دواجار پیاوه نه‌خۆشه‌که پاپۆڕه‌که‌ی یه‌کێتی غه‌رق کرد
Tuesday, 24/01/2012, 12:00
ئه‌گه‌ر دوێنێ یه‌کێتیمان به قه‌لا سه‌خته‌که ناو ده‌برد، ئه‌وا گۆڕانه سیاسیه‌کانی ئه‌م دواییه وهه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و ئێراق، پێمان ده‌لێ: پاپۆڕه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌پۆله هاروهاجه‌کانی ده‌ریاو ئۆقیانووسه‌کان خۆی نه‌گرت و هه‌لیان لووشی .
ئه‌وه‌ی له پلینیۆم پێیان گووت په‌یمان نامه‌ی ئاکار ته‌نها بۆ خۆل کردنه چاوی ئه‌ندامان وخه‌ڵک بوو چیتر نا.
کات به‌ڕێ کردن بوو، کوری شه‌هیدێک گووتی: یه‌کێتی خه‌لکی خۆی پیر ده‌کات، راستی گووت، ته‌نها بۆ کات به‌سه‌ر بردن وقه‌ناعه‌ت پێهێنانی خه‌لکی خۆی ئه‌م جۆری سیناریۆیه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌گینا که‌س ڕێگر نه‌بو له‌به‌رده‌م جێ به‌جێ کردنی.
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی سه‌رکردایه‌تییه‌کی دابراوه هه‌م له ئه‌ندامان و هه‌م له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی، هه‌م دابراویشه له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌ی که سالانێکه که‌مایه‌تییه‌ک له‌سه‌رکردایه‌تیه خاوه‌ن بریاره‌که په‌یڕه‌وی ده‌کات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی خواره‌وه‌و جه‌ماوه‌ر بکه‌ن به‌به‌رده‌بازێک بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه شه‌خسیه‌کان، ئه‌وا ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو، ئیمڕۆ خه‌لکی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی‌و جه‌ماوه‌ی کوردستان به گشتی هۆشیاره، به‌لام ئه‌گه‌ر تا ئێستا بریارێکی بنه‌ره‌تیان وه‌ر نه‌گرتووه، ئه‌وا بارودۆخی سیاسی وژیاری وئابووری کوردستانه، وا ده‌کات، بێده‌نگه‌ی لێبکه‌ن، یه‌کێتی نه‌ی توانی بگه‌ڕێته‌وه نێو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی وئه‌ندامانی بخوێنێته‌وه، گرنگترین شتێک که یه‌کێتی نه‌ی توانی خۆی ڕزگار بکات، لێپرسینه‌وه‌ی له‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌نده‌لییه‌وه گلاون نه‌کرد، له‌جیاتی دوور خستنه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان، چه‌ند ده‌م و چاوێکی هێنا پێشه‌وه له کۆنگره‌ی سێهه‌م که له‌به‌رده‌م ئه‌ندامان وجه‌ماوه‌ری کوردستان خۆشه‌ویست نیین ،خه‌لکی وای کرد به‌سه‌رکردایه‌تی که له‌به‌ر ده‌م دادگا داواکراوه، ئه‌وه‌ش پێشیلکردنی ته‌اوی یاسایه، ده‌کرا که‌فائه‌ته تازه‌کان بهێنرێته پێشه‌وه، ئه‌و سیما دزێوانه‌ی یه‌کێتیان ناشرین کردووه دوور بخرێنه‌وه‌و سزا بدرێن‌و، خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیدی بۆ ڕێکخستنه دێرینه‌کان و زیندانه سیاسیه‌کان و که‌سانی مه‌غدوور بکرابوایه، له‌بڕی هه‌موو ئه‌وانه دوانزه فایلداریان برده سه‌رکردایه‌تی، ده‌کرا پێگه‌ی ژن له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان زیاد بکرابوایه، ته‌نها بریارێکی پلینیۆم که جێ به‌جێ کرا به‌ستنی کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو،ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش تایبه‌ت بوو به ته‌سفییه‌کردنی حساباتی ئه‌وانه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی سه‌رووتر نه‌بوون وه‌ک پێویست، چونکه ئه‌وه‌ی له‌م ڕێکخراوه بێت ده‌بێ له کوتله‌یه‌ک بێت و پیاوی یه‌کێک بێت له فیرعه‌ونه باڵاکان، یا ته‌سفییه‌ی ئه‌وانه‌ی شکوو گومانی گۆڕان بوونیان لێ ده‌کرا ،به‌لام ئایا له‌م کۆنگره‌یه‌دا چ پلانیک بۆ ڕزگار کردنی پاپۆڕه‌که‌ی یه‌کێتی داڕیژرا؟ جگه له پاشقول گرتن له هه‌ندێک ئه‌ندامان ودوور خستنه‌وه‌یان و له مه‌رکه‌زی بریار، وه هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی موریدی ته‌کییه‌که‌ی تاله‌بانینن چیتر نه‌کرا. به‌کورتییه‌که‌ی ده‌کرێ ناو له کۆنگره‌ی سێهه‌م بنرێت ،کۆنگره‌ی ته‌سفییه‌کردن و بنیات نانی ئیمپراتۆره ڕوخاوه‌که‌ی پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی یه‌کێتی.
سەپان منتک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست