ڕونكردنەوەیەك لە مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستانەوە
Friday, 29/01/2010, 12:00
دوای ئەوەی سێ ئەندامی سەركردایەتی دیموكراسیخوازان دوركەوتنەوەلە سەركردایەتی و لەگەڵ چەند كەسێك كە پێشتر لە بەر رەفتاری نامەسئولانەیان لە دیموكراسیخوازان دورخرابونەوە , ویستیان ئاژاوەیەك دروست بكەن لەناو دیموكراسیخوازاندا لەو رێگەیەشەوە مەبەست و ئامانجە شەخسیەكانیان بێننە دی , ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی ئێمەیە ، ئەوەیە لەو بەیانە كاریكاتۆریەی كە بەناوی (سەركردایەتی كاتی دیموكراسیخوازان)ەوە دەركراوە و ناوی (مەڵبەندی كەلار) هێنراوە وەكو ئەوەی كە گوایە لایەنگر و پاڵپشتی ئەوانین , بۆیە ئێمە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بخەینە پێش چاوی ڕای گشتی : هەر لەسەرەتاوە شتێك نیە بە ناوی" مەڵبەندی كەلاری بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان " بێت , وەك ئەوەی لە بەیانە شپرزەكەی ئەو برادەرانەدا هاتووە . ئەوەی لەكەلاردا دیموكراسـیخوازان هەیەتی (كۆمیتەی كەلاری - سەر بە مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانە ) لە كۆی هەموو ئەو ئەندام و هاوڕێیانەی لە ناو ئەم دەزگایانەی دیموكراسیخوازاندا كار ئەكەن تەنها یەك كەسیش لایەنگر و پشتیوانی ئەو برادەرانە نییە كە خۆیانیان ناو ناوە (سەركردایەتی كاتی دیموكراسیخوازان) . لە كۆتایدا بەو بەڕێزانە ئەڵێین , ئەم جیابونەوەیەتان لێ پیرۆز بێـت , تكایە لە بری ئێمە قسە مەكەن چونكە ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان و سكرتێری حیزب داین كە هاوڕی "حاجی مەلا سەعید " ە ئەو قسانەی ئێوە لەو بە ناو "بەیانەمەیەی " سەكردایەتی كاتی دیموكراسیخوازان " داهاتوە بێ بنەمایە و پەتی درۆ كورتە و هەر ئەبچڕێت , ئەم بەڕێزانە كە لە ئێمە جیابونەوە كاتی ئەوە هاتووە جدیەتی خۆیان لە ئیشكردن و هەڵوێستی سیاسیانەیان نیشان بدەن ، گەر جارێكی تر بەناوی ئێمەوە قسە بكرێت ئەوا رێگەی قانونی دەگرینەبەر بەرامبەر یان .
مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوی دیموكراسیخوازانی كوردستان 29 -1-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست