راگەیەنراوێك لە گروپى(12-12)ەوە بۆ/ رایگشتى و دەزگاكانى راگەیاندن
Saturday, 18/12/2010, 12:00
بەرێزان ئێمە وەك تۆرى بەرگرى لە ماف و ئازادییەكانى خەڵك و (15) رێكخراوى ناحكومى و كەمپینى سەرۆك ئیمزاى مەكە و چەند چالاكوانى مەدەنى و هەڵسوراوى سیاسى ،دوینێ 17-12 بریارى پێكهێنانى گروپى 12/12 ماندا بە دوو ئامانج:
درێژە پێدان بە چالاكى و فشارە مەدەنیەكانمان دژ بە یاساى خۆپێشاندان و هەوڵدان بۆ هەمواركردنەوەى یاساكە بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێوەرەنێودەوڵەتیەكان بۆ مافەكانى مرۆڤ و جارنامەى مافەگەردونیەكان و بەندەكانى دەشتورى عێراقدا بگونجێت.
وە بۆیە رۆژى 12/12 مان وەك ناوێك بۆ ئەم گروپە هەڵبژارد تا ئەو رۆژەى كەسەرۆكى هەرێم ئیمزاى پەسەندكردنى یاساكەى كرد وەك رۆژێك بۆ خنكاندنى ئازادى خۆپێشاندان لەبیرى خەڵك و چالاكوانانى مەدەنى بچەسپێت.
یەكەمین چالاكى مەدەنیمان سازدانى خۆپێشاندانێكە لە رۆژى 18/12 لەبەردەم باخى گشتى شارى سلێمانى بۆ مەحكومكردنى پەسەندكردنى پرۆژەیاساكەو دەربرینى نارەزایەتى جەماوەرى لەسەر یاساكە،تا دەسەڵاتداران ناچاربكرێت هەوڵى بەپەلەبدات بۆ هەمواركردنەوەى یاساكە.
بۆیە داواكارین لە گشت چین و توێژەكان كە پشتیوانیمان بكەن و بەشدارى ئەو بزوتنەوە نارەزایەتیەبكەن وە تەنها كاتژمیریك لە كاتى خۆیان بگرن و لەپێناوى ماف و ئازادیەكانیان بەشدارى بكەن.
گروپى 12/12
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست