پەیامێک لە خۆپشاندەرانی خۆرسکەوە - مــانــگــــــرتنی ســــەرتاســــەری بەڕێــــوەیە
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
مــانــگــــــرتنی ســــەرتاســــەری بەڕێــــوەیە
بۆ دەستکردن بە مانگرتنی سەرتاسەری ئەم بانگەوازە ڕادەگەیەنین
تکایە خویندکاران و مامۆستایانی گشت خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەکان بە هەموو بەشەکانییەوە وەک چۆن بەشداری خۆپیشاندانەکانتان کردووە رۆژانە ، مانگرتن ڕابگەیەنن و رۆژانە لە خوێندنگاکانتانەوە بەرەو سەرای ئازادی و مەیدانەکانی تری شار و شارۆچکەکانی تر بەڕێ بکەون ، بۆ ئەم مەبەستەش داواکارین رۆژی (پێنــج شــەمــمە) (٧-٤-٢٠١١) لە (پارکـــی دایــــک) ئامادە بن و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەو مانگرتنەو بەرەو سەرای ئازادی بەڕێ بکەون ،لە رۆژی (شــەممە) بەروای (٩-٤-٢٠١١) مانگــرتنی سەرتاســەری لە خویندنگاکان ڕابگەیەنن و بەرەو مەیدانەکان بەڕێ بکەون و ببنە سەرەتایەک بۆ دەستکردن بە مانگرتنی سەرتاسەری هەموو فەرمانگەکان
داواکارین لە مامۆستایانی بەڕێز بە ئەرکی مێژووی خۆیان هەستن و ببنە پێشەنگی خویندکاران
داواکارین لە ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی و هەموو گروپ و ڕووپەڕەکانی فەیس بووک و سایت و رۆژنامەکان پاڵپشتی خۆیان ڕابگەییەن هاوکاری و ئامادەکاری بۆ ئەم مانگرتنە بکەن
خۆپیشاندەرانی خۆرسک
٥-٤-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست