کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن... خۆپیشاندانی خۆرسک درێژە پێدەدەین

Saturday, 19/02/2011, 12:00



لەدوای خۆپیشاندانی ئەمرۆی بەردەکی سەراو خستنە ڕوی داواکاریەکانمان لەو خاڵانەی لەلایەن بەرێز (فارق ڕەفیق) و چەند بەڕێزێکی تر خوێندرانەوە مۆڵەتی ٢٤ سەعات درا بە دەسەڵات بۆ وەڵام دانەوەو جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیانی کوردستان بەڵام بە داخەوە بەپێچەوانەی داوا ڕەواکانمان وەک پیشەی هەموو جاریکیان دژی وەستانەوەو بریاری دەستگیرکردنی بەرێز (فاروق ڕەفیق) دەرکراو چەندین خۆپیشاندر دەستگیر کراون بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم بەیان نامەیە بڵاو بکەینەوە کە ئەگەر لەماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوی نەکەنەوە کە خاڵەکانمان جێبەجیبکەن ئەوا:
سبەینێ ڕۆژی ١ شەممە بەرواری ٢٠-٢ کاتژمێر ١ ی پاش نیوەڕۆ لە بەردەکی سەرا کۆبونەوەی جەماوەری ڕیک دەخەین
داواکارین لەتەواوی هاوڵاتیان بەشداری خۆپیشاندان بکەن
داواکارین لە نوسەران و ڕۆشنبیران بەشداری خۆپیشاندان بکەن و وتاری خۆیان پێشکەش بکەن تا خۆپیشاندان ڕێگایەکی هێمنانە وەربگرێت و هۆشیاری بدەنە هاوڵاتیانی کوردستان و لەناو جەماوەردا بن
داواکارین لە هەموو لایەک لەگەل هێزە ئەمنیەکان بەشێوەیەکی هێمنانە ڕەفتار بکەن هەوڵ بدڕێت بەشداری خۆپیشاندانیان پێبکرێت بێنە ناو جەماوەری کوردستان ئەوانیش هەموو باوک و برای خۆمانن ڕوداوەکانی ئەمرۆ شایەتحاڵی ئەو ڕاستیانەن
تکایە پەیاممان بڵاو بکەنەوە
سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەتوانن ئەم پەیامە بڵاو بکەنەوە
خۆپیشاندەرانی خۆرسک
١٩-٢-٢٠١١
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە