وه‌ک مرۆڤی ئاسایی سه‌یربکه‌ن و مرۆڤیش لایه‌نی باش‌و خراپی تێدایه‌و ده‌کرێت کرده‌وه‌ی چاکوخراپی لێبوهشیتهوه.
وتاره‌که‌ی دکتۆر أحمد ێبحی منێور به نیازی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌یه که له نێوان شیعهوسونهکاندا له ئاستی که‌سایه‌تی عومه‌ری کوری خه‌تابدا هه‌یه به‌وه‌ی شیعه‌کان له هه‌مو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی باش بێبه‌ری ئه‌که‌ن و چی خراپه ده‌یده‌نه پاڵی، له به‌رامبه‌ریشدا سونه‌کان وه‌ک فریشته‌و په‌ری سه‌یری ئه‌که‌ن .
دکتۆر أحمد له مه‌یانه‌ی چاکه‌کانی عومه‌ری کوری خه‌تابدا چه‌ند وته‌یه‌ک له وته‌کانی ئه‌م سێهه‌م خه‌لیفه‌ی {راشدینه } به به‌ڵگه ئه‌هێنێته‌وه که له قسه‌و قسه‌ڵۆک به‌ولاوه هیچ کاریگه‌رێیه‌کی دیکه‌یان نهبوهله مه‌یدانی کرده‌وه‌دا ، یه‌کێکیش له هه‌ره زه‌قترین وته‌کانی ئه‌م خه‌لیفه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێت { متی أستعبدتم الناس و قد ولدتهم أمهاتهم أحرارا } به واتا که‌ی خه‌ڵکی به کۆیله ئه‌که‌ن له کاتێکدا به ئازادی له دایک بون ، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه به راستی وته‌ی خه‌لیفه عومه‌ر بێت و به برواوه په‌یره‌وی کردبێت ، ئه‌ی چۆن هه‌ر له خودی ماوه‌ی خه‌لافه‌تی ئه‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلامه لێشاوی تاڵانی سه‌روه‌ت وسامان و کویله له ژن وکچ و منداڵانی وڵاته داگیرکراوه‌کان له ئێرانه‌وه تاکو لیبیا له باکوری ئه‌فریقیا به‌ره‌و حجاز به رێ ئه‌کران و پێنج یه‌کی ئه‌و تاڵانی و کۆیلانه بۆ خودی خه‌لیفه ته‌رخان ئه‌کران و چوار به‌شه‌که‌ی تریش به سه‌ر جه‌نگاوه‌ره عه‌ره‌به ئیسلامه‌کاندا به‌ش ئه‌کران ، له هه‌موش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که مه‌رجی خه‌لیفه عومه‌ر ئه‌وه‌بوه که ئه‌بێت به‌شه‌که‌ی خۆی له‌و کۆیلانه له منداڵانی کچ و کور بن و ته‌مه‌ندارانی نه ویستوه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک بونی ئه‌و کۆیلانه له مه‌که‌و مه‌دینه ببێته مه‌ترسیه‌ک بۆ یان . دواجاریش هه‌ر به‌ده‌ستی یه‌کێک له‌و کۆیله هه‌رزه‌کارانه‌و به خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی کوژرا . .
دکتۆر أحمد ێبحی منێور په‌رده له‌سه‌ر گه‌لێک له‌و کرداره نه‌گریسانه هه‌ڵئه‌داته‌وه که له ماوه‌ی خلافه‌تی عومه‌ری کوری خه‌تابدا ئه‌نجامدراون و به مه‌به‌ستێکی تایه‌فه‌گه‌ری له لایه‌ن سونه مهزهبهکانهوه دیزه به دهرخۆنهکراون ، له وانه‌ش ئه‌و هه‌زاره‌ها منداڵ و مێردمنداڵ و کچ‌و ژنانه‌ن که له هێڕشی عه‌ره‌به موسڵمانه‌کاندا بۆ سه‌ر ئێران و ئازه‌ربایجان و عێراق و فه‌له‌ستین و میسر‌و لیبیا وه‌ک کۆیله‌و تاڵانی له که‌سوکاریان کردون و باج‌و خهڕاجیشیان سه‌پاندوه به سه‌ر دانیشتوانه هه‌ژاره‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ، له کاتێکدا نه حوکمدارانی ئه‌و وڵاته داگیرکراوانه هێڕشکه‌ر بون بۆ سه‌ر عه‌ره‌به‌کانی حجازو نه ئه‌و دانیشتوانه‌ش به‌شێک بون له‌و شه‌رو پێکدادانه‌دا که پێویست بکات له‌و ماوه‌ی ده ساڵه‌ی خلافه‌تی عومه‌ردا خوێنی سه‌ده‌ها هه‌زار بێ‌تاوان برژێنرێ له‌و وڵاتانه‌ی که به بێ هۆ به‌و شێوه دڕندانه‌یه هێڕشیان کراوه‌ته سه‌ر له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامه‌تی‌و { جهادا } و هه‌رچی سهروهتو سامانیانه به تاڵانی ببرێت و سه‌ده‌ها هه‌زار خێزانیان تهفروتون بکرێن و مێرد له خێزانی و دایک له منداڵی و برا له خوشکی په‌رته‌وازه ببن‌و هه‌ر یه‌که‌یان به جیا له‌ویتر له بازاری کرین‌و فرۆشتنی کۆیله‌دا ئه‌م دهستو ئه‌و ده‌ستیان پێبکرێت .
دکتۆر أحمد ، که دێته سه‌رئه‌و هێڕشه دڕندانه‌یه‌ی که عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان ئه‌یکه‌نه سه‌ر ناوچه کورد نشینه‌کان ، باسی یه‌کێک له‌و هێڕشانه ئه‌کات که له چوار لاپه‌ڕه‌ی کتێبی مێژوه‌که‌ی {الگبری}دا هاتوه‌و ئه‌ڵێ ، له هێڕشی عه‌ربه موسڵمانه‌کاندا له ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلام و { جهادا } بۆ سه‌ر ناوچه کورد نشینه‌کان [ ئه‌و کوردانه‌ی نه ده‌وڵه‌تێکیان هه‌بوه‌و نه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان هه‌بوه به عهرهبهکانهوهو نه له زمانیان گه‌یشتون ]،له
پڕداو له ناکاو سوپای ئه‌م عه‌ره‌به ئیسلامانه به ناو دێهات و نیشتمانی ئه‌م کوردانه‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه‌و کورده‌کانیان ناچارکردوه که ده‌ست بده‌نه چه‌ک و به‌رگری بکه‌ن له نیشتمان و ماڵ و داوێنیان ، دوای شکست هێنان و کوژرانی جه‌نگاوه‌ره‌کانیان ، سه‌روه‌ت و سامان و ژن و کچ و کورو منداڵیان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانه‌وه ، وه‌ک نه‌ریتێکی عه‌ره‌بی ئیسلامی ، به تاڵان براون و له پێنج به‌ش به‌شێکی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه پێشکه‌ش به خه‌لیفه‌ی سێهه‌می موسڵمانان عومه‌ری کوری خه‌تاب کراوه‌و چوار به‌شه‌که‌ی تریشی له نێوان جه‌نگاوه‌ره عهرهبهکاندابهشکراون.
وتاره‌که‌ی دکتۆر أحمد ێبحی منێور ، په‌رده داماڵینه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که به درێژایی حوکمی حوکمڕانانی ئیسلام و له ژێر په‌رده‌ی ئای ن‌و جیهادا ئه‌نجامدراون ، هه‌ر له ده‌سپێکی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر وڵاته دراوسێکانیان تا له‌ناوچونی حوکمی سوڵتانه عوسمانیه‌کان . بۆ ئه‌و که‌سه‌ش بیه‌وێت زۆرتر له‌و باسه بگات ئه‌توانێت له سایتی [ الشبابیک } ته‌واوی وتاره‌که‌ی دکتۆر أحمد ێبحی منێور بخوێنێته‌وه له‌ژێر ناونیشانی [المسکوت عنه فی تأریخ عمر } .
www.shababek.de
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست