کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پەیامێکی گرنگ لە خۆپیشاندەرانی خۆرسکەوە

Friday, 01/04/2011, 12:00




چەکتان دەوێت یان قەڵەم ،سیناریۆکانتان گەنجانی توڕە توڕە تر دەکات و سەرای ئازادیش ناتوانێت ڕێگری بکات لە ڕاپەرینیک کە خۆتان ئاگری بۆ هەڵدەکەن

سڵاو بۆ خۆپیشاندەرانی خۆڕاگرو هیمینی هەموو ناوچەکان

١-هەموو لایەک ئاگادار دەکەین کە سبەینێ ٢-٤-٢٠١١ دێینەوە سەرای ئازادی و بە توندی دژی میلیشیاکانی دەسەڵات دەبینەوە و سەرای ئازادی ڕزگار دەکەینەوە کە بەهۆی سیناریۆی دەسەڵاتەوە ئەمڕۆ سەرای ئازادی داگیر کراو سەکۆی خۆپیشاندەران تێکدرا بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک کە سبەینی هەر لە بەیانییەوە بینەوە مەیدانی سەرای ئازادی و دەسەلاتیش ئاگادار دەکەینەوە هەموو جۆرە پشێوی و ئاژاوە نانەوەیەک ئیوە بەرپرسیارن

٢- پشوو درێژی خۆپیشاندەران بەردەوامەو دەسەڵاتیش سیناریۆی بەردەوام بۆ بڵاوەپێکردنمان دەدات بۆیە ڕایدەگەیەنین کە تەنها مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەینە دەسەڵات بۆ وازهینان لەم کارەو بۆ جێبەجیکردنی داواکارییە هەنووکەییەکانمان لەسەرو هەموویانەوە دەستگیر کردنی تاوانبارانی کوشتن وبریندارکردنی خۆپیشاندەران وە دوای ئەوە ڕیگای جیاوازو سەقفی داواکارییەکانمان بەرزتر دەکەینەوە

بە هەموو لایەک ڕادەگەینین کە پشتگیری لە ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی دەکەین و هەوڵەکانیان بەرز ڕادەگرین

خۆپیشاندەرانی خۆرسک

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە