له کاتێکدا که کورد له ئیسلامدا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی له جنۆکه‌وه‌یه ، مه‌لاکانی لای خۆمان بونه‌ته کۆڵوانه‌سوری پێش له‌شکری وه‌هاب�
Tuesday, 21/12/2010, 12:00
کاتێک له به‌رامبه‌ر هاورێی کۆتایی ته‌مه‌نم (لاپتۆپه) ئازیزه‌که‌م دانیشتبومو وتارێکی نوسه‌رێکی میسری عه‌ره‌بم ئه‌خوێنده‌وه که به‌ته‌واوی شه‌رمه‌زاریو ره‌خنه‌و سه‌رسورمانه‌وه بۆچونی زانا‌و رابه‌رانی ئیسلامی کۆن‌و نوێی باسئه‌کرد به‌رامبه‌ر باووباپیرانمان که گوایه به بۆچوونی ئه‌و زانا‌و ڕابه‌رانه ، ره‌سه‌نی گه‌لی کوردمان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له جنوکه‌وه هاتۆنه‌ته خواره‌وه‌و ، خوداوه‌ندی گه‌وره‌ش به‌رگی جنوکه‌یی له به‌ری باپیره گه‌وره‌کانمان داماڵیوه‌و چونه‌ته به‌رگی مرۆڤه‌وه ، ئا له‌و کاته‌دا به ته‌له‌فۆن له هاورێیه‌کی خۆشه‌ویستمه‌وه له سلێمانیه‌وه‌و دوایش له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مزانی که له نوێژی جومعه‌و جه‌ماعتی رۆژی هه‌ینی ڕابوردودا زۆر له وتارخوێنانی مزگه‌وته‌کانی کوردستا ن وه‌ک بڵێیت به کۆنترۆل له یه‌ک کاتدا فه‌رمانیان پێدرابێت که‌وتونه‌ته وێزه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان به بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه له یاساێیه‌کدا داوای یه‌کسانی ته‌واوی ئافره‌تان ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ پیاواندا که به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌مه رێگه خۆشکه‌ره بۆ ئافره‌تانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مافی ته‌ڵاقدانی پیاوه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌نو رێگه خۆشکه‌ریش بێت بۆ هاوسه‌رگیری نێر له‌گه‌ڵ نێر‌و مێ له گه‌ڵ مێ له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ، هه‌مو ئه‌م بۆچونانه‌شیان گوایه له تێنه‌گه‌یشتنی مانای وشه‌ی (جێنده‌ره‌وه) هاتوه ، هه‌رچه‌ند دواجار ده‌رکه‌وت که سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هاتوهاواره لایه‌نێکی دوژمن به هه‌ریمو گه‌لی کوردمانن ئه‌و مه‌لایانه‌ش وه‌ک دارده‌ستێکی دوژمن به‌کارهێنراون .
نه‌گبه‌تی گه‌لی کوردمان له‌وه‌دایه که ئه‌م مه‌لا کۆلکه خوێنده‌وارانه ، بێئه‌وه‌ی شاره‌زاییان هه‌بێت له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیو چی باسه له وڵاتانی ده‌وروبه‌رو هه‌نده‌راندا ، ته‌نانه‌ت له‌ئاینه‌که‌ی خۆشیان به ئاگا نین ، بۆیه به‌ڕاستو به چه‌پدا ئه‌مو ئه‌و تاوانبار ئه‌که‌ن . به بۆچونی ئه‌م وتار خوێنانه‌ی مزگه‌وته‌کانی کوردستان ، دیارده‌ی سێکسکردن له نێوان نێر‌و نێر‌و مێو مێو مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م دیارده‌یه‌که گوایا ئه‌م یاسا نوێیه ڕێگه‌ی بره‌ودانی پێئه‌دات ، له کاتێکدا له خۆدی قورئاندا هاتوه که قه‌ومی لوگ له‌پێش هه‌زاره‌ها ساڵ به‌هۆی نێربازیانه‌وه خوداوه‌ندی گه‌وره بردنی به ناخی زه‌ویدا ، ئێستاش دیارده‌ی نێربازی به هه‌ردوو دیوه‌که‌ی ، هه‌رچه‌نده له کۆمه‌ڵگای کوردی خۆمان به‌و ڕاده ترسناکه نیه،به‌ڵام له ناو کۆمه‌ڵگای برا وه‌هابیه‌کانی ئه‌و مه‌لایانه له ڕاده به‌ده‌ره ، دیارده‌ی (قاشکردنی) ئافره‌ت بۆ ئافره‌تیش دیارده‌یه‌کی سروشتیه‌و له وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌ژی بونی هه‌یه .
بێینه‌وه سه‌رباسه سه‌ره‌کیه‌که‌مان که ئه‌ویش پێناسه‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردمانه له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و خه‌لیفه‌ی دووهه‌مو زانا ناسراوه‌کانی ئیسلامه‌وه وه‌ک نه‌وه‌ی جنۆکه ، به پێیئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه بروا پێکراه‌وکانی هه‌ردوو مه‌زهه‌به سه‌ره‌کیه‌که‌ی سنه‌و شیعه‌دا هاتوه (که‌هه‌ر هه‌مویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به ره‌سه‌نو ڕه‌چه‌ڵه‌ک جنۆکه بون‌و خوداوه‌ندی گه‌وره به‌رگی جنۆکه‌ی له‌به‌ر داماڵیون) . (أهل السنە و الجماعە) که مه‌لاکانی کوردستان به‌شێکن له‌وانه وا ئه‌گێڕنه‌وه که خه‌لیفه‌ی دووهه‌می ئیسلام عمری کوری خگاب فه‌رمویه‌تی ، له زاری خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه بیستومه ، که گوایه (کورد وه‌چه‌ی جنۆکه‌نو خوداه‌وند به‌رگی جنۆکایه‌تی لێداماڵیون ! بۆیه‌ش ناوی کوردیان لێنراوه چونکه که سلێمانی پێغه‌مبه‌ر هندستانی داگیرکرد ، هه‌شتا که‌نیزه‌کی به دیل هێناو له یه‌کێک له دوورگه‌کاندا نیشته‌جێیکردن ، جنۆکه‌کان له ده‌ریاوه بۆیان هاتنه ده‌ره‌وه‌و جووتبون له گه‌ڵیانداو سکی چل له‌و که‌نیزه‌کانه پڕ بو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر سلێمان به‌مه‌یزانی فه‌رمانیدا دور بخرێنه‌وه بۆ وڵاتی فارس ، له‌وێ چل کوریان بوو دوای زاوزێ‌و زۆر بونیان ، که‌وتنه خراپه‌کاریو داوێن پیسی‌و جه‌رده‌یی ، کاتێکیش ناره‌زاییه‌تی خه‌ڵکی گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر سلێمان فه‌رمانیدا دوور بخرێنه‌وه بۆ ناوچه شاخاویه‌کان به‌واتای عه‌ره‌بی فه‌رمووی (أکردوهم) ، له‌وه‌وه ناونران کورد ، ئه‌مه‌ش له (محاچرات الأدبائی الراغب الأێفهانیدا هاتوه - لاپه‌ڕه 160 . ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ کتێبی (الکافی) که به‌یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه ئاینیه‌کانی شیعه مه‌زهه‌به‌کان ئه‌ژمارده ئه‌کرێتو شیعه‌کان گرنگێیه‌کی زۆری پێئه‌ده‌ن ، ئه‌وا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که کورد له‌و کتێبه‌دا وه‌ها پێناسه‌کراوه که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک جۆرێکن له جنۆکه‌و دورن له‌وه‌ی مرۆڤ بن . کلینی له الکافیداو له زمانی أبی الربیع الشامیه‌وه ئه‌ڵێت: له أبی عبدالله سڵاوی خو‌دای لێبێت م پرسی‌و وتم (نه‌ته‌وه‌یه‌ک له لامانن پییان ئه‌ڵین کورد ، کرین‌و فرۆشتنمان له گه‌ڵدا ئه‌که‌نو تێکه‌ڵاومان ئه‌بن ، له وه‌ڵامدا فه‌رموی ئه‌ی باوکی ربیع تێکه‌ڵاویان مه‌که‌ن ، چونکه ئه‌و کوردانه جۆرێکن له جنۆکه ، خوداوه‌ندی گه‌وره به‌رگی جنۆکه‌یی لێداماڵیون ، ئه‌مه‌ش له (الکافی5/158 و ریاچ المسائلی علی گباگبائی ج 1 لاپه‌ڕه 520 و جوهر الکلامی شیخ جواهری ج/3لاپه‌ڕه 116 و چه‌ند سه‌رچاوه‌ێیه‌کی دیکه‌دا هاتوه له‌وه‌شدا نه‌وه‌ستاون به‌لکو کاریان گه‌یاندۆته ئه‌وه‌ی که گه‌لی کوردیان به بوده‌ڵه‌ییو بێنرخیو سوکیو پله هه‌ره نزمه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ پێناسه‌کردوه ، وه‌ک چۆن الگوسی ئه‌ڵێت (ده‌بێت دور که‌ونه‌وه له مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پاشه‌ڵپیسو لاده‌رو ڕه‌وشت نزمن و ته‌نها تێکه‌ڵی ئه‌وانه بکه‌ن که له خێر‌و چاکه‌دا په‌روه‌رده‌کراونو به‌هیچ شیوه‌ێیه‌ک تێکه‌ڵاوی کورده‌کان مه‌که‌نو لێیان دوور بکه‌ونه‌وه‌و کرین‌و فرۆشتن‌و ژن‌و ژنخوازیان له گه‌ڵدا مه‌که‌ن . ئه‌مانه‌ش هه‌موی له (النهایە ی شێخ الگوسی له لاپه‌ڕه 373 دا هاتوه . إبن الحلیش به هه‌مان شێوه کرین‌و فرۆشتن‌و ژن‌و ژنخوازی‌و تێکه‌ڵاویکردنی له گه‌ڵ کورده‌کان قه‌ده‌غه‌کردوه . ئائه‌مه‌یه ده‌ستی حورمه‌تی ئیسلام‌و سه‌ردارو زانایانی ئیسلام که به‌سه‌رسه‌ری کوردیاندا هێناوه ، ئاوه‌هاش مه‌لاو زانا ئیسلامیه کورده‌کانو برایانی بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵو یه‌کگرتو بونه‌ته سوری به‌رله‌شکری وه‌هابیه مرۆڤکوژه‌کان . بۆیه من لێره‌دا پێشنیار ئه‌که‌م که ئه‌و مه‌لاو وتارخوێنو زانا ئیسلامیانه‌ی یه‌کیه‌تی زانایانی کوردستان‌و شمشێر هه‌ڵکێشانی ناو بزوتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵو یه‌کگرتو ، ئه‌و تومه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ گه‌لی کوردمان له زاری بێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و خه‌لیفه‌ی یه‌که‌می ئیسلامه‌وه وه‌ک له‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتونو وتراون به درۆ بخه‌نه‌وه وه‌ک به‌رگرییه‌ک له نه‌ته‌وه‌که‌یانو به هه‌مان شێوه‌ی ئێستایان بکه‌ونه هاوارو هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وانه‌ی سوکایه‌تی به گه‌له‌که‌یان ئه‌که‌ن ، بێ‌شک ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌رکه هه‌ڵسن ئه‌جریان لای خوداوه‌ندی گه‌ور نوسراو ده‌بێتو ئه‌جره‌که‌ی ئێستایان که له پاره‌ی پترۆ دۆلاری سعودیه وه‌هابیه‌کانه‌وه به لێشاو دێته گیرفانیان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و نانبراو ئه‌بن . بۆیه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ی نێوان ڕه‌وتی پێشه‌وه‌چونی ژیان به‌م خێراییه‌و چه‌قبه‌ستنی ئاینی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی له به‌رگێکو چوارچێوه‌یه‌کی کۆن‌و به‌سه‌رچودا ، به‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت که ئاین له ده‌وڵت جیابکرێته‌وه‌و بۆ ئیماندارانبێت ، نیشتمانیش بۆ هه‌موانبێت ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری ئه‌وێت ! .
20/12/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست