کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆى ابراهیم احمد ڕۆژانە ێەدان تەنكەر نەوت لەباشماخەوە ڕەوانەى ئێران دەكات

Sunday, 04/10/2009, 12:00


ئەوەى جێگاى سەرسوڕمانى خەڵكى پێنجوێن وكوردستانە ئەوەیە كە ڕۆژانەبەبەرچاووى ئەوخەڵكەوە بە ێەدان تەنكەر نەوت لەهەرێمى كوردستانەوە ڕەوانەى ئێران دەكرێت هەندێك جاریش بەشەودادێن كەس نازانێ ئەم نەوتە ڕەشە لەلایەن كێ وە دەهێنرێت و هى كێ یە و داهاتەكەى بۆ كێ یە؟ لەم ماوەیەى پێشوودا دوو نوێنەرى ئەمریكیەكان سەردانى مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ یان كرد لەگەڵ هاتنیاندا سەرجەم تەنكەرەنەوتەكان كە ژمارەیان هەزار تەنكەر دەبوو بڵاوەیان پێكراو لەدەشتى پێنجوێندا شاردرانەوە تا ئەمریكیەكان ڕۆشتن ئەمە بە شایەتى هەمووخەڵكى پێنجوێن ئەگەر سەردانێكى مەرزى باشماخ بكەى لە پێنجوێن دەبینى چ باسە كە ڕۆژانە ێەدان تەنكەرەنەوت دێت, باشە ئەگەر شتێكى تیانەبێ بۆ لەئەمریكیەكانىدەشارنەوە بۆ خۆڵ ئەكەنە چاووى خەڵكەوە حكومەتێك كە حكومەتى خەڵك بێت ئەبێ شت لە خەڵك بشارێتەوە؟ بۆ بەدواداچوون وزانیارى وەرگرتن لە سەر ئەونەوتە لە شۆفێرێكم پرسى "ئەم نەوتە هى كێە و بۆكوێ دەڕوا؟لەوەڵامدا ووتى من ناوێرم هیچ شتێك بڵێم چونكە ئەگەر بیبیستنەوە سەرم دەبڕن پاش هەوڵێكى زۆر نهێنیەكانى دركاند ووتى "ئەم نەوتە هى (هیرۆى ابراهیم احمد)ە بەرەو ئێران دەیبەین لێم پرسى لەكاتى هێنانیدا هیچ ڕێگریەكتان لێ ناكرێ لە گومرك یان لە مەرزەكە؟ ووتى حكومەت هیچ ناڵێ و كەس لێمان ناپرسنەوە خۆیان باش دەزانن كەس ناوێرێ هیچ بڵێ چوونكە هى هێرۆیە و زۆربەى تەنكەرەكانیش هى ئەوە و لەڕێگەى پیاوەكانیەوە پێى ووتوین كە بەهیچ شێوەیەك ئەگەرپرسیاریان لێكردن لەسەر ئەو نەوتە نابێ جوابى كەس بەنەوە ئەگەر نهێنى بدركێنین كوژرێن, ئەو شۆفێرە ووتیشى بە بەرپرسانى مەرزى باشماخ ووتراوە كەنابێ ڕێگە بەكەس بەن وێنەى ئەوتەنكەرانەبگرێت ولێدوان لەوبارەیەوەبدەن.منیش دەڵێم خەبات وچەوسانەوەى خەڵكى كوردستان بۆ ژنى سەرۆك بێ ئیتر دادپەروەرى ودیموكراسیەكەى كوردستان لەكوێدابێ (مام جلال) ێك ڕێگەو دەسەڵات بە ژنەكەى بدات بەوشێوەیە پارەو قووتى میلەت بخوات ئیتر لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەوە هیچ پێویست بە باسكردن ئەو چەمكانە ناكات ئەوەندە باسى دروشمى جوانیان كردووە بەڵام پەیڕەوى ناكەن وگەندەڵى پەیڕەو دەكەن چەمكەكانیشیان ناشیرین كردووە, ئیتر بەسە !بەسە خۆگێل كردن !بەسە درۆكردن !بەسە ناحەقى! بەداخەوە وەكو مراوى وان تەڕنابن. میلەت ئێوەى ناوێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە