کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ولاتی ئێمە تەنها حیزب بە وەرەسە نییە، نووسەرانیش بوو بە وەرەسە!

Friday, 07/10/2011, 12:00


زۆر جار کڵەیی ئەوەما دەکرد، کە حزبێ لە کوردستان هەیە حوکمرانی دەستاودەسی نەوەکان دەکات، زۆرجار دڵی خۆمان بەوە دەدایەوە کە لەوانەیە ئەم بابەتە حوکمرانیە لە شێخەکانی خەڵج فێر بووبن، گواستنەوەی حوکمرانی لە بابەوە بۆ کورەکەی و نەوەکانیشی تارادەیک گونجاوە بەمەرجێ ئەگەر باسی دیمکراسی نەکرێ و بەخۆمان نەڵێین ئێمە دیموکراسین ، یان باشتر بلێین حزبێک بین بروامان وابێ کە دەبێ کوڕ هەڵگری ناسناوی باوکە و کەسی تر شیاوی ئەوە نیە، یان بەخۆمان نەڵێن حزبێکی سوسیال دیموکرات ،ئەوەی لێرەدا باسی دەکەم دەستاو دەست کردنی بەهرەی نووسینە لە باوەکەوە بۆ کور و نەوەکانی ، ئێباشە خۆ مەرج نیە ئەگەر باوک بەهرەیەکی هەبوو کوردەکەی هەمان بەهرەی هەبێ بەتایبەتی شیعر و نووسینی کتێب بەهەمانشێوە مەرج نیە ئەگەر باوک نەخوێندەوار بوو ئەوە دەبێ کورەکەشی نەخۆندەوار بێت، لەوە سەیر تر رابەرایەتی کردنی رێکخراوێک ئەگەر لە ئەستۆی کەسێکی ئەدیبدا بێت مەرج نیە کورەکەی توانێ رابەرایەتی ئەو رێکخراوە بکات، بەتایبەتی رێکخراوێکی وەک سەنتەری رۆشنبیری و ئەدەبی کەلاویژ.
بەلام ئەوەی نەمان دیت وا لە لقی هەولێری سەنتەری کەلاویژ بینیمان..! باوک دوای چەندان ساڵ سەرپەرشتی کردنی ئەو لقە وەکو ئاڵا لە مەراسیمێکدا خستە دەستی کورەکە.
بەلێ موحسن ئاوارە راستە کەسێکی روشنبیر و نووسەر و بەهەموو جۆرێک جێپەنجەی دیارە لە بواری ئەدەبیات و نووسیندا بەلام من نازانم سیف الئاوارەی کوری چ بەهرەیەکی هوونەری تێدایە تاکو بتوانێ چەندان کەڵە نووسرە و رۆشنبیری شاری هەولێر رابەرایەتی بکات! ئەوە گوتمان بوو. ئەی مەکتەبی رێکخراوەکانی یەکێتی نشتمانی کوردستان ، ئەی حزبە سۆسیال دیموکراتەکەی کە ناز و فیزی سوساڵ و دیموکرات لەسەر ئێمە دەکەی چۆن قبولی ئەوە دەکەین کە رێکخراوێکی ئەدەبی وەک رێکخراوی کەلاویژ کە لە بن سێبەری تۆ کاری رێکخراوەیی دەکات شتی وای تێدا بکرێت.
جا رووی قسەم دەکەمە ئەو دوو نوێنەرەی کە لە سلێمانیدا هاتبوون تاکو سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکەن ئەی ئێوە بۆ قسەیەکتان لە زاری نەهاتە دەر و نەتان گوت کاکە چۆن دەبێ نووسەران بە وەرەسە بێت. تەلعەتی تاهیر و استماعیل خورمالی خۆ ئێوە کە زمانتان دەبێتەوە قسە راناگرن بەقەد دونیا دەزانن لە کوێی دونیاتان زانیوتانە کە نووسەران بە وەرەسە ئاڵوگۆری حوکمرانی تێدا بکرێت.
ئێ خۆ ئێوە بەر لە هەڵبژاردنەکە باسی پێرەو و پرۆگرام و بنەما و شتی تریشتان دەکەر با بزانین لە چ ماددەیەکی پێرەوەکەی ئێوەدا هاتووە کە کەسێک تەنها نووسێنێکیشی نەبێ مەبەستم کتێبە رابەرایەتی چەندان خاوەن بەهرەو نووسین و کتێب بکات .. ئێ بۆ لەو سەیفی الئاوارەتان نەپرسی کتێبەکانت بژمێرە....!
بەلام هەروەک ئەو برادەرەی کە ئێستا لەفیسبوک لەگەڵمدا لەسەر خەت بوو بەخوا چۆن ناعەدالەت و نادیموکراسسی سەری چەندانی خوار سەرکردە عەرەبەکان بەنمونە ئەوە لێتان مسۆگەر بێت ئەگەر سەری ئەو حزبانەش نەخوا کە دەستاو دەستی حوکمرانی لە بابەوە بۆ کورد و نەوە دەکەن ئەوە گومانتان نەبێ سەری ئەو رێکخراوەش دەخوا کە ئەمرۆ لە پرۆسەیەکی دیموکراسی دەسەلاتی لقی هەولێری سەنتەری کەلاویژی لە بابەوە بۆ کور گواستەوە بەم شێوەیە قەزافی دەسەلاتی بۆ سەیفی الئاوارەی کوری کواستەوە بەو هیوایەی دوای ئەویش ئاوارەکان لە رێبەرایەتی کردنی لقەکە بەردەوام بن جا مەرج نیە نەوەکانی دادێ خوێندەواریشان هەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە