ئه‌ژدیهایه‌ك له خانه‌قین سه‌ری هه‌ڵداوه
Saturday, 04/04/2009, 12:00
خانه‌قینیه‌کان شانازێکی زۆریان به روباری ئه‌ڵوه‌نه‌وه ئه‌کردو وه‌کو سومبولێکی ئه‌و شارهیانه ده‌ژمارد ، جگه له ئاوی ئه‌ڵوه‌ن زۆرباسی دو که‌سی ئه‌نتیکه‌ی تریان بۆ ئه‌کردین و نوکته‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ری زۆریان له‌مه‌ڕ ئه‌و دو که‌سه بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه ، ئه‌م دو زاته به‌ناوبانگه‌ی خانه‌قین ناویان { عه‌باس نانه‌وا} و { شکاو } ه ...
لێره‌دا من باسی ئه‌و دو که‌سه ناکه‌م چونکه وه‌کو له براده‌رانی خانه‌قینه‌وه زانیومه مردون به‌ڵام پاشماوه‌یه‌کیان که ئهژدههایهکه به‌جێ هێشتوه و خانه‌قینیه‌کان ناویان ناوه { به‌نیوه } جیاوازی کاك { به‌نیوه } ی ئه‌ژدیها له‌گه‌ڵ عه‌باس نانه‌وا و شکاودا دوشتن ، یه‌که‌میان ئه‌وان بێ ده‌سه‌ڵات بون وئه‌م ده‌سه‌ڵات داروقهڵهمڕهوی شاری خانه‌قینه ودوههمیشیان ئه‌وان دزنهبون وئه‌م دزه .....
جێگای وتنه { به‌نیوه } گه‌نده‌ڵیه‌کانی به‌به‌رچاوی تاقمه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی جه‌لالیه‌کانی خانه‌قینه‌وه ئه‌نجام ئه‌دات به‌هاوکاری کۆنه جاش وچڵکاوخۆرێکی وه‌ك { دڵشاد حه‌سه‌ن } ی خهزوی و کابرایه‌کی به ناو{ سه‌باح که‌ریم } که کابرایه‌کی ماستاوچی وبێ قیمه‌ته ، ئه‌مانه هه‌مو زه‌وی وزاری خانه‌قینیان فرۆشتوه کاك { به‌نیوه } بۆ خۆشی دو خانوی حکومه‌تی زه‌وت کردوه ویهکێکیانی داوه‌ته کرێ و کرێکه‌ی ئه‌خوات وباخێکی ته‌جاوزی 15 دۆنهمی لێداوه بۆ ڕابواردن ...
ڕه‌نگه زۆربه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته نه‌زانن { به‌نیوه } کێ یه ،به‌ڵام بڕۆن سه‌ردانێکی شاری خانه‌قین بکه‌ن ئه‌و کاته ده‌زانن خانه‌قینی خۆشه‌ویست توشی چ نههامهتیك هاتوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست